06-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌یتی مێر و وه‌فا.....
به‌یتی مێر و وه‌فا
به‌شی هه ول ( 1 )
برایم پاشایه‌ك بوو، ڕۆژێك هه‌ستا چۆ نێو ڕه‌عیه‌ت و میلـلـه‌تی خۆی. له‌ماڵێك وه‌ژوور كه‌وت. ئه‌و ماڵه‌پیاوێكی لێ‌بوو سێ كچی هه‌بوو. كچی گه‌وره‌ی گوتی هه‌ر كه‌س ئه‌من بخوازێ، ده‌توانم مافوورێكی له‌یه‌ك دانه‌خوری درووست بكه‌م. كچی نێونجی گوتی وه‌ڵڵاهی خوشكێ ئه‌و نازانێ ئه‌تۆ مافورێكی له‌خورییه‌ك درووست ده‌كه‌ی یا نا، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێكی ئه‌من بخوازێ، ده‌توانم به‌هێلـكه‌یه‌ك ده‌میوان به‌ڕێ بكه‌م. كچی چووكه‌ش گوتی نازانم قسه‌كانی ئێوه‌وایه‌یا نا، به‌ڵام هه‌ر كه‌س من بخوازێ ئه‌گه‌ر كچم ببێ كاكۆڵی زێڕ ده‌بن و ئه‌گه‌ر كوڕم ببێ ددانی مرواری ده‌بن.
برایم پاشا هه‌ستا چووه‌ماڵێ. كه‌گه‌یشته‌وه‌ناردی كچی چووكه‌ی خواست. ئه‌و كچه‌هه‌وێشی هه‌بوو. ماوه‌یه‌ك كه‌له‌لای پاشا بوو، منداڵێكی وه‌زگی كه‌وت. هه‌وێیه‌كه‌ی كه‌زانی منداڵی وه‌زگی كه‌وتووه، چۆ لای نه‌ججاڕێك و پێێ گوت سندوقێكم بۆ درووست
بكه‌به‌قه‌را دوو بستان درێژ بێ، هه‌ر چه‌ندیش بڵێی ده‌تده‌مێ. ژنه‌بۆ درووست كردنی سندووق ده‌گه‌ڵ نه‌ججاڕ پێكهات. ژنی تازه‌ی پاشا نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ و نۆ سه‌عاتی ته‌واو بوو و به‌ئه‌مری خوای كچێكی بوو. هه‌وێیه‌كه‌ی ڕایكرد چوو ژنێكی هێنا و گوتی هه‌وێیه‌كه‌م كچێكی بووه، نابێ پاشا به‌و هه‌واڵه‌بزانێ. دێڵه‌سه‌گێك له‌هۆوه‌ی تره‌كیوه‌بچۆ تووتكه‌كی بێنه‌و باوێ به‌ر لاقانی و كچه‌كه‌هه‌ڵگره. خه‌به‌رێ ده‌ده‌نه‌پاشا و ده‌ڵێن ژنه‌كه‌ت تووتكه‌سه‌گێكی بووه. پاشان ئه‌و ژنه‌ڕه‌غبه‌تی نامێنێ، به‌وڵاتاندا ده‌گه‌ڕێ و به‌دناو ده‌بێ.
هه‌ر به‌و جۆره‌ی هه‌وێكه‌داینابوو، منداڵه‌كه‌یان له‌به‌ر لابرد و تووتكه‌سه‌گێكیان له‌جێی دانا و خه‌به‌ریان دا پاشای. پاشا به‌رگی نوێت لێ پیرۆز بێ، ژنه‌كه‌ت له‌جیات منداڵ تووتكه‌سه‌گێكی بووه. ژنی تازه‌ی پاشا كه‌ئاوای دی، سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ئاواره‌ی مه‌ملـه‌كه‌تان بوو.
ژنی هه‌وه‌ڵی پاشا منداڵه‌ساواكه‌ی هێنا پێچایه‌وه‌و ده‌سندوقێكیان هاویشت و كڵۆ قه‌ندێكیان له‌سه‌ر ده‌می دانا و بردیان به‌شه‌تیان دا. سندووقه‌كه‌چه‌ند وه‌ختێك به‌سه‌ر ئاوێدا ڕۆیی.
