فشه‌ي شاعیرانه...
ـ چۆن تووتی ده‌توانێ «بلبلزبانی» بكات.
ـ زۆر كه‌س له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه راناوه‌ستێ و ژیانی خۆی ده‌كات.
ـ «حه‌قیقه‌ت» نه‌وارێكی خاڵییه كه هه‌ركه‌س حه‌كایه‌تی ژیانی خۆی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
ـ به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ له باتی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ده‌ڕوانێته ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما.
ـ ئه‌مڕۆ «خه‌ت»، له «شێر» بایه‌خی پتره.
ـ «عه‌سری تهلآیی» بووك كاتێكه كه له‌گه‌ڵ زاوا ده‌چن بۆ كڕینی زێڕه بووك.
ـ «عه‌سری ئیڕتباتات» كاتی هات كه ئێمه هیچمان ده‌نگمان پێكه‌وه نییه.
ـ ژیاننامهكان، زۆربه‌یان ژاننامهن.
ـ عومر ئیعتبارێكی به‌رته‌سكه، هیچ وه‌خت نازانێ چه‌نده‌ت له حیساب داماوه.
ـ هه‌ڵفڕین، هه‌موو رۆژێك ده‌چوو بۆ مولاقاتی مه‌لێك كه له قه‌فه‌سدا بوو.
ـ له‌گه‌ڵ ویشكساڵی ئاومان ناچێته نێو جۆگه‌یه‌كه‌وه.
ـ بۆ زێڕفرۆش وه‌خت «تهلآیه».
ـ نامه‌وێ له چاویلكه‌ی گوڵه‌وه ته‌ماشای به‌هار بكه‌م.
ـ پێم سه‌یره ده‌ڵێن «ئێنیشتهین» زانایه‌كی مه‌زن بووه، خۆ له زه‌مانی ئه‌ودا «مه‌دره‌سه‌ی غهیرهئینتیفاعی» نه‌بووه!
ـ بڵێی به‌ر له‌وه‌ی كه «نیۆتۆن» هیزی جازبه‌ی زه‌وین بدۆزێته‌وه، سێوه‌كان ههركهوتبێته زه‌وی؟
ـ قوربانی ئه‌وه‌یه كه گای نه‌فست سه‌رببڕی.
ـ مه‌مكه‌مژه ده‌خه‌ینه ناوده‌می منداڵ و ده‌مانه‌وێ درۆش نه‌كات.
ـ ئێمه، مردۆكانی «هاوكه ف»ین كه مانای ژیانمان له‌بیرچۆته‌وه.
ـ مه‌رگ ده‌رسێكی عه‌مه‌لییه كه ده‌بێ بۆ خۆت بیگوزه‌رێنی.
ـ گیرفانه‌كانم، پڕه له ته‌ماشا كردنی ئاره‌زووه‌كانم.
ـ شێری باخی وه‌حش ته‌نیا سه‌ڵته‌نه‌ت ده‌كا.
ـ ده‌بێ له ئوستووره و ئه‌فسانه‌كاندا، له ئینسانی راسته‌قینه بگه‌ڕێین.
ـ له ژیانی ماشێنیدا، جێگایه‌ك بۆ ڕێبواری پێاده نییه.
ـ ژیانیش وه‌ك «جه‌عبه‌ی میدادڕهنگی» ره‌نگه شاده‌كانی زوو ته‌واو ده‌بێ.
ـ بۆ فرمێسكی ده‌گریم كه به‌رله به‌دنیا هاتنی ده‌مرێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-09-2010 در ساعت 08:54 AM
|