موضوع: پخشــان...
نمایش پست تنها
  #91  
قدیمی 01-13-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بەڵێن بدە کە تاریکیم بۆ رانەخەی ….
بەڵێن بدە کە شەختە بەند نەخەیتە بەر پێم….
منیش بەڵێنت پێ ئەدەم دان بە رابردووما بنێم ….
پێش چاوی تۆ لە پەرداخەی وەنەوشەیی چاوی ترم پێک هەڵداوە….
پێش نامەی تۆ قژی گەلێ نامەی ترم داهێناوە….
پێش سنگی تۆ زۆر سنگی تر چەپکە گوڵی تەزووی سوریان بۆ چنیوم....
پێش ژوانی تۆ زۆر ژوانی تر رێگای دووریان پێ بڕیوم ….
شاعیرێک بووم گەرووی وشکم بەدوای قومێ ئاوا وێڵ بوو ....
بۆ بارانی هەر ئاسمانێک نوشتامەوە ئاوی ڵێڵ بوو....
گەر ئەتەوێ خوێنی دەمارم بی شیعرم بی داستانێک بی بێ کۆتایی...
گەر ئەتەوێ خۆشەویستیت بەدوای دانی ماچێ زەردی ماڵئاوایی یە...
بەڵێن بدە ئاسمانم بی بەڵێن بدە هەناسەم بی سێبەرم بی بارانم بی
تاکو منیش شانەی کۆنم جێ بهێڵم دەمامەکی رووم فڕێ دەم .....
دوو باڵی خۆشەویستی لە گەردەنت گرێ بدەم ....
بەڵێن بدە.... بەڵێن بدە.....
بیرمە...بیرمە کە مناڵ بووم پەپولەیەکم ئازاردا....
بۆیە ئێستا ئەم پەپولەیە ئازارم دەدا...
ئەی ئەو کەسەی....
ئەی ئەو کەسەی لە فیراقی تەنیایی یەوە دەستت گرتم و بەرەو نۆڤینی ژیان ....
ئەی بۆ ئێستا دوای ساڵانی خۆشەویستی بەرەو دونیای مەرگم ئەبەی...
بەرەو دونیای مەرگم ئەبەی...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید