03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ په‌پووله‌ی عاشق، به جوان‌ترین به‌رگێوه ده‌چێ بۆ ژوانی شه‌م.
ـ نییه رزگاری بۆ مه‌جنوون، مه‌گه‌ر یه‌خسیری به‌ندی زولفی له‌یلی بێ.
ـ به دڵۆپی عاره‌قی شه‌رمی، نه‌رگسی چاوی خۆمار بوو.
ـ ئه‌گه‌ر عه‌تری بیره‌وه‌ری تۆ نه‌با، هیواكانم له پرێسكه‌ی ته‌مه‌ن‌دا، مۆركه ده‌یخوارد.
ـ شه‌وانی چاوه‌ڕوانی، فانووسی نیگام، به هه‌ناسه سارده‌كانم ئه‌كووژێته‌وه.
ـ بولبولێ كه بۆ گوڵێكی مه‌سنووعی خوێندبوو. داوای «اعاده‌ي حيثيت»ی كرد.
ـ به شووشه‌ی چاوه‌كانم، ده‌لاقه‌یه‌ك له ئاسمان ده‌كه‌مه‌وه، بۆ ڕوانینێكی نوێ.
ـ پێلآوی دڵی ته‌نگم له ڕێی شاری سیندرلای حه‌كایه‌تمدا درا.
ـ سه‌دان جاریش ئه‌گه‌ر تۆ ئاگرم ده‌ی، په‌پووله‌ی هیچ شه‌می‌تر نابم هه‌رگیز.
ـ خه‌ونه خۆشه‌كانم، ده‌مبه‌نه‌وه ناو لانكی مناڵیمه‌وه.
ـ به په‌ڕی پێنووسی شێعرم، وێرانه‌كانی ژیانم «ئاواربه‌رداری» ده‌كه‌م.
ـ كاتێ هه‌ڵفڕین مرد، مه‌ل و قه‌فه‌س بوونه‌یه‌كێ.
ـ خه‌می عیشقی شیرین، شیرین‌ترین خه‌می فه‌رهاد بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|