گۆڵی خوێناوی
کوڕ:
بڕوانه شاییه چۆپیه له و ماڵه
گوێ بگره زۆڕنایه ، ده هۆڵه ، شمشاڵه !
زه رد و و سوور تێکه ڵ بوون ، ژن و پیاو ، هه رایه
له و ناوه هه ر هاڕه ی هه یاسه ی تۆ نایه !
سا تۆ خوا خێراکه با برۆین ده ست بگرین
به کامی دڵداری پێکه وه هه ڵپه ڕین
کچ:
گۆڵ نه بێ بۆ سه رم ئاڵ چه پکێ ، زه رد چه پکێ
نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ
کوڕ:
کچ له ڕێی جوانیتا ، کچ له ڕێی جوانیتا
کج له ڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا
پاییزه ، گه ڵای دار ڕژاوه ، باغ ڕووته،
گوڵ کوانێ ؟ گوڵ لیوی به بزه پشکووته !
کچ:
گوڵ نه بی بۆ سه رم زه رد چه پکێ ، ئاڵ چه پکێ
نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ
بتدایه دڵبه من به هه موو مه عناوه
دوو چه پکت ئه هێنا له با غچه ی پاشاوه
کوڕ:
(ئه ڕواو له به ر خۆیه وه به گۆرانی ئه ڵێ: )
باغچه ی پاشا له و به ر ئاوه
خێڵی دوشمن ده وره ی داوه
ئه ڕۆم: ڕێگام لێ گیراوه
ناڕۆم: چاو کاڵ لێم تۆراوه !
(به ره به ره له دێ دوور که وته وه )
کوڕ:
به باغچه ی پاشادا ورد گه ڕام ، خوار و ژوور
زه رد هه بو ،بۆم چنیت ، چنگ نه که وت گۆڵی سوور
نازانم ئه مجا دێیت بۆ شایی و هه ڵپه ڕکێ
کچ:
نایه م گۆڵ ماویه تی بۆ سه رم سوور چه پکێ !
کوڕ:
(یه خه ی مراخانی ترازان):
ناته وێ ئه م زامی سه ر دڵه م له باتی؟
کچ:
هه ی هاوار تفه نگی دۆژمنیش پێکاتی؟
ڕاکشێ تاوێ سه ر بنێره سه هر ڕانم
با بگریم بۆ دڵێ بۆ گوڵێ دۆڕانم !
مامۆستا گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )