خۆڵ
ئێمه‌ش ده‌بینه‌وه به ئه‌و
پاش دوا سه‌فه‌ری بێگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌سته و
دوافڕینی بێ نیشتنه‌وه‌ی
هه‌موو ڕه‌نگاڵه‌کانی هه‌ست
په‌یکه‌رتاشێکی به سه‌لیقه‌ش
له ئاوی ماره‌ی ده‌کات و
روح ده‌کاته‌وه به‌ری
که سروشتیش تووڕه ده‌بێ
ده‌یبارێنێ به سه‌رماندا و هه‌ندێ جارێش
ده‌بێت به گۆزه‌ی سه‌رشانی
کیژۆڵه که‌مه‌ر ته‌نگه‌کانی دێ
تا نهێنیه‌کانی سه‌رکانی
بۆ کوڕه چاوبرسیه‌کانی
جورمی عیشق ، بدرکێنێ
ناو به‌ناویش هارونه‌کانی نیشتیمان
له جێی کل ، چاومانی پێده‌ڕێژێن
گه‌رچی نرخیشی جیاوازه لێره و له‌وێ
به‌ڵای گه‌وره ئه‌و ساته‌یه
له داستانی گیانبازیا
قه‌زای پڕ به چنگێکی ئه‌و
له هه‌زاران عاشقی سه‌رگه‌رم و شه‌یدای
باخه هه‌ڵواسراوه‌کانی
شاری ئازادی ده‌که‌وێ.
بێده‌نگ نابم.
بێده‌نگ نابم
ئه‌گه‌ر زمانیشم ببڕن
په‌نجه‌کانم دێنه دووان
بێده‌نگ نابم
په‌نجه‌کانم هه‌ڵوه‌رێنن
سوپایه‌ک برژانگی دیده له‌سه‌نگه‌ردان
بێده‌نگ نابم
من مناڵی هه‌وری تووڕه و
گه‌رده‌لوولێکی سه‌رکه‌شم
بێده‌نگ نابم
له‌گه‌ڵ په‌پووله‌کانی عیشقا
نه‌رمه وه‌شتم
بۆ زه‌رده‌واڵه‌کانی غه‌دریش
ڕه‌هێڵه‌یه‌ک .. له‌ئاته‌شم
بێده‌نگ نابم
ئه‌گه‌ر کوڕه به‌نازه‌که‌ی مریه‌میش بی
بێده‌نگ نابم
ئه‌گه‌ر دوانه‌سڵی بێگه‌ردی ئاده‌میش بی
بێده‌نگ نابم
ئه‌گه‌ر میر و ئه‌گه‌ر شا بی
بێده‌نگ نابم
نه‌ک هه‌ر شازی بوونه‌وه‌ر بی
ئه‌گه‌ر خوا بی
بێده‌نگ نابم.
خه‌وی فیرعه‌ونیی
هه‌موو ده‌ریا
له پێکێکدا ده‌خواته‌وه و
لێوی ووشکه
به ماسیه جه‌حێله‌کانی
ژێر به‌رده لووسه‌کانی
چه‌مه گچکه‌کانیش ده‌ڵێ
ئاژاوه‌چی
باوه‌جوو ، ئه‌و
ئۆقیان به‌موڵکی خۆی ده‌زانێ
موڵک ، به دیاریی یه‌زدان و
خۆیشی به فریشته‌ی ده‌ریا
ده‌شیه‌وێ ئێمه‌ش به کۆمه‌ڵ
له مه‌داره ئه‌فسوناویه‌که‌ی ئه‌ودا
وه‌ک پۆلێ شه‌پۆلی سه‌رشێت
شه‌پۆلی بێ نرخ و گه‌لحۆ
به ده‌وریدا
سه‌مای کڕنووش ، سه‌مای زیکر و
ته‌زبیحاتی ئه‌مه‌کداری
بۆ ئه‌وی تاقانه ڕێکخه‌ین
وه‌لێ .. هه‌یهات
له‌م عه‌یامه جه‌نجاڵه‌دا
ده‌ستی هیچ زاتێ به سێوی
خه‌وێکی فیرعه‌ونیی ناگات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )