بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #921  
قدیمی 11-07-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خوێنی ئەستێرە

لە دڵم ئەوشەوە خوێنی دڵی ئەستێرە تكا
كە تكەی خوێن لەدڵی ئەو كەژە زەنوێرە تكا

مانگەشەو چاوی شەوارەن بەترووسكەی سووری
ئەودڵۆپەی لە پەڕەی زەردی گوڵەستێرە تكا

كەچیا چۆكی لەژێر باری خەما نووشتاوە
خوێن لەچاوی ئەوی تاڤگە و چەم و هەڵدێرە تكا

كەوتە ڕێ كاتێ لە كۆی نوورەوە بۆ باوەشی شەو
سەد بەهار ڕۆحی ژیانی لەڕوو، تا ئێرە تكا

دەركەوت شەو لەدڵی شاخی شەپۆلی شەبەقێ
خوێنی ئەستێرە لە پەلكی گوڵی شللێرە تكا

ڕاچەنی شاخ و دڵی كەیلی،برووسك پێكای
شەو گزنگێ لەسەر ئەو تەقتەقە تاوێرە تكا

لەكەلی سووری برینی دڵەوە خۆر هەڵدێ
بۆیە شەو خوێن لە دڵی ئاشقی ئەو شێرە تكا

دەشت و شاخانی لەیەكتر كە گرێ دا "كێوگەرد"
ڕیزی شەودڵ وەكوو سەروای سەری ئەم شێعرە شكا.

ئه‌مين گه‌رديگلاني

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #922  
قدیمی 11-07-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



بۆ به‌جێت هێشتم

دڵم خنكا له‌ نێو گێژاوی خه‌مدا بۆ به‌جێت هێشتم؟
روحت بردم، له‌شی سه‌ردم به‌ جێما بۆ به‌جێت هێشتم؟

بزه‌ی مانگه‌ شه‌ویش تۆرا له‌ هۆده‌ی سه‌رد و تاریكم
له‌ نێو ئه‌م گۆڕه‌دا جه‌سته‌م پڕووكا، بۆ به‌جێت هێشتم؟

له‌ ژێر هه‌نگاوی شه‌وبادا گه‌ڵای ویشك كه‌ خشپه‌ی دێ
ده‌له‌رزم، داده‌خورپێ دڵ، له‌گه‌ڵیا، بۆ به‌جێت هێشتم؟

له‌ترپه‌ی پێت ده‌چێ وا شه‌و ده‌هاتی ده‌ست له‌ ئه‌ستۆم كه‌ی
دڵم ته‌نگه‌ ـ گوڵم ـ ئه‌مشه‌و به‌ ته‌نیا بۆ به‌جێت هێشتم؟

گوڵم، بێ تۆ له‌شی سه‌رده‌م وه‌كوو بابرده‌ڵه‌ و پووشه‌
كه‌ باهۆزی مه‌رگ دێ رۆژێ ده‌مبا بۆ به‌جێت هێشتم؟

ئه‌مين گه‌رديگلاني
خه‌زه‌ڵوه‌ری 1371 هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #923  
قدیمی 11-07-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



شنه‌ی‌ پشكووتن‌

كه‌ هه‌ور ده‌گری‌، ئه‌تۆ ده‌ستی‌ به‌ باڵا دێنی
‌شیرنه‌ مۆچڕكی‌ فڕینی‌ به‌ خه‌یاڵا دێنی‌!

تۆ وه‌كوو رێژنه‌ بزه‌ی‌ گه‌رمی‌ به‌یانی‌ نه‌ورۆز
ده‌س‌ به‌ سه‌ر یاڵ و بژی‌ نه‌رمی‌ شه‌ماڵا دێنی‌!

تۆ هه‌ناسه‌ی‌ په‌مه‌یی‌ نه‌رمه‌ شنه‌ی‌ پشكووتن‌
به‌ مل‌ و سنگی‌ سڕ و زه‌رده‌ڵی‌ ساڵا دێنی‌!

له‌ ده‌ماری‌ ده‌گه‌ڕێ خوێنی‌ كه‌سك‌، ورده‌ چرۆ
كه‌شنه‌ی‌ واده‌ به‌ باخ‌ و چه‌م‌ و یاڵا دێنی‌!

تۆ وه‌كوو هه‌وره‌تریشقه‌ی‌ به‌ گوڕ و تینی‌ به‌هار
ره‌وه‌ز و جه‌نگه‌ڵ و كوێستان‌ وه‌سكاڵا دێنی‌!

نیونیگای‌ تیژی‌ برووسكه‌ی‌ له‌ ده‌ڵاقه‌ی‌ هه‌ورا
خه‌نجه‌ری‌ گڕ به‌ ده‌ماری‌ شه‌وی‌ زاڵا دێنی‌!

وه‌كوو فرمێسكی‌ چه‌می‌ هه‌وری‌، به‌ بێ جیاوازی‌
سه‌ر به‌ سه‌ر شانی‌ گوڵاڵه‌ و دڕووداڵا دێنی‌!

ئه‌و ترووسكه‌ی‌، كه‌ له‌ جێژوانی‌ ئه‌وینا پشكووت‌
تیشكی‌ هیوا به‌ دڵی‌ تار و به‌تاڵا دێنی‌!

تۆ به‌ ئاسۆگی‌ خه‌می‌ زه‌رده‌په‌ڕا تێده‌په‌ڕی‌
لێو به‌ سه‌ر زامی‌ چیای‌ جه‌سته‌ شه‌ڵاڵا دێنی‌!

بۆ ئه‌وین‌ و گوڵی‌ شۆڕان‌ سه‌ری‌ خۆت‌ دانانێی‌
له‌ حه‌وا ده‌م‌ به‌ مه‌م‌ و كوڵمی‌ خه‌زاڵا دێنی‌!

تۆ شنه‌ی‌ سه‌وزی‌، قژی‌ زه‌ردی‌ گه‌نم‌ دادێنی‌
شه‌و به‌ ئاڵاوه‌ شنه‌ی‌ شاپه‌ڕی‌ ئاڵا دێنی‌!

ئه‌مين گه‌رديگلاني

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #924  
قدیمی 11-21-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هه لو و قالاو


وه رز، وه رزی زه ردی پایزه
ئاسمان دلگیر، بی ده نگ، زه وی سارد و خه ماوی
وه ک ئه وه یه تومی مه رگ له سه ر دارستانی سه وز وه ریوه
وه ک فرمیسکی ئاخی مروف، بو روژ ره شي خوي
داوه رانی گه لاکان له چاوی دارستان
هه تاوی بي هیز وه ک دواکه نینی شورشگریک، تی شکاو و به زاو له شه ر
بناری ووشکی کیوه کان
ده نگی کروزانه وه ی چه قه ل و با، شیونی مردنه
که له ناو پرچه کانی دارستانی نه خوشه پربووه
خه ريکه مه رگ ديت، له رزه که وته گياني
له گه ل خوی قسه ی کرد پيره هه لو
خه ریکه مه رگ دیت
له سه ر به رديک له لووتکه ی کیويک راوه ستا بوو پیره هه لو
له گه ل ترس و خوف
چاوه کانی هیلانه ي به رزی و گه وره یی دنیا بوو
مه رگ خه ریکه ديت
ئه گه ر تاله، ئه گه ر ناحه ز، ئه گه ر ناشیرين
کلیلي ئه م نهينیه نادیاره
ئه و که سه حه ز ئه کات دنیا خوش بيت
ئه و که سه به دوای به رزي و گه وره یي و دادپه روه ري ئه گه ریت
ئه و که سه که له لووتکه یه
و به شوين ریگه ي عيشقه
ژیان وه ک باخیک گول به گول بوني ئه کات
داخي داخان، ته مه ن کورت و بي دواروژ
مه رگ خه ریکه دیت
دیسانه وه له گه ل خوی قسه ی کرد و دلی پربوو له خه م
مه رگ خه ریکه دیت، ريگه یکتر نیه
ژیانم خوش گه ره گه، ده رمانی ئه م ئیش و ئازاره لاي کيه
ژیان جوانه، زه وي و دارستان و کیوه کان گيان به خش
چیروکی ئاوی ژیان به خش، له کوینه ي دنیايه
به بیری هات له خواره وه، له بني کيو
له قه راخ زه لکاویک بوگه ن، پیره قالاو هيلانه ي هه یه
ژیانیک زورترله سه دسالی هه یه و هیشتا ماوه
سه ری له ناو لاشه ی بوگه نی مردووانه
خولته که ر و رواله تباز و ه ک ئاژه لانه
هاوده م و هاونشینی خیلی لاشخورانه
بی هیزه له فرین.
بویه سه رباری زه لکاوی بوگه نه
ماموستای نوکته و چیروکه
مه رگ خه ریکه دیت و قالاو، رازی ژیان ئه زانیت
له گه ل خوی ووتی پیره هه لو
بالی گرته وه، به رز فری، شه قه ی باله کانی
له ناو کیوه کان ده نگی دایه وه
کیو ه کان له رایه وه
ریویه کان ریگه یان لی وون بوو
ئاسکه کان له ترس سلیان کرد
مه ر و مالات ئارامیان لی پچرا
که و داچله کیا
بایه قوش، ده می پیسی خوی به ست
هه لو هاته خواره وه


