بۆ ئه‌وراز
گاشربرووم
بوووکی جوان و باڵابه‌رزی هیمالیا
قاره‌مانی زۆربه‌ی بنچینه و میله‌تان پێیان
له‌سه‌ر لووتکه‌ی به‌رزی تۆ دانابوو
شه‌رمه بۆ تۆ
که‌وا توانای را‌گرتن و هه‌ڵگرتنی هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕت نه‌بوو
ئه‌ی دایکه مێهره‌بانه‌که
هه‌رگیز بڕوام به‌وه نه‌بوو رۆژێ ببیه باوه‌ژنمان
هه‌ورازی کورد
په‌نای بۆ لای تۆ هێنابوو
تا دوور له ده‌ستی ناحه‌زی زۆرداره‌کان
له سه‌ر لووتکه به‌فرینه‌که‌ت ئوقره بگرێ و
هه‌موو جیهان بانگهێشت بکا بۆ ئازادی
جووڵایته‌وه و وا راپه‌ڕیت
راپه‌ڕینت رۆڵه‌ی راپه‌ڕیوی کوردی
سپارده ده‌ستی هه‌ره‌سی بێ هاوماڵت
بێ ئه‌وه‌ی دوای کاره‌ساتی دڵته‌زێنت
گوێت له قه‌ندیلی لێو به‌بار
له نه‌که‌رۆز و له شاهۆ
له چلچه‌مه و داڵاهۆ بێت
که سه‌ره‌خۆشییان له ته‌ره‌غه‌ی ره‌شپۆش ئه‌کرد
سامان مه‌نسووری ــ دیوانده‌ڕڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )