هاوده‌مێکم بوو
که ڕابردوومان
له بنار و دامێنی چیادا
هه‌سته‌کانمان خووه‌کانمان
له‌یه‌ک تردا لیخن بووبوون
هه‌مووکاتێ به‌سته‌کانمان
هێور هێور هه‌ره‌سیان ئه‌کردوو
له لانکه‌یکدا وه‌ک دوو باڵنده
دڵنیا ئه‌بووین و روو به ئاسۆ ده‌چووین
که ڕۆژ له دایک ئه‌بوو
له خه‌ۆ ڕائه‌په‌ڕین
سروه گۆنامانی ئه‌شۆرده‌وه
رێچکه‌یکمان ئه‌گرده به‌روو
له که‌ژێکی ڕووتنه‌وا
ڕو به سه‌رکه‌ۆتن کۆچ‌مان ئه‌کرد
نه‌مامێک بووین دره‌نگان ئه‌هاتینه‌وه
له قه‌دپاڵدا دائه‌نیشتین
ساماڵێک له‌به‌ر چاۆمان بوو
رۆژ ژمێرمان مانگ‌و و ئه‌ستێره بوون
کۆانۆێکمان به ستبوو
که بڵێسه‌ی ئاگری
نه‌ورۆزی به بیر ئه‌هاوردین
کزه بایه‌ک ئه‌هاتوو
بڵێسه‌ی ئاگرمانی
رووبه هه‌وراز ئه‌به‌ردوو
ئازاره کانمانی...
له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵ ئه‌کرد
خه‌ۆنمان نه‌بوو
بیرمان له وڵات ئه‌کردوه
که ده‌مه‌و به‌یان ئه‌هات
هه‌مان ڕێچکه
هه‌مان که‌ژی ڕووتنمان
ئه‌گرده به‌روو
ڕوو به سه‌رکه‌ۆتن
کۆچ‌مان ئه‌کرد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-14-2010 در ساعت 01:59 PM
|