ئه گه ر چی ریگه م له گه ل لاریگه ی تو یه کیک نیه
ئه گه ر چی ژیانی من ناتیکه لاوه له گه ل ئه و ژیانه
ئه گه ر چی تو له گه ل نزمی و من له گه ل ئاسمانی پاک
به لام ناچارم
بیجگه له تو زانایکتر ئه م گری ناکاته وه
رازی دریژی ته مه نت چیه
من که بالم بو سه رچاوه ی خورهه تاوه
به دوای گه ردوون و به رزی و گه وره ییم
بو ژیانم زور کورته
مردن قه بول ئه که م قسه یکی تیا نیه
به لام بو ئه وه نده زوو و کتوپر
قالاو ووتی: گیانم بو تویه
ئه گه ر چی تو له گه ل من ناکوکی
ئه گه ر چی تو وه ک باوانیت شانازی به لووتکه ی چیاکان ئه کیت
قالاو له گه ل خوی قسه یکتری هه یه
به لام ئه زانم ترسی له مه رگه
بویه تووره یی لای نه ماوه
ئه ی روژگار، ئه ی چاره نووس
هه لوی به رزه فر و ئازا، وا نزم و سووک
بو ریگه چاره هاتووه بو لای من
دوایی قالاو رویشت له سه ر لاشه یک دانیشت
ده سی به قاقای پیکه نین کرد
هه روا که خه ریک خواردن بوو، ووتی
رازی ژیان ئه مه یه. هیلانه له قه راخ زه لکاو
سفره یک ئاماده له خواردنی لاشه کان، ئارام و دوور له به لا و روداو
له کتیبی ئاموژگاری ئیمه، باوانمان به ئیمه ووتویانه
له دنیا بیجگه له پانتایی زه لکاو و چلکاو
شتانیتر قسه ی پروپووچ و بی قازانجه
گوی بگره هاوری
پیت ئیژم هوکاری ته مه ن کورتی ئیوه
ژیانی دواگه ران بو به رزی و لووتکه، ژیانیک ژه هراویه
لووتکه یک که هیلانه ی تو له ویه
ناحه ز و به رز و بی ریوشوینه
هه تاهه تایی ژیان کردن له قه راخ زه لکاوه
خواردن و خواردنه وه و خه وتن
له گه ل من بی بو ناوخاک و ئه م بال و په ره به رز و ناباره لای به
هه رچی بیر وفیکری کیو و به رزیه له بیرت بچیته وه
توبه بکه له به رده م لاشخوران

راپه ری پیره هه لو، شه رمه زار، چووه ناو خوی
ووتی: من کوی، و ئه م په نه له کوی
تف به ئه م چلکاو و خواردنی فره ره نگه
مه رگ له لووتکه ی ئاسمانی پاک خوشتره له تاوه یک مانه وه له ئه م په ن و ناپاکیه
ووتی: ئه ی قالاوی پیس و ناشیرین
ئه م ژیانه بو خوت باشه
من ژیان و ته مه نی دریژم ناویت له م زه لکاوه
من هیلانه م ناویت به ئارامی له گه ل لاشخورانه
ئیستا ئه ی مردن به سه ربه رزی وه ره
من وه ک رووناکی تیشک له هه ر ناپاکی جیا
تا گیانم تیکه ل به په ن و ناپاکی نه بووه، تو به خیر بیت
ئه مه یه ووت و بالی گرته وه
له چلکاو و زه لکاو دوور بووه وه
له مات بوونه وه ی قالاوی نابار
بالی گرته وه، به رز فری، به خیرايی با

نووسه ر: جه لال مه لکشا
وه رگير: ناهیده ره شیديان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #925  
قدیمی 11-21-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

پێم بڵێ

ترسی ووشه یه ك له دڵمدایه
له سه رنجی تۆ ئه چێت
ئاخ خودایه...
مه گه ر هه ر خۆم بزانم
چه نده بێ واتایه
خه نده ی هه ستێكه
نازانم له كوێی گیانمدایه
به ڵام دڵنیام جوانی تۆیه
بۆیه له ووشه ی شیعریشدا
له وه سف نایه
به ڵام هه رچه ند ته ماشات ده كه م
هه رچه ند وورد ده بمه وه لێت
چیت پێ بڵێم،
ناتوانم باس بكه م بۆت
ناتوانم بشكێنم هه ستی نامۆم
بۆیه منیش له م خه ونه یا
خه یاڵێكم و
چاوه ڕوانی ئه و سا ته ده كه م
كه پێم ده ڵێیت
'ئازیزم له م شه وه بێ ئامانه دا
مه یلت ده كه م'

امید سیف پناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #926  
قدیمی 11-21-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


باوەشێکم بۆ بنێرە
‌هەناسەکەم بیرت ئەکەم
‌بە وشەیش بۆمی بنوسیت
‌هەست بە گەرمی لەشت ئەکەم
‌نیگایەکتم بۆ بنێرە
‌هەر بۆشم بنوسیت نیگا
‌من چاوت ئەخوێنمەوە
‌من دڵم وەختە سست ئەبێ
‌بەوانە ئەیژێنمەوە.

‌ڕەنج سەنگاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 11-07-2013 در ساعت 06:23 PM
پاسخ با نقل قول
  #927  
قدیمی 11-21-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

پێم بڵێ



ترسی ووشه یه ك له دڵمدایه
له سه رنجی تۆ ئه چێت
ئاخ خودایه...
مه گه ر هه ر خۆم بزانم
چه نده بێ واتایه
خه نده ی هه ستێكه
نازانم له كوێی گیانمدایه
به ڵام دڵنیام جوانی تۆیه
بۆیه له ووشه ی شیعریشدا
له وه سف نایه
به ڵام هه رچه ند ته ماشات ده كه م
هه رچه ند وورد ده بمه وه لێت
چیت پێ بڵێم،
ناتوانم باس بكه م بۆت
ناتوانم بشكێنم هه ستی نامۆم
بۆیه منیش له م خه ونه یا
خه یاڵێكم و
چاوه ڕوانی ئه و سا ته ده كه م
كه پێم ده ڵێیت
'ئازیزم له م شه وه بێ ئامانه دا
مه یلت ده كه م'

امید سیف پناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #928  
قدیمی 11-21-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

چاو

هه‌تا ئێواره‌دێمه‌وه
هه‌تا ئێواره‌دێیته‌وه
‌تا جارێ تر گیانی گه‌رمی خۆشه‌ویستی وه‌به‌ر جه‌سته‌ی عه‌شق خه‌ینه‌وه
‌تا دێمه‌وه‌
تا دێیته‌وه‌
هه‌زار چیرۆکی زه‌رد و سوور
هه‌زار خه‌یاڵی بێ سنوور
له‌ناخمدا ده‌خولێته‌وه‌
چاو
به‌گیانی تۆ
به‌پرشنگی جوانی هه‌تاو
هه‌ر که‌سێکم ڕێکه‌وتبێ باسی خۆمانم کردووه
‌ته‌نانه‌ت وێستگه‌ی پاسه‌کان
دارته‌لی قه‌راغ جاده‌کان
ڕێچکه‌و ڕۆخی ده‌ریاچه‌کان
کورسی چۆڵی نێو پارکه‌کان
که‌دێمه‌وه‌
هه‌ر هه‌موویان
ڕوخساری تۆ له‌ڕوخسارما ده‌خوێننه‌وه
‌که‌ی بێمه‌وه؟‌
که‌ی بێیته‌وه؟
هه‌تا دیسان ته‌زووی ژیان به‌رجه‌سته‌ی عیشق بخه‌ینه‌وه‌
تا به‌جۆشتر
پڕ خرۆشتر له‌هه‌ر کاتێ
باوه‌ش بۆ یه‌ک بکه‌ینه‌وه‌.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #929  
قدیمی 11-21-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ببوره

مه‌م خه‌ره‌به‌ر ڕقی چاوت
له‌به‌ر دزینی نیگایه‌
به‌ترازانی دوگمه‌یه‌ک
کۆتایی به‌دونیانایه‌
ڕۆحت پر کردم له‌غه‌زه‌ل
بیری شێواندم سه‌رسامی
بمزانیایه‌
خۆزگه‌م ده‌خواست
زریان هه‌ڵکا له‌جێگای ئه‌وڕه‌شه‌بایه‌
ته‌نها لوتفێ دادی حه‌زی شێتم نادا
که‌من ئاهی هه‌موو عومرم له‌ دڵ دایه‌
تاسه‌ی هه‌ناسه‌ی پڕجۆشم
وه‌ک و ده‌ریا شه‌پۆلده‌دا
به‌چی من یه‌ک مه‌رحه‌بایه‌
وه‌ره‌ده‌ستت بده‌ده‌ستم
ئه‌م ڕێگایه‌
بێ توێشه‌به‌ره‌ی عه‌شقمان
دوای نایه‌.

امید سیف پناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #930  
قدیمی 11-21-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

جوانترین خه‌لقنده‌یه‌ژن !

جوانترین خه‌لقنده‌یه‌ژن !
تۆ بگه‌ڕێ به‌پانتایی گشت دونیایه‌
بزانه‌چ بوونه‌وه‌رێک قژی بۆنی عه‌تری لێ دێ و
سینگی میوه‌ی عه‌شقی تیایه ؟ ‌
پرسیار بکه‌بزانه‌کێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستی له‌چاوانیدا ده‌بارێ و
هه‌ست و سۆزی له‌دڵ دایه؟ ‌
سۆراخ بکه‌بزانه ماڵ کێی لێ نه‌بێ وه‌ک زیندانه؟‌
بزانه‌شار کێی لێ نه‌بێ شه‌قامه کانی وێرانه؟
سرنج بده‌
له‌جێ ژوانا
ئاهوی فڕیو
پێکه‌نینی قه‌تیس ماو و
شه‌کری شه‌رمی به‌سه‌ر ده‌موچاودا وه‌ریو
گۆنای تەزیو
چ دیمه‌نێکی جوانه‌
‌به‌خۆت بڵێ کێ هه‌یه‌وا بێ لوتفی ئه‌و گوزه‌ر بکا
کێ وه‌ک و ئه‌و میهره‌بانه؟‌
من ده‌زانم تۆش هه‌روه‌ها بۆ هه‌مووان
" گه‌وره‌و منداڵ "
باوه‌شی ئه‌و خۆشترین شوێنی جیهانه.

امید سیف پناهی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:38 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها