لاوکی هه ڵه بجه..
ره فێق سابیر:
به ته نیا جێی مه هێڵن
ئه مشه و زریان ده یچێنێت
ته م ومژدایده پۆشێت
مانگه شه و ده یرفێنێت
گه رووی به گزنگ ته رکه ن
زامه کانی به شیلان
به گورانی دایپۆشن
یان به سه وزی دارستان
سه ری به شه پۆلان که ن
با ئه م شه وه رایژێنێت
باڵای له هه ور بگرن
برووسکه و با ده چێنێت
به ته نیا جێی مه هێڵن
منداڵێکی لاساره
شار به رده باران ده کات
مانگ ده کات به کۆلاره
سواره،چ شۆره سوارێک
ئه سپی هه تاو زین ده کات
به گۆرانی و تیشک وماچ
سه رزه مین به رین ده کات
با گه ژاوه ی له گوڵ بێت
یان له په لکه زێرینه
زه ماوه ندی خوێن ده کرێت
ئه م شه و پاشای ئه ڤینه
ئاشقێکی لاساره
بروسکه وبا ده چێنێت
به ته نیا جێی مه هێڵن
مانگه شه و ده یرفێنێت
12 ساله ئه گه ریم به شوینی ئه م شیعره دا
هه ر دوو به یتی یه که مم له بیر دا مابوو
ده ست و چاوت خوش بیت.
راستی سه ره رای ئه م هه موو ده رده چون ده توانین ده نگی سیو بنووسین
چون ده توانین شیعری ئاشقانه بلیین
ئاخر چون بتوانین؟؟؟!!!!!!
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند
ویرایش توسط behnam5555 : 07-26-2010 در ساعت 05:11 PM
|