06-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێر
شێر گیانله‌به‌رێكی دڕنده‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه زۆر به‌هه‌ڵمه‌ت و به‌هێزه به‌شای دارستان ناسراوه. له‌شی به تووكێكی چڕ‌وپڕ داپۆشراوه، به‌ڵام تووكی سه‌ر و ملی نێرینه‌كان درێژتره وه‌ك له مێینه‌كان. له‌شی مێینه‌كان بچوكترن ئه‌مه‌یش یارمه‌تییان ده‌دات كه خێراتربن له ڕاكردندا. ڕه‌نگی تووكیشیان قاوه‌ییه‌كی زه‌ردباوه بۆیه به زه‌حمه‌ت له ڕاوكرندا ده‌بینرێن . زۆربه‌ی ئه‌و شێرانه‌ی كه ئێستا ماون له ئه‌فریقا ده‌ژین، به‌شێكی كه‌میان له دارستانه‌كانی ئاسیادا ده‌ژین. مرۆڤ به‌شێكی زۆری ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه جاران ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی تێدا ده‌ژیان داگیركردووه، بۆیه ئاژه‌ڵێكی وه‌ك شێر بواری ژیان و نێچیر ڕاوكردنی ته‌سك بووه‌ته‌وه . شێر ئاژه‌ڵێكی شیرده‌ره و ده‌زێت، هه‌ر جاره سێ تا پێنج بێچووی ده‌بێت. بێچووه‌كان كه له‌دایك ده‌بن چاویان نابینێت و توانای ڕۆیشتنیان نییه، بۆیه ده‌ڵه‌شێر به ددانه‌كانی هه‌ڵیان ده‌گرێت و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر هه‌روه‌ك پشیله ده‌یان گوێزێته‌وه. بێچووه‌كان له سه‌ره‌تاوه هه‌ر شیر ده‌خۆن، پاش سێ مانگ ده‌ستده‌كه‌ن به گۆشتخواردن، تا ددانه تیژه به‌هێزه‌كانیان ده‌رنه‌یه‌ن ناتوانن ڕاوبكه‌ن. بێچووه‌كان به‌رده‌وام یاریده‌كه‌ن و ڕاهێنان له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن ڕاوبكه‌ن، خۆیان بۆ هه‌موو شتێ كه بجوڵێته‌وه هه‌ڵده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌كاتی ئه‌م مه‌شقه‌دا دوورده‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵام دایكیان ده‌یان دۆزێته‌وه . شێر ته‌نیا گۆشت ده‌خوات. هه‌رجاره بۆ وه‌ده‌ستگیردنی خواردن ده‌بێت ئاژه‌ڵێك بكوژێت، ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه ته‌نیا مێینه‌كان ڕاوده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به كۆمه‌ڵ ده‌ڕۆن و به خشپه و هێمنی ده‌ڕۆن تا نزیكی نێچیره‌كانیان ده‌بنه‌وه، ئه‌وسا خۆیانی بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌یانگرن. كه نێچیر ده‌برێته‌وه له پێشدا ده‌بێت نێرینه‌كان تێربخۆن له گۆشته‌كه‌ی پاش ئه‌وان مێینه‌كان و دواجاریش ئه‌وه‌ی ده‌مێنێه‌وه بێچووه‌كان ده‌یخۆن. به ددانه تیژه‌كانیان گۆشته‌كه پارچه پارچه ده‌كه‌ن و له ئێسقانه‌كه‌ی جودا ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام پارچه‌كانی به ساغی قوتده‌ده‌ن. شێر كه برسیان ده‌بێت ڕاوده‌كه‌ن، ئه‌گینا زۆربه‌ی كات ده‌یانه‌وێت له سایه‌یه‌كدا بحه‌وێنه‌وه و بخه‌ون به‌تایبه‌تی پاش مڕبوونیان له خواردن ماندوو ده‌بن و ده‌خه‌ون. زۆربه‌ی كاتی ڕاویان به شه‌وانه و چاویشیان به شه‌و باش ده‌بینێت . شێر ته‌نیا له‌كاتی پێویستیدا چڕنووكه‌كانیان ده‌هێننه ده‌ره‌وه ئه‌گینا له‌كاتی ئاسایی‌دا ده‌یانبه‌نه ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیژیی بمێنه‌وه و كول نه‌بن . كه بێچووه شێر له‌دایك ده‌بێت ڕه‌نگی چاوه‌كانی شینن، پاش سێ مانگ ڕه‌نگی چاوی ده‌گۆڕێت و ده‌بێته زه‌رد .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|