05-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌خۆشی
ده‌ڵێن کابرایه‌ک له ئاوایی نه‌خۆشییه‌کی زۆر خراپی تووش ببوو ئه‌ویش گووی بۆ نه‌ده‌کرا. دوکتوریش ده‌یکوت تۆزێک بکا چاک ده‌بێ . خه‌ڵک زۆری بۆ پاڕانه‌وه به‌ڵام هیچی بۆ نه‌کرا. ده‌ڵێ رۆژێک مامۆستا له مزگه‌وت رایگه‌یاند حاڵی "مام هۆمه‌ر" زۆر خراپه و به‌شکم دۆعای بۆ بکه‌ن خۆا ئیمانی داتێ ته‌واو بێ.
ده‌ڵێ کابرایه‌کی ئاقڵی قسه خۆش راست بۆوه کوتی : ئه‌رێ ئه‌وه به‌ڕاسته مامۆستا ؟ ئێمه ئه‌م هه‌مووه له خوا پاڕاینه‌وه دمه‌جاوێ گووی بداتێ پێی نه‌دا ئێستا ئیمانی به‌م گه‌ورییه چۆن ده‌داتێ؟
ئێمه‌ش رۆژانێک ده‌مانویست کاری گه‌وره بکه‌ین و ئێستاش هه‌موو رۆژێک له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه قسه‌مان هه‌یه هه‌تا ده‌گاته زۆر جێگا، به‌لام هه‌تا حه‌وت دێڕ له وێبلاگێگدا ده‌نووسین حه‌وت کفن ده‌دڕێنین؛ که وێبلاگی هێندێک له دوستانیش حه‌وت مانگه تازه نه‌بۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت من ئه‌م رۆژانه به‌ڕاستی له کفنه‌وه نزیکم و به‌رده‌وام به نه‌خۆشینه‌وه خه‌ریکم . نزیک به ساڵه له به‌ختانمه‌و وه‌ک هه‌ڵۆ دایم نه‌خۆشییه‌کم به سه‌ره‌وه‌یه، که جاری وایه یه‌ک ده‌بێ به سێ و ده‌بێ سه‌عاتی سێ و چواری به‌یانی هه‌ڵێم بۆ نه‌خۆشخانه‌و....
جارێک مارسێل پروست به فه‌خر و شانازییه‌وه، وه‌ک مامۆستایه‌ک له ئاندره ژید ده‌عوه‌ت ده‌کات بچێ بۆ لای؛ پڕوست رێزی مامۆستایه‌کی گه‌وره‌ی لێده‌نێ و ماشێنێک ده‌نێرێته دووی و زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ که ئاندره ژید چۆته لای. ژید دوایه باس ده‌کا که هه‌ر سه‌رم برده ژوورێ وه‌مزانی چوومه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌وه، چونکه هاڵاوی سه‌دان ده‌رمانی جۆراو جۆر هات به سه‌رما؛ ده‌ڵێ دیتم پڕوست هه‌مه جۆره نه‌خۆشینێکی خراپ و بێ ده‌رمانی هه‌یه. پڕوست کوتویه‌تی : شه‌وانه هه‌تا به‌ری به‌یان کار ده‌که‌م و ده‌نووسم ، به‌ری به‌یانیش که ده‌نووم جاری وایه بۆ چه‌ند سه‌عات له به‌ر نه‌خۆشی و ئازاره‌کانی ناوێرم که‌له‌که بگۆڕم .
مه‌نزووم ده‌رده داری و هێندێک ئازاری له‌شه که ده‌ره‌تانت لێده‌بڕێ و هیچ شتێکت پێ ناکرێ. ئێستا که ئه‌مه ده‌نووسم سه‌عاتی پێنجی به‌یانی تازه له نه‌خۆشخانه گه‌ڕاومه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه هه‌ر هه‌موو په‌رستار و دوکتورم له خه‌و هه‌ستاند. ئه‌مه‌ی ئه‌مشه‌ویش ده‌ردێک بوو که به حه‌یاتم به لامدا نه‌هاتبوو، ئێستاش بڕفێن بڕفێن سه‌عاتی چواری به‌یانی خۆتی بۆ بگه‌یه‌نه لای حه‌کیم .
هیوادارم ئێوه هیچکامتان نه‌گه‌ن به‌م رۆژه و ئاواتان لێنه‌یه که ته‌نانه‌ت نه‌توانن چه‌ند دێڕ بۆ وێبلاگه‌که‌تان بنووسن. به‌ڵام دیسانیش ده‌بێ بنووسرێ، ئه‌ی پڕوست به‌و هه‌موو ده‌رده‌وه، چونکه هه‌ر له منداڵییه‌وه رووح و له‌شی ئاوێته‌ی ئازار‌و ده‌رد بووه، چۆن توانیویه‌تی " گه‌ڕان به دووی کاتی له ده‌س چوودا " بنووسێ ؟؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|