بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1031  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بولبولی عیشقم


بولبولی عیشقم ئه‌مشه‌و

ئاوازی هه‌ر گریان بوو.....منی دێوانه‌ی توانده‌وه‌و چاوی پرکردم

دڵم وه‌ک پایزه‌خه‌مێک و

گورگم وه‌ک هه‌وری زستان بوو

زۆر تامزرۆی کردم به‌گریان... ئه‌ویش به‌عیشوه‌سه‌مای بۆ کردم

به‌هاواری خه‌م لێی پارامه‌وه

زۆر پرسیارم کرد تا وه‌ڵامی دامه‌وه

قورگی وشک بو نه‌یه‌توانی

وه‌لام باته‌وه‌وا به‌ئاسانی

ده‌نوکی هێنا بۆ چاوه‌کانم

که‌مێک فرمێسکی چاوانمی نۆشی

زانی وه‌ک ئه‌وم له‌وه‌لام وتی

ئه‌زانم ئاشق تۆش وه‌کو منی

من هاوسۆزه‌که‌م وا له‌ده‌ست چووه

ته‌رمه‌که‌ی له‌و دیو بێناز که‌وتووه

چ دڵم خۆشبێت به‌گو‌ڵی به‌هار

ئێستام پایزتره‌له‌پایزی پار

راستبوو ژیانم هه‌ر وه‌ک ئه‌و وابوو

منیش عه‌شقه‌که‌م له‌ژێر گڵدابوو

ئیتر ئه‌و شه‌وه‌پێکه‌وه‌گریاین

زۆر هۆنراوه‌مان نوسی بۆ ژیان

بۆ ژیانێکی پر له‌خه‌مو ژان


نووسینی: ‌سەرچڵ بریندار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1032  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌بی سۆزم


له‌م شاره‌دا به‌بی سۆزم
جگه‌له‌وه‌ی هه‌ستم نیه

دور له‌تۆ ئه‌ی دایه‌گیان
ژوره‌که‌م بێروناکیه

تۆ بویت روناکی بۆ من
ئێستا ژینم به‌س تاریکیه

گه‌ر جارێک بتمبینیبایه
رزگار ئه‌بووم له‌م خه‌ریبیه‌‌

راسته‌هه‌ر هه‌وا‌ری ته‌نیاییه
به‌لام بینینت هه‌مو خۆزگه‌ی دنیاییه

ئه‌وکات بشمرم ئاساییه
خۆزگه‌کانم بۆتیه‌و بێتۆ ژیانم نیه


نووسینی: ‌سەرچڵ بریندار

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1033  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

كۆچ

كە كۆچ ئەكەی
پەڕەسێلكەی شێعرم زیزە
لە سەر دارتەلی تەنیاییم هەڵكوڕماوە
كە كۆچ ئەكەی
نەغمەی پیت و وشەم كپە
لە ئەوكی غوربەت و خەما بەجێ ماوە
من و پەڕەسێلكەكانی بانە شێتین
كە دڵ بە تۆ و بەخۆر ئەدەین
هەر كەهەتاو
ئێوارانە
خولیای ئاوا بوون ئەیگرێ
تەنیا دڵم
حاڵی ئەوپەڕەسێلكانە
بۆ ورووژان هەست پێ ئەكات
هەر كە ئێوەش لە تۆرانن
هەر ورووژان
دیمەنی خەمەكانی من نیشان ئەدات.

سوران


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1034  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



زستانی بانە

كەفی بەفــــری لە لەش ئاڵاوە لـــە جستانایە

بـــەژنی كیژێكە دەڵــــێی بــــانە لە نێو وانــایە

دەرودۆڵی بەسەهۆڵ وگوڵە بەفرینە تەزی

سەر لە نێو ئێخە چەمی دەستە لە گیرفانایە

تەمی پێدەشتی شەرم قیتە وەكوو یاڵی ڕەوەز

جــوانوە و ڕام و لـــە ئاوزەنگی كــەلی خانایە

زوقم وسیخواری وەسەردەڕژێ نوقڵ ئاسایی

بووكی نـــــــەورۆزیە سەودای و لـــە سازانایە

ڕابماڵێ كە لە سەر ڕوومەتی سپیاوی ڕنــوو

نــازی ڕازانــەوەیە و ڕەمــزە لــە سەرمــانایە

چاوی پڕتاوی بەشەڕ دێ لە تەكی تاریكی

چارەنووسیشی لە گەڵ تاو لە گرێ دانایە

لێـوی سـۆرانی بە لا جانگەوە نووساوە هەتـــا

بە هــەنــاسەی وەشەكێ بسكی لە هەستانایە

سوران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1035  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ویست


پەپوولەیەك

باڵەكانی گۆنای گۆڵیان

دوور نەبینی

كرانەوە تا پێی بگەن

ویستێكی سیس

گەندەڵانە جوڵكەی بڕین

تا قەتیس بن

نەبن بە هەرمانی فڕین

سدیق كريم پوور
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1036  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ئاوێنه‌یه‌ک، له‌ناو دڵی شه‌وه‌زه‌نگ دا


شایانی عه‌شقێکی به‌شکۆ ،
یان مه‌رگێکی موقه‌دده‌سم ؛
هه‌رچه‌ند ؛
ته‌وێڵم تارمایی ،
زۆر گوناهی پێوه‌دیاره‌،
هه‌رچه‌ند ؛ پشتم ،
ده‌شتێکی پڕ له‌هه‌ڵه‌یه‌و
هه‌ر چه‌ند سنگم ده‌ریایه‌که‌،
لیپاو لیپی به‌دگومانی !
٭٭
من دێڕ دێڕی ،
کتێبی خاکم ، خوێندۆته‌وه‌!
شێعری ته‌ڕی ،
چاوی نێرگزم له‌به‌ره‌!
ئاشنای خه‌م و
خه‌ونی خاک و
خوڕه‌ی خوێنم !
دایم له‌ناو خه‌یاڵم دا گه‌ڕاومه‌وه‌؛
بۆو مه‌ڵبه‌نده‌ی ،
به‌رزترین کوێستانه‌کان ده‌یان ناسیم !
ناسک ترین گڵوکه‌کان ،
هاوڕازم بوون !
٭٭
« بێ تفه‌نگ و
مه‌ته‌رێز و
هیوا و داڵده‌،
له‌م کوێستانانه‌بۆ وێڵی ؟ »
٭٭
نه‌هاواری « سیامه‌نده‌» و
نه‌زیڕه‌ی گریانی «خه‌جه‌»!
نه‌ده‌نگی « دێوانه‌» دیاره‌و
نه‌ڕه‌شماڵی خه‌یاڵی «شه‌م»!
٭٭
تاڵه‌تاڵه‌،
که‌کره‌وشه‌ی دڵ دانه‌وه‌!
کوا هاوڕازێ ؟
تا به‌شمشاڵی یه‌ک دڵی ،
ئاخی به‌ئاکام نه‌گه‌یوم ،
له‌م هه‌ڵدێرانه‌، هه‌ڵدێرێ !
٭٭
پێناسه‌ی من ،
ئه‌و کێوانه‌ن !
پێناسه‌ی من ،
ئه‌و دارانه‌ن !
٭٭
چبکه‌م ڕووتم !
پۆشته‌ی گه‌ڵا و گۆرانی نیم !
چاوی وشک و خوێناویشم ؛
بێگانه‌یه‌،
ده‌گه‌ڵ گریانی ته‌نیایی !
٭٭
به‌س چاو له‌چاوانم ببڕه‌،
نیگا غه‌ریبه‌ی لانه‌واز !
ساڵه‌هایه‌؛
تفه‌نگ و ڕان و
ئه‌سپ و کوێستان و داربه‌ڕوو ،
به‌یادم دا تێ‌ناپه‌ڕن !
٭٭
«ئه‌م کاروانه‌،
بۆ کوێ ده‌چێ ؟ »
٭٭
له‌پشت ئه‌و کێوه‌سوورانه‌؛
چی ڕووباره‌،
قڕیان تێ که‌وتووه‌و
ده‌ریا ،
ئه‌فسانه‌یه‌ ئه‌فسانه‌یه‌!
٭٭
پرسه‌ی گوڵه‌،
پرسه‌ی ئاوه‌!
داران ،
سه‌ریان له‌هه‌ش ناوه‌!
ده‌شت خنکاوه‌!
چاوه‌ڕوانی باران مه‌که‌ن ،
بۆخۆم بیستوومه‌له‌شه‌ماڵ؛
« تازه‌هه‌ور ،
له‌م کوێستانانه‌تۆراوه‌» !

ک. د . ئازاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1037  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



چاوی گورگ

له‌وپه‌ڕی ئاسۆی دووری ژیانمه‌وه‌
تیشکێکی دوور
وه‌کوو مه‌شخه‌ڵێکی رووناک دایسابوو
هه‌ر هه‌نگاوێ، زامێکى قووڵ
رێگا هه‌موو ژان و بڕک بوو
گه‌ییشتم و
دڵ پڕ له‌حه‌ز، ئاوات، تاسه‌
له‌خوێن گه‌وزاو
ماندوو، بێ هێز، ئه‌ژنۆشکاو
ئامێزم بۆ تیشک کرده‌وه‌
به‌ڵام ئه‌فسووس، ئه‌فسووس، ئه‌فسووس
ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌،چاوی گورگ بوو!‎

جه‌لال مه‌له‌کشا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1038  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

عه‌شق
ئه‌وه‌ی که‌نه‌توانێ
عه‌شقی کچێک له‌تۆی دڵدا ڕاگیر بکا ،
به‌برژانگی چاو و
برۆی
جۆلانه‌یێک بۆ خۆى هه‌ڵخا،
له‌ناخه‌وه‌بۆى بمرێت و
بژیێته‌وه‌:
بڕوا بکه‌ن قه‌ت ناتوانێ
عاشقی خاک و زێدى بێت.
هه‌وار-بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1039  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




خه‌و
نیوه شه‌وێ
هێسرى چاوی چه‌وساوه‌کانیان
ئه‌گرت و
له‌سێداره‌یان ئه‌دان:
خودایانی خوێن و خه‌ون و خۆراکی خه‌ڵک.
دوو فرمێسکی منیشیان گرت
که‌له‌بچه‌یان له‌ده‌س کردن
به‌ره‌و قه‌ناره‌یان بردن.
.
.
.
ڕاچڵه‌کیم...
دوو دڵۆپ فرمێسکى ڕه‌نگبن
له‌لا چاوم قه‌تیس مابوون
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1040  
قدیمی 01-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



منی تۆ و تۆی نه‏من!

به‌و شه‌پۆله‌ره‌نگینانه‌ت
به‌س سه‌یرانگای دڵم تێک ده‌
له‌هه‌وارگه‌ی چۆڵ وهۆڵی بێ ئه‌وینی
له‌گه‌ڵ دڵ عاله‌مێکمان بوو‎؛
بڕیار وابوو:
ئه‌و هی من بێ و
منیش ئه‌و بم!
***
تۆ نازانی چه‌ن بچووکن ئه‌م وشانه‌
بۆ وتنی هه‌ستی خوڕم!
تۆ نازانی چه‌ن به‌رته‌سکه ‌ئه‌م دنیایه‌
بۆ رێگه‌ی نامۆی دڵداری!
تۆ نازانی چه‌ن لێم دووره‌/ خوای لاملم
چه‌ن نزیکه‌/ خوای ئه‌ندێشه‌ت!
تۆ نازانی
ئه‌و گڕه‌ی به‌رت داوه‌ته ‌سینای دڵم
به‌تین تره‌له ‌ئاگری تووری مووسا
***
سه‌وڵی بیرم
له‌ژێر شاڵاوی شه‌پۆلی ته‌ماشاتا
هێزی نه‌ما
پشتی چه‌ما.
***
من پاپۆڕی سه‌رگه‌ردانی ئوقیانووسی بێ ئاسۆی چاوه‌کانی تۆم
یا رزگارم که،‌نوقمم که‌!
یا رزگارم له‌م زوقمه‌م که!‌
***
نا! سڵ مه‌که‌!
زویر مه‌به‌!
خۆت تووشی داوی دڵ مه‌که‌!
بێ بیر مه‌به‌!
من ئه‌زانم قووڵتر له‌وه‌ی
به ‌به‌ردێکی دێوانه‌یێک خۆت گرژ که‌ی!
***
من خۆم له ‌تۆدا دۆز یه‌وه‌
تۆ خۆت له‌مندا نیشان دا
منت له ‌خۆتدا پیشان دا
که ‌به‌ره‌وتۆ هه‌نگاوم نا
"من" مایه‌وه‌و
" تۆ" له‌هه‌رمانا به‌خوڕ بوو!//

‌هه واربانه ‌/9/1380 سنه‌دژ‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:40 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها