غه‌زه‌لی ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز
هێنده گه‌ڕاوم له دووت،دار و ده‌وه‌ن شایه‌ته
هه‌ڵده‌وه‌رێ ئاره‌زووت!،وا خه‌می ئه‌و لایه‌ته
داوه‌که دانه ده‌مێ،تاقه نه‌چیرت منم
لاوه بهانه ده‌مێ!،تۆ که چه‌لی کایه‌ته
من خه‌می ئه‌و داره‌مه ،هاکه به‌ری هه‌ڵوه‌ری
ئه‌و دڵه بێچاره‌مه، هه‌ڵگری خه‌م، دایه‌ته
هه‌ر که ته‌کانی دڵم،بێ‌خه‌ویه پیشه‌مه
بۆ وته‌کانی دڵم ، ڕوومه‌تی من ئایه‌ته
ساتێ که داواری دڵ ، ده‌م به بزه دیتمه
وایه! که هاواری دڵ ، لاوک و لای‌لایه‌ته
ئاوه‌ڵی مانێکه یار ، ماتڵی من نا نیه
ئاوه ده‌مانێکه یار ، بۆ دڵی من نایه‌ته...
...جێگه به‌ڵێنێ که بوومانه به چه‌ندین ساڵ
خوێن ده‌ده‌ڵێنێ به‌دووتا جگه‌ر ئه‌و ڕایه، ته...
...ماته له ده‌ورت گه‌ڕێ ، تا به هه‌تایه ڕه‌وان
خۆشه! ده بریا له ڕێتا سه‌ری من بایه‌ته...
...تۆپێ ، له به‌ر پێت بێ ، تۆ که پیاسه ده‌که‌ی
لازمه با پێت بێ ، له‌م ته‌مه‌نه وایه‌ته!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )