بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #101  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ددانه‌كانم


من خاوێنی ددانم
پێوسته‌ باش بزانم
به‌ فڵچه‌ و ده‌رمانی خۆم
شه‌و و ڕۆژ دووجار ئه‌یشۆم
یه‌كه‌مجار له‌پێش خه‌وتن
به‌یانیش پاش نان خواردن
گه‌ر بێت و بیرم بچێت
ددانم خراپ ئه‌بێت
مكرۆب و ئازار و ژان
گوپمه‌كه‌ن به‌ میزڵدان
ئای له‌ ژانی دان ئێشه‌
هه‌تا بڵێ‌ی ناخۆشه‌
هاوڕێیان وه‌كو من بن
با ددانتان ڕه‌ش نه‌بن
سپی و درشته‌ دانم
خاوه‌ن فڵچه‌ و ده‌رمانم


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #102  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌یانی و به‌فر


به‌یانی له‌ خه‌و هه‌ستام
ڕۆژێكی خۆش بوو لام
په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌م لابرد
دڵخۆش بووم هاوارم كرد
هێی هێی به‌فری سپی جوان
بووه‌ به‌ به‌رگی كۆڵان
ڕامكرد خێرا ده‌ست و برد
جله‌كانم له‌به‌ركرد
پاڵتۆ و بلووزی گه‌رم
پووت و ده‌ست كێشی چه‌رم
به‌ په‌له‌ چووم بۆ كۆڵان
دروستم كرد شتی جوان
یه‌ك شێره‌به‌فرینه‌ی زل
مل پێچیشم كرده‌ مل
هه‌ڵماتم كرد به‌چاوی
برۆی په‌ڕی مراوی
مۆزێكم كرد به‌ ده‌می
وادیار بوو پێنه‌كه‌نی
كڵاوێكم كرده‌ سه‌ر
لووتم بۆ كرد به‌ گوێزه‌ر
ته‌نها سێ ڕۆژ مایه‌وه‌
خۆر لێیدا توایه‌وه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #103  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ژینگه‌


ئه‌م باخچه‌ و كانی و ئاوه‌
سه‌یریكه‌ن چه‌ند ڕازاوه‌
بۆن و به‌رامی خۆشی
عه‌تر و گوڵاو ڕژاوه‌
چیمه‌ن و گوڵ تێكه‌ڵاو
ئه‌ڵێی فه‌رشه‌ چنراوه‌
به‌رسیله‌ی تازه‌ و ناسك
شۆڕبۆته‌وه‌ له‌ لاسك
شنه‌ بای دڵ فڕێنه‌
خۆشترین باوه‌شێنه‌
كانیه‌كه‌ی هێنده‌ ڕوونه‌
زیخ و چه‌وی ئاڵتونه‌
سه‌یری كه‌ وه‌ك ئاوێنه‌
قژی له‌به‌ر داهێنه‌
ئای له‌ بێگه‌ردی و پاكی
هاوڕێ یه‌كی چالاكی
زۆر سوپاس بۆ تۆی به‌ڕێز
هاووڵاتی ژینگه‌ پارێز
با هه‌موو به‌ دڵسۆزی
وڵات جوانكه‌ین به‌ سه‌وزی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #104  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خونچه‌


من كه‌ ناوم خونچه‌یه‌
ووڵاته‌كه‌م باخچه‌یه‌
هاوڕێی من په‌پوله‌یه‌
هه‌نگه‌ و خاڵخاڵۆكه‌یه‌
چاوه‌كانم هه‌ڵدێنم
په‌یامی به‌هار دێنم
به‌ڕه‌نگی جوان بۆن بۆنی خۆش
په‌پووله‌ ئه‌كه‌مه‌ كۆش
ئه‌ڵێم هه‌نگی ئازیز تۆش
شیله‌ی شیرین بكه‌ نۆش
خاڵخاڵۆكه‌ تۆش وه‌ره‌
ده‌ستمان بگره‌ و هه‌ڵپه‌ڕه‌
مناڵانی كوردستان
ئێوه‌ش خونچه‌ن هه‌مووتان
كوردستانیش باخچه‌یه‌
دڵگیرترین ناوچه‌یه‌
ئێمه‌ و ئێوه‌ پێكه‌وه‌
جوان ئه‌یڕازێنینه‌وه‌
ئه‌یكه‌ین به‌و گوڵستانه‌
كه‌ ئاواتی هه‌موانه‌


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #105  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئێمه‌ی مناڵ


پێ ئه‌كه‌نین دڵ خۆشین
خنجیلانه‌ و ڕووخۆشین
په‌پووله‌ین ئێسك سوكین
نه‌شمیلانه‌ و بچوكین
زیت و وریا و نیانین
دیاری خوای میهره‌بانین
به‌ئاسانی و ئاسایی
ئه‌كه‌ینه‌وه‌ لاسایی
پشیله‌مان دی به‌چاو
یه‌كسه‌ر پێی ئه‌ڵێن میاو
وه‌ك سمۆره‌ باز ئه‌ده‌ین
یاری خۆش خۆش ساز ئه‌كه‌ین
یان ورچین به‌ بۆڵه‌ بۆڵ
یه‌كتری ئه‌كه‌ینه‌ كۆڵ
به‌یانی تا ئێوارێ
خه‌نده‌مان لێ ئه‌بارێ
گوڵین بێ گه‌ردین جوانین
داهاتووی كوردستانین

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #106  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


زه‌نگۆڵه‌



باع باع به‌رخۆڵه
وه‌ك خۆم جوان و بچكۆله‌
هاتم بۆ لات نه‌رمۆڵه‌
بۆم هێناوی زه‌نگۆڵه‌
ئێستا ئه‌یكه‌مه‌ ملت
گه‌ردنی نه‌رم و شلت
به‌ زه‌نگۆڵه‌وه‌ جوانه‌
تووك سپی خنجیلانه‌
ده‌ی با بڕۆین خێراكه‌ وه‌ره‌ و به‌دواما ڕاكه‌
تا ببینن بزانن
زه‌نگۆڵه‌كانت جوانه‌


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #107  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


باران



جوانه‌ دڵۆپه‌ی باران
دێته‌ خوارێ له‌ ئاسمان
ماچ ئه‌كات لێوانی گوڵ
بۆن خۆش ئه‌كات خاك و گڵ
وه‌كو دایكێكی به‌سۆز
ئه‌خه‌وێنێت ته‌پو تۆز
زۆر ئه‌كات ئاوی ڕوبار
به‌رز ئه‌كات باڵای چنار
كه‌ به‌لێزمه‌ دێته‌ خوار
پاك ئه‌شوات شه‌قامی شار
له‌ مێژه‌ زه‌وی و ئاسمان
هه‌ور و هه‌وا و ده‌ریای جوان
له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆره‌ گه‌شه‌
كاركردنیان هاوبه‌شه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #108  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


یاسا



سه‌ر هه‌ڵئه‌بڕم بۆ ئاسمان
به‌دی ئه‌كه‌م یاسای جوان
مانگ و خۆر و ئه‌ستێره‌
زه‌ویش به‌شداره‌ لێره‌
منیش ئاده‌میزادم
یاسای پێویسته‌ كاتم
خه‌و ، خواردن ، هاتوچۆ
كاتی سه‌ردان ، گفتوگۆ
خوێندن و وه‌رزش كردن
هه‌موو پێویستن بۆ من
خشته‌م داناوه‌ بۆ كات
ئه‌ركه‌كان دابه‌ش ئه‌كات
تا هه‌مووی به‌ چالاكی
جێ به‌جێ كه‌م به‌ چاكی
هه‌موو یاسا په‌یڕه‌و كه‌ین
نیشتمانمان پێش ئه‌خه‌ین

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #109  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خاوێنی



باخچه‌ و كۆڵان و شه‌قام
جێ ی هاتوچۆ و یاریگام
وه‌ك ماڵ و قوتابخانه‌
پاك و خاوێن و جوانه‌
یاسای نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌
ئه‌ركی شانی سه‌رجه‌مه‌
ته‌نها ژوور و ماڵی خۆم
ئه‌ركێك نی یه‌ له‌ ئه‌ستۆم
هه‌رچیم بینی كه‌وتبوو
هه‌ڵی ئه‌گرم خێرا زوو
به‌بێ ورته‌ و بۆڵه‌ بۆڵ
ئه‌یخه‌مه‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ
ئه‌مه‌ ئه‌ركی شانمه‌
شه‌قام نیشتمانمه‌
بێگانه‌یه‌ك هات بۆ شار
بۆ سه‌فه‌ر، گه‌شت و گوزار
شاره‌كه‌مانی بینی
وا به‌ پاك و خاوێنی
وێنه‌یه‌كی جوان ئه‌گرێت
له‌لای خۆی هه‌ڵی ئه‌گرێت
ئه‌ڵێت ئه‌م وێنه‌ جوانه‌
شارێكی كوردستانه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #110  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


سه‌یرانی قوتابخانه‌



ئه‌مڕۆ به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان
به‌ پاس هاتین بۆ سه‌یران
خواردنی خۆشمان پێ یه‌
سه‌یرانگا چاوه‌ڕێ یه‌
مه‌نجه‌ڵی پچوك پچوك
وه‌كو خۆمان ئێسك سووك
چه‌ند خۆشه‌ كفته‌ و یاپراخ
له‌ گوێ چه‌م و كانی و باخ
گیزه‌ی قۆری چای پشكۆ
قوڵپ ئه‌دات له‌سه‌ر خۆ
كرچه‌ و قرچه‌ی چه‌ره‌سه‌
پێبكه‌نه‌ و هیچ مه‌پرسه‌
له‌ژێر دار چنار و توو
هه‌ڵماقۆ ئه‌كه‌ین دوو دوو
هه‌ندێك گوریس هه‌ڵ ئه‌خه‌ن
تاكو دیلانێ بكه‌ن
دوو مامۆستاش له‌ولاوه‌
كامێره‌یان هێناوه‌
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێن
چك چك په‌نجه‌ی پیا ئه‌نێن

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:00 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها