موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3947  
قدیمی 07-19-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


عەبدوڵڵا پەشێو:

بۆ قه ره جیک
بەس تەماشای ناو لەپم کە !
خۆ من نامەوێ پێم بڵێی ،
دەبم بە باوکی چەند مناڵ ،
زەنگین دەبم یا هەروا لات...
تەنیا شتێکم پێ بڵێ :
هەتا ماوم وەک تۆ دەژیم ،
یاخود دەبمە خاوەن وڵات ؟ !
........................................
چه ند ده‌ترسم
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
هه‌واڵێکی تاڵت پێ بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ باوه‌شت پێدا ده‌که‌م
بۆنی نامۆیه‌کت لی بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
کرامه‌ری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چه‌ند ده‌ترسم
پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌کانت
وه‌ک به‌جێمهێشت وا نه‌مابێ
له‌مه‌ش زێتر
چه‌ند ده‌ترسم ، که‌سم ، هاوڕێم
که‌ دێمه‌وه‌
تۆ وه‌ک خۆت بیت ، من بگۆڕێم !
......................
28/10/1980 – ڤیه‌ننا
قیبله‌ نما
بیری من و قیبله‌نما وه‌کوو یه‌کن
روو ده‌که‌مه‌
هه‌ر جێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌،
رووی میلی ئه‌و
ته‌نها به‌ره‌و کوردستانه‌ !
له دایکبوون
گوێم له‌ هاواری نه‌ته‌وه‌كه‌مه‌...
به‌ڵام دڵنیام
جیهانی سبه‌ی گوشاد و ڕوونه‌:
له‌دایكبوونی مناڵم دیوه‌ -
قیڕه‌ و لینگكوتان
یه‌كه‌م نیشانه‌ی له‌دایكبوونه‌!
......................
هەم تۆم خۆشدەوێ‌....هەم ئەویش
كەمن تەنیا جارێك بژی
هەم تۆم خۆشدەوێ‌ هەم ئەویش
كەمن تەنیا جارێك بژیم
نەتیشكی ڕۆژ دەتۆرێنم ،
نەتریفەی مانگە شەویش
ئەگەر دوو جار ژیابام
خۆشەویستم هەرتۆدەبووی لە مەیانا
لەویتردا
ئەوم دەكرد بەتاقانە
بەڵام ...چبكەم؛
كەمن تەنیا جارێك بژیم ،
چارەم نیە،
هەم تۆم خۆشدەوێ‌ ،هەم ئەویش
هەم تیشكی ڕۆژ دەپەرستم ،
هەم تریفەی مانگە شەویش؛
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید