نمایش پست تنها
  #117  
قدیمی 12-07-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سودە تەندروستیەكانى هەنجیرى ووشك كراو


سودە تەندروستیەكانى هەنجیرى ووشك كراو



هەنجیر لە عەرەبستانەوە هاتووەتەكایەوە، لەو ناوچە گەرمانەى كە هاوینیان ووشكە و زستانیان فێنك و باراناویە بە باشترین شێوە گەشە دەكەن.هەرچەندە وەك میوە حسابى بۆ دەكرێت، بەڵام بەگوێرەى دەستەى ڕاوێژكارى هەنجیرى كالیفۆرنی لەڕاستیدا هەنجیر گوڵێكى پێون كراوە و تۆوەكانى ناوى بە میوە ئەژماردەكرێن. میوە بێت یاخود گوڵ، خۆراكى دەوڵەمەندى هەنجیرى ووشك كراو دەتوانێت یارمەتی دەربێت لە پڕكردنەوەى ئەو خۆراكە گرنگانەى كە پێوویستن بۆت و هەروهەا سەلامەتى زیاتر بۆ سیستەمى خواردنت دابین دەكەن. بەرزى ریشاڵ
بڕى نیو كوپ لە هەنجیرى ووشككراو 7.3 گرام ریشاڵى تێدایە. هەبوونى ریشاڵى زیاتر لە ناو سیستەمى تایبەتى خواردنت، دەتوانێت یارمەتى دەربێت لە كەمكردنەوەى مەترسیەكانى نەخۆشیە درێژخایەنەكانى وەك نەخۆشی دڵ و شەكرە. هەنجیرى ووشك كراو هەردوو ریشاڵى تواوەو نەتواوەى تێدایە. ریشاڵى تواوە هەرس خاو دەكاتەوە بۆ ئارەزووكردنى خواردن و دەست بەسەرداگرتنى شەكرى خوێن و هەروهەا یارمەتى دابەزاندنى رێژەى كۆلسترۆڵى خوێن دەدات. ریشاڵى نەتواوە قەبارەى پیسایى مرۆڤ زیاد دەكات و كردارى ریخۆڵەكان باشتر دەكات. ئافرەتى پێگەیشتوى سالم رۆژانە 21 بۆ 25 گرام ریشاڵى پێویستە، پیاوى پێگەیشتوش 30 بۆ 38 گرام ریشاڵى پێوویستە ڕۆژانە.
بەسودە بۆ ئێسكەكانت
هەنجیر لە زۆربەى میوەكانى تر كالیسیۆمى زیاترى تێدایە، بەگوێرەى دەستەى راوێژكارى هەنجیرى كالیفۆرنى لە بڕى نیو كوپدا 121 ملى گرام كالیسیۆم هەیە. بڕى وەرگیراوى كالیسیۆمى پێویست یارمەتى گەشەو تەندروستى ئێسك دەدات و مەترسى گەشەسەندنى نەخۆشى فشەڵى ئێسك كەم دەكاتەوە. مرۆڤى پێگەیشتوو ڕۆژانە 1,000 بۆ 1,200ملى گرام كالیسیۆمى پێویستە.بەشى یەك ژەم لە هەنجیرى ووشك كراو بڕى 12٪ ى ئەو كالیسیۆمە دابین دەكات كە ڕۆژانە پێویستە هەتبێت، بەزۆرى هاوشێوەیە لەگەڵ یەك كوپ لە پەنیرى دەرەێنراودا .هەبوونى ئەو خۆراكە جۆراو جۆرانەى دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم – وەك هەنجیرى ووشك كراو – دەتوانن دڵنیایى ئەوە بدەن كە لاشەت پێویستیەكانى رۆژانە بەدەست دهەێنیت.
فشارى خوێن كەم دەكاتەوە
بەكاربردنى هەنجیرى ووشك كراو دەتوانێت یارمەتى دەربێت لە دەست خستنى ئەو پۆتاسیۆمەى ڕۆژانە پێویستە هەتبێت، هەروهەا یارمەتى كەمكردنەوەى پەستانى خوێنیش دەدات. بڕى نیو كوپ لە هەنجیرى ووشك كراو 507 ملى گرام پۆتاسیۆمى تێدایە. پۆتاسیۆم كانزایەكە یارمەتى پاراستنى ەاوسەنگى شلە دەدات. زیادبوونى بڕى وەرگیراوى پۆتاسیۆمى ڕۆژانەت دەتوانێت یارمەتى كەمكردنەوەى كاریگەریە تیژەكانى سۆدیۆم بدات و یارمەتى دەریشە لە دابەزاندنى فشارى خوێندا. ناوەندى یەكێتى دڵى ئەمریكى دەڵێت سیستەمێكى خواردنى تەندروست پێویستە رۆژنە ,7004 ملى گرام پۆتاسیۆمى تێدابێت لە رێگەى خۆراكە سروشتیەكانەوە. بڕى یەك ژەم لە هەنجیرى ووشك كراو، دەتوانێت یارمەتى بەدەست ەێنانى 10٪ ئەو پۆتاسیۆمە بدات كە پێویستە ڕۆژانە هەتبێت. سەرچاوەى باشى ئاسنە
هەنجیرى ووشك كراو دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دەستخستنى ڕێژەى ئەو ئاسنەى كە پێویستە هەتبێت. بڕى نیو كوپ هەنجیرى ووشك كراو 1.5 ملى گرام ئاسنى تێدایە. ئاسن یەكێكە لەو كانزا گرنگانەى كە پێویستە بۆ یارمەتى دانى گواستنەوەى ئۆكسیجین لە خوێندا. نەبونى ئاسنى پێویست لە سیستەمى خواردنتدا، گەشتنى ئۆكسیجین بۆ ناو خانەكانت كەم دەكاتەوە و وات لێدەكات هەست بە ماندوێتى و لاوازى بكەیت و پەتاش زوو كارت لێدەكات. ئافرەت و كوڕى پێگەیشتوو تا سەرو تەمەنى 51 ساڵیش رۆژانە 8 ملى گرام ئاسنیان پێویستە، ئەو ئافرەتەى تەمەنى لە نێوان 19 بۆ 50 ساڵدایە رۆژانە 18 ملى گرام ئاسنیان پێویستە.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید