01-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"وڵاتێک له دۆڕان"
له گه‌ڵ یه‌ک
که تۆ نه‌تویست و
منیش دۆڕام.
"ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌که بۆ ژیان"
هیچ مرۆڤێک ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ی بیر نایه‌ته‌وه و
خوێنی تێکه‌ڵ به خوێنی که‌س نابێ.
هیچ نه‌بێ،
که‌مترین و باریکترین کۆڵان
مه‌ودایه‌که بۆ بۆنی تۆ،
که هه‌ناسه‌می.
له گه‌ڵ یه‌ک
که تۆ نه‌تویست و
خاک فامی کرده‌وه له قووڵایی برینی.
ده‌ستێکمان له ملی یه‌ک و
ده‌ستێکمان له ملی تاریکی و
گێڕانه‌وه‌ی داستانی وڵات
وڵاتێک که سه‌کته‌ی ترس لێیداوه و
هه‌ڕه‌شه‌ی دێ له هات و چۆی
من
و
تۆ و
هاوڕێکه‌مان
که جیهانمان جوێ کردۆته‌وه له زه‌مان و زرمه زرمی مردن.
له گه‌ڵ یه‌ک
مه‌رگمان ناسی و
تۆ نه‌ت ویست ژیان ببه‌ینه‌وه
ئامێزی پڕ له مه‌رگی باوکمان
که تۆ نه‌ت ویست
دایکمان دوور که‌ینه‌وه له چاوه‌ڕوانی جه‌رگ بڕی ئه‌و سه‌رده‌مه.
هۆ مرۆڤی سه‌رده‌م:
چێژ کیڵۆی چه‌نده؟
یه‌ک بوون چی؟
له بازاری ڕه‌شی شه‌قیش بێ،
تۆقه‌یه‌کی سارد شک ده‌به‌ن؟
ئێره جگه له مێشکی منداره‌وبووی خه‌ونه خۆشه‌کان
رووگه‌یه‌کی ڕووناک ڕاکێش ڕاکێش نابه‌نه سه‌ره‌تای سروودی یه‌ک بوون
که تۆ فشه‌ت هات
به فرمێسکی هاریی ژیان
که مه‌رگ مڕه‌ی هات له ڕۆ ڕۆی ڕه‌سه‌نی هه‌نگاوی ڕزیومان
هۆ مرۆڤی سه‌رده‌م
له کۆتایی کرم لێ دراوی ئادره‌سی ئاوه‌دانترین ماڵی ئێمه
چ شارێک تووڕه؟
کام شه‌قام دۆڕاو و
کۆڵان له برینی بۆڕۆنزی چ قیژه‌یه‌ک سه‌رڕێژ
که زه‌ق زه‌ق درگای ماڵه‌که‌مان
چاوه‌ڕوان بۆ هه‌رێمی ڕسوایی سڕ بووه؟
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|