داری هیوام بێ گه‌ڵایه له سێبه‌رم پشوو مه‌ده
ڕابردوومان چی به‌سه‌ر هات ئه‌لحانت به پێشوو مه‌ده
له که‌نارم ڕۆمه‌نیشه با شه‌پۆلم نه‌ت خنکێنێ
ده‌ریای دڵم تۆفانێکه گه‌می دڵت ئه‌ڕووخێنێ
زه‌وی مه‌یلم ئه‌وساڵ ویشکه ئه‌ی کوا بارانی هه‌وره‌که‌ت
پووشی دڵم ئه‌سووتێنێ شه‌پۆلی گه‌رمای جه‌وره‌که‌ت
شه‌وانێ بوو ته‌نیا هه‌ر خۆت ئه‌بوویته ئه‌کته‌ری خه‌ونم
ئه‌ڕژایته سه‌ر گه‌ڵای تاسه‌م دڵۆپ..دڵۆپ وه‌کوو شه‌ونم
گه‌ڕانه‌وه‌ت له خه‌ونیشدا جارێکی تر نابینمه‌وه
باڵی په‌پووله‌ی دڵ سووتا به‌ده‌ست شه‌می ئه‌وینمه‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )