موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1010  
قدیمی 01-06-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌ر له‌وه‌ی پاساریه‌کان بێ‌جریوه‌ دابمێنن
به‌ر له‌ بیستنی هه‌نیسکی دارئه‌رخه‌وانێک
به‌ر له‌ گریانی په‌نجه‌ره‌یه‌ک...
بارگه‌ و بنه‌مان بپێچینه‌وه‌ و به‌ چه‌پڵه‌ڕێزانه‌وه‌ بـڕۆین به‌ره‌و پێشوازی بڵێسه‌کانی جه‌هه‌ننه‌م
له‌وێ زه‌ماوه‌ندی گڕ و که‌رنه‌ڤاڵی پشکۆیه‌
له‌وێ هه‌ر سه‌مای نوور و دره‌وشانه‌وه‌ی بێ‌دره‌وشی هه‌ساره‌ و ژیله‌مۆیه‌.

ئه‌وانه‌ی له‌ دۆزه‌خ گه‌ڕاونه‌وه‌ قه‌ناعه‌ت ناکه‌ن به‌ کووره‌کانی سه‌ر زه‌وی
کڕنۆش نابه‌ن بۆ قرچه‌قرچی تیـڕێژه‌ به‌تینه‌کانی نیوه‌ڕۆ
به‌ سه‌مای مه‌ستانه‌ی ئاگر نه‌بێت ئۆخژنی دڵیان نایه‌ت
ئه‌وان ئیتر ته‌ئویل‌کاری ئایه‌ته‌ به‌تینه‌کانی دۆزه‌خن.

لێره‌وه‌ ئاوازی وه‌رزه‌ زێـڕینه‌کانی دۆزه‌خ ده‌گاته‌ گوێ
لێره‌وه‌ دیاره‌ دیمه‌نی دڵبزوێنی دنیایه‌ک که‌ کوفر جوانتره‌ له‌ بێ‌ده‌نگی
لێره‌وه‌ شانازی ده‌که‌ین به‌و له‌عینانه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌وه‌ له‌ دین و یه‌قین
لێره‌وه‌ ئامێز ده‌گرینه‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌رابانه‌ی تینوێتی ده‌شکێنن
سڵ ناکه‌ینه‌وه‌ له‌و که‌نارانه‌ی وشک هه‌ڵاتوون
ئێمه‌ بوونه‌وه‌رانی ده‌سته‌مۆی کوفرین.

سه‌عید سلێمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید