په‌رێشانی
چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخانه بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه بڵێ چی؟
پێم وانییه له‌و غه‌دره له‌فریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه بڵێ چی؟
بسکت بده ده‌س شانه، به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ
زوڵفی تۆ شنه تێکی ده‌دا، شانه بڵێ چی؟
هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ، ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه په‌روانه بڵێ چی؟
تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی سه‌ری من
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟
شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆڵوچیا بوو
زانابێ به زنجیره‌وه، دێوانه بڵێ چی؟
خاڵی تۆ به په‌رژین و خه‌یاڵ ناسک و ساده
بێ چاره له‌ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟
چیرۆکی جوانی تۆ له ناو لاپه‌ڕودێڕا
ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟
تاسه‌ی تۆ که دام ده‌گرێ، ده‌ڵێن: ئاخری خێر بێ
"هێدی" له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆنه برینانه بڵێ چی؟
هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )