عیشق و ئازادی
ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێكه كه‌مێكی تر
كه‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێكی تر
له باده ئه‌م ژه‌مه تێر كه منی تینووی جگه‌ر سووتاو
به چی دیاره كه ده‌یبینم شه‌وێكی تر، ژه‌مێكی تر!
ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دار و بێ په‌رستارم كه پێم وایه:
له سه‌ر كێكی ته‌مه‌ن هه‌ڵناكرێ تازه شه‌مێكی تر
گه‌لێكم ڕۆژگاری تاڵ و شیرن ڕابوارد، ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێكی تر!
گه‌یشتمه سه‌ر ترۆپكی ئاره‌زوو ڕۆژێ، كه‌چی ڕوانیم:
له پێشمدایه زه‌رد و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێكی تر
هه‌تا چارشێو به سه‌ر تۆوه ده‌بینم نازه‌نینی كورد
به سه‌ر بیبیلـه‌كه‌ی چاوی منا ده‌كشێ ته‌مێكی تر
نه‌ما(خانی) هه‌تا چیرۆكی عیشقی ئێمه داڕێژێ
ده‌نا هێشتا له كوردستان ده‌ژین (زین و مه‌م)ێكی تر
په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من له شوێنێ ناگرێ ئارام
ده‌نیشێ و باڵی ده‌بزێوێ له سه‌ر سینه و مه‌مێكی تر
هه‌زار هێنده په‌رێشان و سیاچاره بژیم هێشتا
له نێو دڵدا هه‌مه ئاواتی خاڵ و په‌رچه‌مێكی تر
هه‌تاكوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئه‌گه‌ر بێجگه له ناكامییش نه‌بینم به‌رهه‌مێكی تر
كه فرمێسكم له سه‌ر ڕۆخساری كیژی دڵشكاو بینی
گوتم: یاخوا له‌سه‌ر سوورگوڵ نه‌بینم شه‌ونمێكی تر
شه‌ویكی چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی گیانه‌كه‌م، ویستت
منی دڵناسكی شاعیر بگێڕم ماته‌مێكی تر
(خدر) نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به كانیی ژینێدا نووسێم
ئه‌ونده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه نێو ده‌مێكی تر
به تۆ چاره‌ی چلـۆن ده‌كرێ ده‌روونی پڕ له ناسۆرم
خه‌ساری بۆ ده‌كه‌ی دوكتۆری زانا مه‌رهه‌مێكی تر
به‌هار و گوڵ، كچ و مانگه‌شه‌و و، شیعری ته‌ڕ و باده
له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ گه‌ره‌كته عاله‌مێكی تر؟