غه‌زه‌لی نوێ-عه‌لی حسه‌ینی
چ شه‌و‌گارێکه وا ڕمیا به سه‌ر شان و ملی شارا
چلۆن بدرووم وشه و شێعرم به به‌ر ته‌نیایی هاوارا
له بێ وازیی سه‌ری شێتم پڕووکا تاقه‌تی جاده
ده‌سا ئه‌ی مانگ و ئه‌ستێره‌م ده‌مێ بڕوانه په‌تیارا
به‌ره‌و دووپێ گوزه‌ر ناکه‌م نه‌وه‌ک بۆژۆ بێ ته‌نیاییم
له ساواقی دڵ و دیده،له ژێر هه‌نگاوی ئه‌غیارا
چ سه‌ردارێکه بتوانێ ئه‌وه‌نده‌ی ڕووت ئه‌من بگرێ
ده‌با مه‌ستی شه‌می ڕووت بم له میوانیی سه‌ری دارا
سه‌رت به‌ستم چ ئازاد و چ سه‌ربه‌ستم به مه‌خمووری!
ده‌با من ڕۆژی سه‌ربه‌ستیم ئه‌تۆ بێنم به سه‌ر زارا
چه‌وه‌یلم هوون ئه‌بارێنێ،له عاشق بۆ هه‌راسانی
بپڕژێنه حه‌ز و تاسه‌ت به سه‌ر هه‌ستی دڵی زارا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )