10-01-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه
ده‌ریا شه‌پۆلێکی خاڵیه و شێتانه شینه چاوت
نه‌بوونیت زامه
زامێکی کۆن
من تێناگه‌م
زه‌ریا چه‌ند توونیه له هاواری ماسی دا و
منیش چه‌ند شێت، چاوه‌کانم
له شینایی جاوه‌کانتا
ئاسمانی سوور
له بیرت دێ؟
له شێعرێکا پێت ئه‌وتم
شێته‌گیان؛
بیانوو به په‌نجه‌کانمه‌وه مه‌گره
بۆیه‌ی نینۆکم تا هه‌تایه وا گه‌ش نابن
پرچه‌کانم تاکوو به‌رپێم درێژ نابن
من به ماچێ هه‌ڵم لوشی و
نه‌م ئه‌زانی به ماچێ ژیر ئه‌بم
تا یه‌که‌م دێڕی بێ تۆیی
تاکوو ئێستا
هه‌ر له شێعرا تێری چاوت
هه‌ر له شێعرا شؤڕابه‌ی زه‌ریا و
شه‌وانی باوه‌شی لێوت و
سه‌مای بزه و
هه‌ر له شێعرا شتی تریش ....
شاعری ده‌ریا بووم و
شه‌پۆلی ده‌ریاتم ونه
شاعری ده‌ریا بووم و
هه‌نگاوی به‌له‌مم گێژه
شاعری ده‌ریا بووم و
مانگ و شه‌و و شێعرم شێتن
شاعری ده‌ریا بووم و
که تێناگه‌م له‌م بیابانه‌وه
چلۆن خه‌ونی شه‌پۆلم هه‌ڵئه‌پروێ
له‌م بووره‌وه وشه‌ی ماسیم تیا ره‌ق ده‌بن
که تێناگه‌ن
ده‌ریای هیچ نیگایێکی بێ ره‌حمت
که چۆن من گوڵه‌گه‌نمی عه‌شقم تیا ئه‌پشکوێت
که بێ تاوان شێعره ماسیم تیا ئه‌خنکێت
تۆ قاتڵی
قاتڵی هه‌موو ماسیه‌کانی لاشه‌م
له‌م گۆیه‌دا هه‌ر تۆ زه‌ریای
نیگات به‌م شه‌قامه‌دا روبارن
ئه‌ی بۆ ونن؟
هااااای ..... شه‌قامی ئه‌م شاره‌م چه‌نده وشکن...!
ئه‌ی شین ترین ئاسمانی شێعرم
تۆ ده‌ریامی
ده‌بڕژێ با شه‌پۆلت بم
که ئامێزم
روونتر له چه‌مکی مانگه و
ئاشقتر له دێڕی ئاسمان
هه‌موو ژه‌مێ
زه‌ریا
زه‌ریا
ه!
و
مه
تخۆ
ده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|