پیاوێك هه‌بوو خواجه‌حه‌سه‌نی به‌سرییان پێده‌گوت. زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ڕۆژێك له‌تیجاره‌ت ده‌گه‌ڕاوه. مه‌نزڵی له‌جه‌زیره‌یه‌كی خستبوو. هاته‌سه‌ر به‌حرێ، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كرد دارێك به‌ئاوه‌كه‌دا ده‌هات. به‌هه‌ر جۆرێ بوو داره‌كه‌ی گرته‌وه. دیتی سندووقێكه‌و هه‌ر چوارلای قیره‌نوو كراوه. پێی شتێكی سه‌یر بوو. بردیه‌لای كاروانچییه‌كان كه‌داینا ده‌نگێكی لێوه‌هات. ده‌گه‌ڵ سندووقه‌كه‌خه‌ریك بوو و ده‌ركه‌ی
كرده‌وه. منداڵێكی ساوای تێدا بوو. ئه‌وه‌نده‌جوان بوو پیاوی عاشق ده‌بوو. منداڵه‌كه‌كڵۆ قه‌ندێكی له‌سه‌ر ده‌می بوو و ده‌یمشت. خواجه‌حه‌سه‌نی به‌سرییان له‌خۆشییان چی پێ نه‌ما، گوتی چه‌ند ساڵه‌داغدار و بێ عه‌ولادم، خودای ته‌عالا به‌گه‌وره‌یی خۆی ڕوحمی
پێكردووم. له‌شاییان ئیدی هه‌ر پێچایه‌وه‌و گوتی با هه‌ستین باركه‌ین.
كاروان باریان كرد و به‌ره‌و ماڵ بوونه‌وه. ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڵ خواجه‌بوون هه‌ر یه‌كه‌ی شتێكیان بۆ ماڵ و منداڵی خۆ هێنابوو. ژنی خواجه‌كه‌له‌سه‌ر كانیێڕا گه‌ڕاوه‌ماڵ، دۆش دامابوو. خواجه‌لێی پرسی عافره‌ت بۆ وا دۆشداماوی؟ ژنه‌گوتی وه‌ڵڵاهی پیاوی هه‌موو كه‌س كه‌له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه، شتێكی بۆ ماڵ و عایلـه‌ی خۆ هێناوه. ئه‌مه‌ش ئه‌لحه‌ملای خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیشین و هیچ عه‌ولادیشن نییه. ئه‌تۆ هیچت بۆ من نه‌هێناوه! خواجه‌حه‌سه‌ن گوتی ئه‌من شتێكی وام بۆ تۆ هێناوه‌كه‌هیچ كه‌س نه‌یبووه‌و ناشیبێ. ژنه‌گوتی دا تۆ خوا با چاوم پێی بكه‌وێ بزانم چت هێناوه! خواجه‌حه‌سه‌ن سندووقه‌كه‌ی هێنا و لێكی كرده‌وه. ژنه‌دیتی منداڵێكی ساوای تێدایه. ژنه‌كه‌قه‌ت منداڵی نه‌بوو، به‌ئه‌مری خودای له‌سینگی وشكی شیری بۆ په‌یدا كرد. گوتیان ناوی چ بۆ لێ بنه‌ین؟ ئاخری ناویان نا مێر.
چه‌ند ساڵ تێپه‌ڕ بوو، ڕۆژێك مامۆستا له‌مزگه‌وتێ حه‌دیسی ده‌خوێنده‌وه، ده‌یگوت هه‌ر كه‌س عه‌ولادێكی ببێ و له‌باره‌ی عیلـم و دینه‌وه‌ئه‌لف و بێی پێ بخوێنێ ئیشاڵڵا ده‌چێته‌به‌هه‌شتێ. خواجه‌كه‌گه‌ڕایه‌وه‌ماڵێ، زۆر مات و مه‌لوول بوو. ژنه‌كه‌ی گوتی خواجه‌بۆ وا داماوی؟ خواجه گوتی وه‌ڵڵاهی بۆیه‌وا ماتم كه‌خودای ته‌عالا ماڵ و
سه‌روه‌تێكی زۆری داوینێ به‌ڵام عه‌ولادێكی نه‌داوینێ. ئه‌وڕۆ له‌مزگه‌وتێ بووم، مامۆستا حه‌دیسی ده‌خوێنده‌وه، ده‌یفه‌رموو هه‌ر كه‌سێكی عه‌ولادێكی نێرینه‌ی ببێ له‌باره‌ی عیلـم و دینه‌وه‌ئه‌لف و بێی پێ بخوێنێ چه‌ند پشتی ده‌چێته‌به‌هه‌شتێ. ژنه‌گوتی خواجه‌چ فه‌رقی كچ وكوڕێ هه‌یه؟ كێ ده‌زانێ داخوا ئه‌تۆ كچت هه‌یه‌یا كوڕ؟ ده‌توانی بچی جلوبه‌رگێكی پیاوانه‌بۆ مێر بێنی ده‌به‌ری بكه‌ی و بیبه‌ی بۆ كن مامۆستای. ڕۆژێ ده‌رسێ ده‌خوێنێ و شه‌وێش خۆ له‌ماڵه‌خه‌ڵكی نابێ، دێته‌وه. ناویشی لێ ده‌نێین فه‌قێ ئه‌حمه‌د. خواجه‌گوتی خۆ وه‌ڵڵاهی زۆر جوانه! خواجه‌حه‌سه‌ن به‌و جۆره‌جلوبه‌رگی
كوڕانه‌ی بۆ مێر هێنا و ده‌به‌ری كرد و ناویشی لێنا فه‌قێ ئه‌حمه‌د.
هه‌ستا بۆ كن مامۆستای ڕۆیی. مامۆستا گوتی خواجه‌حه‌سه‌ن بۆ چیت هێناوه؟ خواجه‌گوتی قوربان نۆكه‌ری تۆیه، بۆیه‌م هێناوه‌ئیشاڵڵا پێ بخوێنی. ده‌و قسانه‌دا بوون كه‌پاشای ئه‌و شاره‌كوڕێكی پێ بوو هات و كوڕه‌كه‌ی له‌په‌نای خۆی دانا و گوتی مامۆستا ئه‌و كوڕه‌م هێناوه‌ته‌خزمه‌تت ده‌بێ پێی بخوێنی و نابێ قسوورییه‌بكه‌ی و ده‌بێ به‌چاكی ده‌رسیان پێ بڵێی. مامۆستا له‌پاشای پرسی كوڕه‌كه‌ت ناوی چییه؟ پاشا گوتی مامۆستا كوڕه‌كه‌ی من ناوی وه‌فایه. هی خواجه‌حه‌سه‌نیش كه‌كچ بوو، جلوبه‌رگی كوڕانه‌یان ده‌به‌ركردبوو ناویان نابوو فه‌قێ ئه‌حمه‌د و مامۆستاش نه‌یده‌زانی كه‌كچه‌و ناویان لێ گۆڕیوه.
وه‌فا و ئه‌حمه‌د برایه‌تییان هێنده‌گه‌رم بوو كه‌هه‌تا پاش ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌خوێندنیش وه‌فا نه‌یده‌زانی كه‌ئه‌حمه‌د كچه‌و ناوی مێره. ڕۆژێك ئه‌حمه‌د گوتی وه‌فا، ئه‌من ناڕه‌حه‌تییه‌كم ده‌دڵ دایه. وه‌فا گوتی چییه، بۆچی؟ ئه‌حمه‌د گوتی بابی من به‌زازه، گه‌ز و نیو گه‌زانم وێده‌دا و له‌سه‌ر دووكانێم داده‌نێ. هێنده‌داده‌نیشم ماندوو ده‌بم. ئه‌تۆش پاشازاده‌ی و بابی تۆ تاجی و توڵه‌و نۆكه‌رانت وێده‌دا. سواری وه‌ڵاغت
ده‌كا و ده‌تنێرێ بۆ ڕاو و شكار. وه‌فا گوتی جا چ بكه‌ین، عیلاج چییه؟ خۆ ناكرێ هه‌ر له‌كن یه‌كتر بین، به‌ڵام ئیدی ته‌ركی دۆستایه‌تی و برایه‌تی یه‌كتر ناكه‌ین. ئه‌حمه‌د گوتی وه‌ڵڵاهی وا چاكه‌بچین ده‌سنوێژێكی زۆر خاوێن هه‌ڵگرین و له‌سه‌ر به‌رماڵێ دانیشین و ده‌ست به‌دۆعایان بكه‌ین. ئیشاڵڵا خودا له‌و دوانه‌مان یه‌كێكمان ده‌كا به‌كچ! به‌یه‌كه‌وه‌چوون ده‌سنوێژیان هه‌ڵگرت و هاتنه‌وه‌و ده‌ستیان به‌دۆعا و پاڕانه‌وه‌كرد. ئه‌حمه‌د له‌ناكاو هاواری كرد و گوتی وه‌فا، وه‌ره‌به‌ئه‌مری خودا دۆعای تۆ قه‌بووڵ بوو! جا چۆن؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم دۆعاكه‌ت قه‌بووڵ بووه. وه‌فا كه‌هات ئه‌حمه‌د سینگی بۆ لێك ئاواڵه‌كرده‌وه. وه‌فا كه‌چاوی پێكه‌وت، وا شێت و شه‌یدای بوو ئیدی هۆشی له‌سه‌ر خۆی نه‌ما. عاشقی یه‌كتر بوون. ده‌نگه‌كه‌به‌وڵاتیدا گه‌ڕا كه‌وه‌فا عاشقی كچی خواجه‌حه‌سه‌نی بووه. خواجه‌حه‌سه‌ن كه‌ئه‌وه‌ده‌زانێ، ده‌ڵێ ئه‌من ڕه‌فیقی برایم پاشا نیم. برایم پاشاش كه‌ئه‌م قسه‌یه‌ده‌بیستێته‌وه، زۆر تێكده‌چێ و ده‌ڵێ ئه‌من كچی خواجه
حه‌سه‌نی بۆ كوڕی خۆم ناهێنم. جا ته‌گبیر چییه؟ ده‌ڵێن ته‌گبیر ئه‌وه‌یه، پاره‌كه‌ساز بووی بچیه‌حیجازێ، خودای ته‌عالا به‌قسمه‌تی نه‌كردی، ئه‌وسال ده‌توانی خۆت سازكه‌ی و وه‌فاش ده‌گه‌ڵ خۆت ببه‌ی بۆ حیجاز. ده‌سه‌ر خواجه‌حه‌سه‌نیش بكه‌و بڵێ ئه‌من ئه‌وه
ده‌چمه‌حیجازێ، هه‌تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه ده‌بێ ڕه‌سمی مێرێ بگری و له‌ته‌خته‌له‌وحانی بده‌ی و به‌شاراندا به‌ڕێی بكه‌ی. له‌هه‌ر جێگایه‌ك پێوه‌هاتن ده‌بێ بیانده‌یه‌ی! هه‌تا ئه‌من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ئه‌و كچه‌لێره‌بمێنێ سه‌ری به‌با ده‌ده‌م. پاشا چۆ لای خواجه‌حه‌سه‌ن و هه‌رچی له‌م و له‌وی بیست به‌خواجه‌ی گوت. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌وه‌فا كه
زانی بابی له‌یه‌خه‌ی نابێته‌وه‌و ده‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌حیجازێ، هات له‌به‌ر ده‌ركه‌ی ماڵه‌خواجه‌ڕاوه‌ستا و گوتی خواجه‌حه‌سه‌ن، ئه‌من ئیختیاری بابم نییه‌و ده‌گه‌ڵ خۆی ده‌مبا بۆ حیجازێ، به‌ڵام هه‌تا ئه‌من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ئه‌كچه‌موویه كی له‌سه‌ری كه‌م بێ، بۆخۆت ده‌زانی! خواجه‌حه‌سه‌نیش لێره‌دا تووشی سه‌رلێشێواوی ده‌بێ و ده‌ڵێ خودایه‌ته‌گبیرم چییه؟ یه‌ك دێ ده‌ڵێ ده‌بێ بیفه‌وتێنی، یه‌ك دێ ده‌ڵێ نه‌یفه‌وتێنی! پرسی به‌دۆست و براده‌ران كرد و گوتی ته‌گبیر و مه‌سڵه‌حه‌ت چییه؟ گوتیان هه‌تا باب له‌گۆڕێدا بێ، قسه‌ی كوڕه‌ی هیچ نییه.
خواجه‌حه‌سه‌ن هێنای ڕه‌سمی مێرێی له‌ته‌خته‌له‌وحان دا و به‌شاراندا به‌ڕێی كرد. له‌فه‌ڕه‌نگستانێ، مه‌لیك شوجاع پاشای ئه‌و شاره‌ڕه‌سمه‌كه‌ده‌بینێ و عاشقی ده‌بێ و به‌ره‌و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌دێ كه‌ماڵه‌بابی مێری لێیه.
ڕووداوی گشتی به‌یته‌كه‌به‌م چه‌شنه‌درێژه‌ی پێده‌درێ كه‌مێریش به‌بیستنی ئه‌م قسه‌و باسانه‌ده‌كه‌وێته‌ته‌نگانه ، به‌ڵام چونكه‌ئافره‌ته‌كارێكی له‌ده‌س نایه‌و ناعیلاج ده‌بێ هانا بباته‌به‌ر مامۆستا، جا ده‌ڵێ:
مامۆستا مه‌جه‌لی خودای ده‌گه‌ڕێن
مه‌جه‌ل له‌من هاته‌وه‌و وه‌ختی تاو هه‌ڵاتێ
میر و به‌گلـه‌ران حازر بوون بۆ سه‌ر حوكم و حوكماتێ
عافره‌تم له‌ده‌ستمدا نییه‌ئیختیار و ده‌سه‌ڵاتێ
كه‌س نییه‌خه‌به‌رێكی به‌ئه‌سه‌حیم داتێ
مامۆستا به‌وه‌ی كه‌م ئه‌گه‌ر بێمه‌كانه
ڕۆحی كوللـی زیڕ و حێكی دانا
بۆ خۆم لێره‌م ڕۆحم چۆته‌حه‌فسخانه
وه‌فا ده‌چێته‌سه‌فه‌ری حیجازێ
سه‌فه‌ره‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌و گرانه
زۆر زۆر ناڕه‌حه‌تم
ده‌ترسم چاوم پێی نه‌كه‌وێته‌وه‌به‌و زووانه
بمدیبا لێم وه‌رگرتبا ئیختیار و متمانه
داده‌نیشتم به‌دڵی بریندار و جه‌رگی پڕ له‌ژانه
تا ده‌هاته‌وه‌له‌و سه‌فه‌ری موعه‌زه‌م و گه‌وره‌و گرانه
مامۆستا كه‌روێشك چێشتانان ده‌كاته‌وه‌چێشته‌خه‌وێ
فێنكی ئێواران ده‌فڕێ كه‌وێ
ئه‌من دنیام له‌به‌ر وه‌فا ده‌وێ
مامۆستا ده‌ستی منت به‌دامانه
ده‌تده‌مێ یاقوتی عه‌بدولحه‌سه‌ن و له‌علـی ڕۆمانه
جه‌واهێری له‌بیست و چوار، ئه‌وی به‌قیمه‌ت گرانه
ده‌تده‌مێ چاوم به‌وه‌فا بكه‌وێ، دڵم زۆر له‌ژانه
كێ بوو له‌مامۆستای ده‌گوڵباوه
به‌سه‌ر شانی ڕاسته‌ی دا ئاوڕی ده‌داوه
موسته‌عیدێك، فه‌قێیه‌ك له‌خزمه‌تی ڕاوه‌ستاوه
مامۆستا قاقه‌زێكی ده‌نووسی
مێر له‌بنی قاقه‌زێ ئیمزای لێده‌داوه
ئه‌گه‌ر وه‌فا بێ بۆ حوجره
كارێكی زۆرمان له‌سه‌ر وی مه‌حته‌ل ماوه
بابه‌ده‌ستی منت دامانه
له‌زه‌مانی حه‌زره‌تی ئاده‌م تا ده‌گاته‌وه‌ئه‌و زه‌مانه
ئازادی شتێكی چاكه‌بۆ مسوڵمانه
ئیجازه‌م بده‌بۆ نێو ڕه‌فیق و ئاوه‌ڵده‌رس و متمانه
چومكه‌سه‌فه‌ره‌كه‌مان گه‌وره‌و گرانه
با ئازادم كه‌ن ئه‌وان خزم و دۆست و هامده‌رسانه
شا گه‌ردنی هه‌ڵێنا پێده‌كه‌نی، تۆ زرینگی، سه‌ڵتی، ڕه‌به‌نی
نه‌چییه‌كن مێری خواجه‌حه‌سه‌نی!
ده‌یگوت بابه‌به‌وه‌ی كه‌م ئه‌به‌دییه
ئه‌تۆ ئاگات له‌دڵی من نییه
دایمه‌ڕۆحم له‌چنگی مێرێدا حه‌فسییه
درۆ و ده‌له‌سه‌فایده‌ی نییه
بابی پێی گوت:
به‌وه‌ی كه‌م ئه‌گه‌ر بینایی چاوه
پێم ئه‌تۆ ڕێت لێگۆڕاوه
عاقڵت لێشێواوه، په‌ریان ده‌ستیان له‌دڵت داوه
یا زنجیره‌ی زولفی ته‌نافه‌و له‌گه‌ردنت كراوه
یان ئه‌برۆی تیره‌و له‌جه‌رگت دراوه
جێ ده‌می مار پاش حه‌وت ساڵان ته‌شه‌نی هێناوه
ئه‌من نه‌مگوت به‌مێرێ قایل نیم، كاری خۆت لێ بێ ته‌واوه
وه‌فا ده‌ڵێ:
بابه‌دایكم بانگ كه، چونكه‌سووتاوم له‌ده‌ردی دڵییه
دایكم به‌منی داوه‌شیری سپییه
چونكه‌كه‌س ئاگای له‌ده‌ردی كه‌س نییه
ئه‌وه‌ناردیان له‌دوای دایكی. دایكی هات و برایم پاشا پێی‌گوت:
ئه‌وه‌چییه‌ئه‌و كاروباره؟
وه‌فا وا دڵی برینداره
ته‌مایه‌تی له‌ده‌ستم ده‌رێنێ ئیختیاره
عافره‌ت پێی بڵێ عاقڵی نه‌ماوه
قسێكی ئه‌من كردم ناگه‌ڕێته‌وه‌دواوه
ده‌ست له‌مێرێ هه‌ڵناگرێ
خاترجه‌م به‌شی وی پێوه‌نه‌ماوه
كوتی:
كیژێ، كیژێ كیژی كێیه
سه‌ری منت بێته‌وه‌به‌قوربانی سه‌رییه
پیاوی خراپت ببنه‌وه‌به‌قوربانی زنجیره‌ی ده‌كه‌زییه
مه‌ترسه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت ته‌مام پێیه
مامۆستا دایمه‌ڕۆحم وه‌ك ته‌یری تیژباڵ له‌سه‌ر ڕۆحی مێری ده‌گه‌ڕێ
ده‌مرمه‌وه‌له‌به‌ر شه‌دێكی ئه‌لوانی كوڕه‌كوڕه‌حوسێنی فه‌ره‌جوڵڵا
ڕیشووی له‌مابه‌ینی چاو و برۆیان ده‌كاته‌وه‌شه‌ڕی
چاوی ئه‌ستێره‌ی ڕۆژێیه‌هه‌ڵاتووه، كاروانی پێشانی یه‌كتری ده‌ده‌نه‌وه
ئه‌وه‌ئه‌ستێره‌ی ڕۆژێیه‌هاتۆته‌ده‌ر له‌گه‌وه‌ڕێ
جا بانگی مێرێی كرد، گوتی:
ئه‌وه‌ئه‌تۆی ڕاوه‌ستاوی له‌سه‌ر جووتێك كه‌وشی پانیه
فه‌ڕاشی سه‌ر نوقره‌به‌ندییه
له‌پێت دایه‌ئاواڵكراسێكی قه‌نه‌وزی په‌ڕ تاوسییه
كراسێكی عاسمانی مه‌حمه‌ڵ داراییه
چارشێوشانێكی مووشه‌جه‌ری ڕیشوه‌نیوگه‌زییه
پشتێندێكی خاڵخاڵی هه‌ژده‌گه‌زییه
كڵاوێكی سیمڕێژو لێ چه‌سپ كردووه‌به‌دری به‌حرییه
مێر گه‌ندومییه، سوور و سپییه
ته‌رحی ئه‌و حۆریانه‌یه‌ئه‌گه‌ر خودا درووستی كردوون له‌به‌هه‌شتی باقییه
ده‌یگوت:
مامۆستا ده‌ستی منت له‌دامانه
ئه‌تۆ به‌منت خوێندووه”انا فتحنا” و سی جزمه‌ی قورعانه
ئامانه‌تت مێرێ بێ، ئه‌من سه‌فه‌رم زۆر گه‌وره‌و گرانه
شێت ده‌بم گه‌ر مێر بۆ من هه‌ڵدێنێ چاوه
كوڵمه‌ی ده‌ڵێی به‌فره‌و دۆشاوی پێدا ڕژاوه
تیرێك له‌جه‌رگی داوم له‌پشتم په‌رچاوه
مامۆستا ده‌ستی منت به‌دامانه
له‌دنیایه‌م نه‌كه‌ی سه‌رگه‌ردان و ده‌ستلێكبه‌ردانه
حوكمی و لینێعمه‌تم له‌سه‌ره‌و گه‌وره‌ی زه‌مانه
بێ ئه‌مری باب كردن یه‌گجار كارێكی گرانه
هه‌تا دێمه‌وه‌مێر كلـه‌ی نه‌بڕێ له‌چاوانه
دانه‌نیشێ وه‌ك سه‌غیر و كه‌سێكی لێقه‌وماوه‌بێ له‌كووچانه
ئه‌و دنیایه‌بۆ هیچ كه‌س هه‌تا سه‌ر نه‌ماوه
ئه‌و حوكماته‌ئی منه، بابم عومری پیره‌مه‌ڕێكی ماوه
هه‌كا تا له‌و سه‌فه‌ره‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌دواوه
ئه‌من به‌بێ مێرێ قه‌ت له‌خۆم نابینم كام و كاوه
كوڵمه‌ت به‌من بمێنێ به‌شه‌مامه‌ی حه‌وت ڕه‌نگه
له‌كوڕه‌بێستانچیان به‌جێ ده‌مێنێ
شه‌خته‌ی پاییزی له‌لایه‌كی داوه
چاوت به‌من بمێنێ به‌ئه‌ستێره‌كه‌ی ڕۆژێ
ئه‌گه‌ر گه‌زو نیوێك له‌پێش ئه‌ستێره‌كه‌ی،
مه‌لای ماوه‌راندا گۆشه‌ی كێشاوه
مامۆستا ئه‌من ده‌ڕۆم، ئه‌مما دڵم له‌خزمه‌ت تۆدا به‌جێ ماوه
مێر ده‌یگوت:
چ بكه‌م، ئه‌وه‌خوداوه‌ندی مێرێ مه‌زن پێكی نه‌هێنا كاروبارم
هه‌تا دێیه‌وه‌هه‌ر ئینتیزار و لێوبه‌بارم
ئه‌گه‌ر له‌دنیایه‌شم بۆ نه‌بی، له‌قیامه‌ت پێت منه‌تبارم
مێر ده‌ڵێ:
مامۆستا، هه‌زار جار ده‌ستی منت به‌دامانه
ئایه‌تێكی عه‌زیمی به‌سه‌ر بخوێنه
ئه‌گه‌ر بۆ مه‌م ده‌ڵێن ئایه‌تی عه‌بدولڕه‌حمانه
ئامانه‌تداری بێ وه‌یسه‌لقه‌ره‌نی ماهیده‌شتی به‌غدایه
له‌گه‌ڵ وی بن جه‌ماوه‌ری ده‌په‌ریانه
سڵاوه‌گه‌وره‌و گرانم لێ ڕابوو
پێم وایه‌ڕۆژی ده‌ستلێكبه‌ردانه
ئه‌ی داد له‌دڵی من چۆن بووه‌به‌هاواره
سه‌ری منت بێ به‌قوربانی باڵتۆیه‌كی سه‌مبووری قاقمی دوگمه‌بازاڕه
بۆخۆت ڕۆیی، بۆ منت به‌جێ هێشت خه‌م و په‌ژاره
هه‌وه‌ڵ یا پاشای غه‌فوور
دووهه‌م یا پاشا غه‌فوور
یا قورعان و یا زه‌بوور
یا سه‌یدی ساحێب نوور
مێرێم بۆ بێته‌حزوور
كاری خوارم بۆ بكه‌ی جوور
خالقی حه‌ییی ڕه‌حمان
به‌تۆم هێناوه‌ئیمان
دوور بم له‌شوبر و شه‌یتان
قسمه‌ت كه‌ی باغی گوڵان
ئه‌وه‌وه‌فا سوار بوو:
جا مامۆستا له‌منه‌وه‌ته‌ماشا كه‌به‌دوو چاوه
مێر ده‌ڵێی گوڵی به‌هارییه‌و تازه‌كانه‌غونچه‌ی كردووه‌و شكۆفه‌ی داوه
ده‌ڵێی وه‌نه‌وشه‌یه‌و تازه‌ده‌می به‌گڵییه‌وه‌ناوه
وه‌ختیشم لێ دره‌نگ بوو، هاتۆته‌وه‌ختی ئێوارێ
چاوت به‌من بمێنێ به‌ئه‌ستێره‌ی ڕۆژێ
كوڵمه‌ت به‌من بمێنێ به‌گوڵی هه‌نارێ
سبحه‌ینێ هه‌رچی زووتر بۆم بچۆ سه‌ركانییه‌شێخان، كانی و ڕووبارێ
با جیره‌ی ڕێگایه‌هه‌ڵگرم به‌دیتن و بۆنی یارێ
وه‌فا به‌مامۆستای گوت:
ده‌ڕۆم به‌شم به‌مه‌غریب زه‌مێنیوه‌نه‌ماوه
ده‌ستی منت دامێن بێ، ئامانه‌تێكه‌له‌كن تۆم داناوه
نه‌یشكێنی ئه‌و شووشه‌ی گوڵ و گوڵاوه
پێم نه‌ڵێن شووشه‌ی گوڵاوت لێ ڕژاوه
چون كووله‌كه‌ی ڕۆحم له‌و شووشه‌گوڵاوه‌ی ناوه
ئه‌وه‌ده‌ركه‌وت وه‌فا:
كێ بێ له‌مێرێ به‌زنجیره‌ی زولفانه
ده‌ڵێی كۆتره‌و لێی ون بووه‌هێلانه
سبحه‌ینان بازه‌و ئێواران ته‌ڕڵانه
نیوه‌ڕۆیه‌به‌رخه‌كۆرپه‌ڵه‌ی دوای مێگه‌لانه
هه‌ڵی ده‌كرد چرایه‌كی زه‌ڕنیشانه
له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرت كڵفه‌تێكی ده‌وڵه‌تكانه
ده‌هات بۆ نێو له‌شكری گه‌وره‌و گرانه
بۆ نێو له‌شكری بێ به‌عسه‌ت و بێ ئیمانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|