که چاوانم ده جووقێنم دنیا هه‌مووی شه‌وی تاره
به‌ڵام وێنه‌ی تۆی خۆشه‌ويست وه‌ک ئــاوێنه تييـای دياره
ئــه‌گه‌ر ناوی که‌سێ دێنم يا خۆشه‌ويستی تر ئه‌گرم
هه‌مووی نه‌هێنی يــه له تۆ دڵنیا به بێ تۆ ئه‌مرم
ماوه‌یه که ده‌نگت نایه به به‌رگوێما ئه‌ڵێی ونی
سه‌د قۆناغیش له من دووربی وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر لای منی
که ئه‌چمه باوه‌شی خه‌یاڵ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ئه‌ژمێرم
ته‌ک ته‌ک به ئه‌ستێره‌کان داپه‌یامی شادی ئه‌نێرم
شه‌وان ده‌گه‌ڵ بووکی یادت ده‌چمه هۆتێلی گریانم
به کاکه‌شانیش دا بڕۆی خۆشه‌ویستم پێت ده‌زانم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )