بۆچی جوابم ناده‌یته‌وه
لایه‌كم لێ ناكه‌یته‌وه
زۆر ده‌مێكه بیرت ده‌كه‌م
خۆ وه‌خته من سوێم بێته‌وه
2
چه‌ند جارێ زه‌نگم بۆت لێدا
خۆ تۆ نه‌تگوت ئه‌لوو جارێ
هێند تامه‌زرۆی بیستنێكتم
رۆحم ئه‌شكی لێ ده‌بارێ
3
هه‌موو رۆژێ چاوه‌رشێتم
بمخه‌یته نێو سۆمای چاوێ
بێ تۆیی وا ژاكاندوومی
سێبووری دڵ نایێ تاوێ
4
كه‌ی دێیته‌وه هه‌ناسه‌كه‌م
وا خه‌ریكه بێ تۆ ده‌مرم
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌گه‌ی به فریام
به ناچاری سه‌ر هه‌ڵده‌گرم
5
تازه دوای چی هاتیته‌وه
بۆ ده‌ته‌وێ تێكده‌ی ژینم
نامه‌وێ ئیدی سه‌ر له ن‌و
ژاناو بخه‌یته برینم
6
كه‌ی تۆ وابووی بۆ ساتێكیش
ناپرسی لێم چۆنم بێ تۆ
ده‌رك ناكه‌ی به وه‌رینم
شه‌قارم بێ بارانی تۆ
7
سه‌رده‌مێكه له سۆراختام
هه‌ر دێم و ده‌چم بێ ئاگا
بۆ نازانی جیا له سۆزت
هیچ شت به هانای من ناگا
8
شه‌وان تامه‌زرۆی زه‌نگێكم
تێدا چرپه‌ی تۆ ببیستم
هێند تامه‌زرۆی له‌ره‌ت بوومه
وه‌ك ده‌روێشێ ده‌تپه‌رستم
9
بۆ وا بێ باك به سه‌فه‌رێ
لێره جێت هێشتم به ته‌نیا
بۆ تۆ نه‌بێ ده پێم بڵێ
بۆ عه‌شقی كێ ببم شه‌یدا
10
هێند عه‌وداڵی بینینێكتم
وه‌خته سوێی بێته‌وه چاوم
هه‌ناسه‌كه‌م كه‌ی ده‌زانی
تۆ ماسیت و منیش ئاوم
11
كه چاوم پێت ئاشنا ده‌بێ
دڵ و رۆحم ده‌بن گه‌ش گه‌ش
تامه‌زرۆمه شه‌وتا به‌یان
سه‌ر خه‌و بكه‌م له نێو باوه‌ش
12
خۆ تۆ به ته‌نیا نه‌تكوشتووم
چاوو برۆش كردومیان شێت
كه ئاوێته‌ی سۆمات ده‌بم
برك و ژانم گشت بیر ده‌چێت
13
ئه‌مشه‌و تۆم له خه‌ودا بینی
هاتی خه‌وتی له ئامێزم
به سۆزه‌وه خه‌واندمت
تا ئه‌و ده‌مه نه‌ما هێزم
14
وه‌ره برژانگ بكه په‌یژه
بۆ خۆت پشوو ده له چاوم
هه‌ناسه‌م فێنك بكه‌وه
به یادی تۆیه كه ماوم
15
كه یه‌كه‌م جار چاوی تۆم دی
له گلێنه‌ت عه‌شقم بینی
زانیم كه‌وا وا خوڵقاوی
خاوه‌ن هه‌ستێكی به تینی
16
كه نامه‌ی تۆ ده‌گاته لام
ده‌به‌خشێ به دڵ سێبووری
هه‌ر حه‌رفێكی ناو نامه‌كه‌ت
له دڵ ده‌با خه‌می دووری
17
هه‌ناسه‌كه‌م بۆ بێ ده‌نگی
خۆ من بێ تۆ نیه ژینم
كه بێ ئاگا ده‌بم له تۆ
له گۆنا ده‌ڕژێ ئه‌سرینم
18
له‌وه‌ته‌ی به تۆ ئاشنا بووم
له مانای ژیان گه‌یشتووم
كه ده‌ستم خسته نێو ده‌ستت
خه‌می له دڵدا نه‌هێشتووم
19
بمبوره گیان كه بێ ده‌نگم
ئه‌مڕۆ نه‌متوانی بتبیستم
سه‌رم قاڵ بوو رۆحی ره‌وان
نه دڵ وای ویست نه خۆم ویستم
20
كه هاتیه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ین
تا هه‌ردووكمان ده‌كه‌ین باڵا
له ئاوێزانیت تێر نابم
چون تۆ گوڵی و منیش گه‌ڵا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-09-2014 در ساعت 03:06 PM
|