*ناتوانم زگی ئه‌مڕۆم به نانی به‌یانی پڕ بکه‌م.
*یادی به‌خێر ماستی قه‌دیم که دوو قامکی قۆیماغ له سه‌ر بوو.
*ماڵمان پڕ له رازیانه و منداڵمان به زگ ئێشه ده‌مرێ. "رازیانه بۆ زگ ئێشه باشه"واته شتمان زۆره و بۆخۆمان ناتوانین که‌ڵکی لێوه‌ر بگرین.
*قۆڕه‌ی زگم وه‌کوو مۆسیقای ته‌نیایی و هاواری بێده‌نگییه.
*مه‌رگ ده‌رسێکی عه‌مه‌لییه که ده‌بێ بۆ خۆت بیگوزه‌رێنی.
*پیاو هه‌تا نه‌مرێ نازانێ چی به‌سه‌ر دێ.
*جاشی کوڵکن،گوێره‌که‌ی ورگن و منداڵی لیکنی ده‌بێ.
*له جێی باز قه‌ل ده‌قڕێنێ.
*گا به ته‌نیا گێره ناکات.
*که‌ر به چوونی حه‌ج نابێ به حاجی.
*نه به به‌رخی تێرمان شیر خوارد و نه به کاوڕی تێر گیا.
*مانگ و خۆر وه‌ک بووک و خه‌سوو له ماڵێکدا ناحه‌وێنه‌وه.
*بۆمبی عوقده ئه‌گه‌ر نه‌ته‌قێ،مرۆڤ له به‌ین ده‌با.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 05-28-2011 در ساعت 01:00 PM
|