10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به شی 24
(1) : ئاگر :: له خه‌ودا مژده‌و ئاگاداری و جه‌نگ و ئازار وسولتان وزیندان و زه‌ره‌رو زیان و گوناهه ، ئاگری زۆر ئه‌گه‌ر ده‌نگیشی هه‌بێت ئه‌وه‌فیتنه‌و وکاره‌ساته و خه‌ڵکێکی زۆر ئه‌گرێته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ دڵی ئاگری گرتوه ، ئه‌وه خۆشه‌ویسته‌که‌ی لێی دوور که‌وتۆته‌وه ، بینینی دوو ئاگری جیاواز له خه‌ودا ئه‌وه دوو ئؤردوگایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له شه‌وێکی تاریك دا ئاگر بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕێگه‌ی خۆیان ببینن ئه‌و که‌سه به زانست خزمه‌تی خه‌ڵکی ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر تاریکیش نه‌بوو ئاگری کرده‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه خه‌ڵکی هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، له خه‌ودا ببینی ڕۆژه‌و ئاگر کراوه‌ته‌وه ئه‌وه مانای جه‌نگ و فیتنه‌یه ، ئاگر په‌رستن له‌خه‌ودا شه‌یتان په‌رستنه ، له‌زستان دا خۆ گه‌رم کردنه‌وه به ئاگر زۆر باشه ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئاگر بخوات پاره‌ی حه‌رام یان پاره‌ی منداڵی بێ دایك و باوك ئه‌خوات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ئاگر بفرۆشێت و به‌هه‌شت بکڕێت ئه‌و که‌سه حه‌مامێك ئه‌فرۆشێت و ڕه‌زو باغ ئه‌کڕێت ، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ش بێت به‌هه‌شت بفرۆشێت و ئاگر بکڕێت ڕه‌ز وباغ ئه‌فرۆشێت و حه‌مام ئه‌کڕێت ، که‌سێك بچێته ناو ئاگر و ئازار بکێشێ ئه‌وکه‌سه زه‌ره‌رێکی زۆر ئه‌کات و گوناهێکیش ئه‌کات و شایه‌سته‌ی ئه و ئاگره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاگری پێ بکه‌وێت و نه‌سوتێ ئه‌و که‌سه ڕاست گۆ ئه‌بێت له به‌جێهێنانی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داویه‌تی ، له خه‌ودا ئاگر گه‌نم و جۆو دانه‌وێله‌و خوارده‌مه‌نی تر بسوتێنێ نرخیان گران ئه‌بێت ، ئاگری زۆر کاره‌ساته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ مه‌شخه‌ڵێکی ئاگری بێ دوکه‌ڵ له به‌رده‌م ده‌رگاکه‌یه‌تی ئه‌چیته حه‌ج ، له خه‌ودا بینینی ئاگرێکی زۆری ده‌نگ دارکه هه‌موو شتێك ئه‌سوتێنێ ئه‌وه جه‌نگه یان گرانه تا و ڕشانه‌وه یه یان ئاوڵه یه یان مردنه له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو ئه‌بێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئاگره‌که به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه مانای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه له خوا یاخی بوونه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا پارچه‌یه‌ك له جل و به‌رگی یان به‌شێك له گیانی بسووتێ کاره‌ساتی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌نها تیشکی ئاگری پێ بکه‌وێت خه‌ڵکی باسی ئه‌کات ، ئاگری ڕۆشن که‌ره‌وه و سوود به‌خش هێمنی و ئارامی و نزیك بوونه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵات دار، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئاگر له ماڵی ده‌رچێته ده‌ره‌وه قازانجێکی زۆر ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ر چیا ئاگر بکاته‌وه له خوای گه‌وره نزیك ئه‌بێت و هه‌ر چی له دڵ دا بێت به‌دی دێت ، ئاگری ناو ته‌نوور دوو گیانی و سك پڕی یه وئاگری بیابان جه‌نگه‌و پشکۆی ئاگر پاره‌ی حه‌رامه ، تیشکی ئاگر له‌سه‌ر سه‌ر بێت نه‌خۆشی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ناو ئاگردا بیت و هه‌ست به گه‌رمایی نه‌کات ئه‌وکه‌سه زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنانی ، کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر نه‌مانی شه‌ڕ و فیتنه‌و ئاژاوه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ ئاگر له ناوگۆزه‌یه‌ك دا قسه ئه‌کات ئه‌و که‌سه جن ده‌ستی لێ ئه‌وه‌شێنێت و تووشی ( فێ یان صرع ) ئه‌بێت ، ئاگر له‌زستان دا میوه‌یه .
(2) : هه‌ریسه :: له‌خه‌ودا لێدان و غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و جێ یه‌ی هه‌ریسه‌ی لێ بکرێت و نه‌خۆشی لێ بێت ئه‌و نه‌خۆشه ئه‌مرێ ، له خه‌وداببیندرێ سه‌ربازو چه‌کداران هه‌ریسه ئه‌خۆن شه‌ڕ و جه‌نگ ده‌ست پێ ئه‌کات .
(3) :گسك دان :: به‌ڵگه‌ی خێر‌و خۆشی یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کاری ناڕه‌واو نا په‌سه‌ندیان کردوه ، ئه‌و که‌سه‌ی ماڵی که‌سێکی تر گسك بدات له‌و ماڵه پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ده‌وڵه‌مه‌ند ماڵه‌که‌ی یان دوکانه‌که‌ی یان هه‌ر شوێنێك گسك بدات زه‌ره‌ر ئه‌کات و پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت .
(4) : توور :: پیاوێکی لا دێ ییه یان حه‌ج و ڕزقێکی حه‌ڵاڵه ، ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی توورێکی به‌ده‌سته‌وه بێت به کارێکی چاك و خێرخوازانه هه‌ڵده‌ستێت و لێ ی په‌شیمان ئه‌بێته‌وه .
(5) : کفر کردن :: له خه‌ودا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه یان نه‌خۆشی یه و ئه‌و نه‌خۆشه به دا‌و ده‌رمانیش چاك نابێته‌وه‌و ڕزگاری نابێت ، کفر کردن له خه‌ودا به مانای زوڵمیش دێت ، هه‌روه‌ها به مانای فیتنه‌و ئاژاوه ی ئایین وخۆکوشتنیش دێت .
(6) : لێفه :: له‌خه‌ودا ئافره‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به شه‌و لێفه‌یه‌ك وه‌ربگرێت ژن دێنێت یان ئارام و هێمن ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها لێفه له‌خه‌ودا هێزو هه‌سانه‌وه‌یه .
(7) : ده‌زوو :: له‌خه‌ودا به‌مانای به‌ڵگه‌و بیانو دێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ده‌زووی ده‌ست که‌وێت له کاروباری تایبه‌تی خۆی دا پێویستی به به‌ڵگه هه‌یه ، ده‌زووی ڕه‌ش شه‌وه و ده‌زووی سپی به‌ره به‌یانه وده‌زووی ئاڵۆز‌و تێك هه‌ڵکێشراو سحرو جادوه .
(8) : دوکه‌ڵ :: ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه له خوای گه‌وره‌وه یان سزای ده‌سه‌ڵات داره ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ماڵی یان دوکانی دوکه‌ڵی لێ هه‌ڵده‌ستێ ، ئه‌و که‌سه زه‌ره‌ر ئه‌کات ودوای زه‌ره‌ره‌که جارێکی تر قازانج ئه‌کاته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی بکه‌وێته ناو دوکه‌ڵ
تووشی گرانه‌تا ئه‌بێت ، گه‌رمای دووکه‌ڵ له هاوین و زستان دا غه‌م و خه‌فه‌ته ، دوکه‌ڵی زۆر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه ، ئه‌گه‌ر له خه‌ودا دوکه‌ڵ ئه‌وه‌نده زۆر بێت و خه‌ڵکی به‌رچاوی خۆیان نه‌بینن ئه‌وه ئازار‌و زوڵم و غه‌م و خه‌فه‌ت و غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌یه .
(9) : سه‌ربڕین :: له‌خه‌ودا به مانای نوێژکردن یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئایین دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی غه‌مبار بێت و له خه‌ودا ببینێ سه‌ریان بڕی یان سه‌ریان په‌ڕاند ئه‌و که‌سه ئه‌که‌وێته خێر‌و خۆشی و ئه‌گه‌ر قه‌رزاریش بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بێت چاك ئه‌بێته‌وه و حه‌جی نه‌کردبێت ئه‌چێته حه‌ج ، هه‌روه‌ها سه‌ربڕاو ئه‌و که‌سه بناسێت که سه‌ری بڕی هه‌ر له‌و که‌سه‌وه پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵات دار یان به‌ده‌ستی چه‌ته‌ی ڕێگه‌و بان یان له شه‌ڕ و جه‌نگ دا
سه‌ری بپه‌ڕێت باوك و دایکی ئه‌مرن ، بۆ بازرگان‌یش زه‌ره‌ر و زیانه .
(10) : جادو وسحر :: له خه‌ودا فیتنه‌و ئاژاوه‌و له خۆ بایی بوونه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ جادوی لێ کرا یان جادو ئه‌کات ئه‌وکه‌سه به ناحه‌ق ژن و م ێردێك لێك جیا ئه‌کاته‌وه ، سحر و جادو له‌خه‌ودا کفر کردنه ، هه‌روه‌ها سحر و جادو له‌خه‌ودا به مانای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ریش دێت ، ئه و سحر و جادوه‌ی به یارمه‌تی جن بکرێت له‌وانی تربه هێزترو توندتره
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|