هه‌ر ئه‌و پایزه شه‌وه‌ی
خه‌یام داوه‌تی کردم
بۆ ئامێزی شۆخێک..
سنوره‌کانی گێتیم گشت بڕی
بۆ مژینی لێوی فریشته‌یه‌ک..
ئه‌ستێره نه‌ما په‌ی پێ نه‌به‌م,
ته‌نانه‌ت سه‌رێکم له کیشوه‌ری ماچیشدا
هێدی هێدی گه‌ڕامه‌وه
خۆم ون نه‌کرد
وه‌ڵی ئه‌و رۆژه‌ی پێکی ئه‌وینی تۆم نۆشی,
له دوورگه‌ی چاوه‌کانتا ون بووم,
ئیدی نه‌گه‌ڕامه‌وه..
فه‌هد شوانی
ویرایش توسط ئاریا : 08-02-2011 در ساعت 12:59 PM
|