09-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی
تا كه‌رێ نه‌بێ، عاقڵێ ناژی
هه‌ڵه چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام
جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام
منهتلهم و له‌و مه‌كێشه دهمچهوت!
پوڵ بده و مه‌لا ده‌ركه له مزگه‌وت!
گێره چۆن ده‌كرێ به بزن، هه‌ژار؟
گاجووتی ده‌وێ وپیاوی كۆنه‌كار
پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له پاشه
سه‌ری بێدهلاكنهتاشی باشه
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسهیتۆش ئه‌باته‌وه!
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه!
نان ئهونانهیه ئه‌مڕۆ له خوانه
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینهكهیخۆیشی له‌بیر برده‌وه
خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده چاكه
ئهوههویره ئاو زۆر ده‌با كاكه!
به‌س له‌مه زیاتر خۆت گێل و كهڕكه!
ئه‌و ماسته بێ موو نییه، باوه‌ركه!
ئه‌وه‌ی له پووشێكنهكۆڵێتهوه
لۆده كای به‌رن، ناپرسێته‌وه
سوور نه‌بی لهسهروهعده و به‌ڵێنی
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی
به‌و كه‌سه ده‌كرێ بڕوا و مه‌تمانه
پابه‌ندی وه‌فاو عه‌هدو په‌یمانه
گه‌ربه درۆزن ناوبانگت ڕۆیی
بێنرخی له‌لای بێگانه و خۆیی
پیاو كارێكبكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
خۆت لێنه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
ناشكوریمهكه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
له چاكه‌ی كه‌می زاڵم مه‌تۆره
موویه‌ك له به‌راز بێته‌وه زۆره
ئه‌وكه‌سه‌ی ڕاسته و حیسابی پاكه
له حیسابكێشان بێ ترس و باكه
مارخۆشی نه‌هات له سیری بێعار
له‌به‌ر كونه‌كه‌ی شین ده‌بوو به بار
كاكه زۆر بۆلای خۆتی مه‌تاشه
نه شیش بسووتێ، نه كه‌باب باشه
براوا چاكه نه‌یكه‌یه لایی
برامان برایی، كیسه‌مان جیایی
سهگئهگهر نه‌مرێ له قه‌سابخانه
لێی زایه ده‌بێ ئه‌و عومره جوانه
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|