07-17-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نان و ئه‌وین. دڵم بێشکه‌ی
کۆرپه‌یه‌کی زۆر به‌نازه‌و
پێم ناکرێ بیخه‌مه‌به‌ر لایه‌لایه‌ی
باڕه‌ش و خۆڵ
بۆیه ئه‌مڕۆش ، به‌ناچاری
هه‌گبه‌ی به‌سه‌ر
دڕکا سه‌فه‌ر .. ئه‌گرمه کۆڵ
هێشتا زه‌وی
جێخه‌وی هه‌ڵنه‌گرتووه‌و
ئه‌ستێره‌کان ، له‌جریوه‌دان
تاریک و ڕوون ، دوو عاشقن
زاتی به‌ردانی باوه‌شی یه‌کیان نیه
کاتێ زرمه‌ی هه‌نگاوی من
دڵی ڕێ دائه‌خورپێنێ
به‌ره‌و مه‌یدان
به‌ره‌و بازاڕی بێ مروه‌ت
به‌ره‌و وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانیی
ژانێکی تر
به‌ره‌و گۆڕستانی ویژدان
تاکو ئه‌مڕۆش ، وه‌کو دوێنێ
هه‌نگوینی گیان .. بده‌م به‌نان
نان له‌قوڕگی نه‌هه‌نگدایه‌و ماڵی نابێ
دڵم بێشکه‌ی کۆرپه‌یه‌کی زۆر به‌نازه‌و
له‌م هه‌رایه .. حاڵی نابێ.
گرنگ.
که‌گیان بازی ، تاکه ڕێگه‌ی
باخی عیشق و ڕه‌هایی بێ
گرنگ دۆزینه‌وه‌ی ڕێیه
که‌داری ئازادی جۆگه‌ی خوێنی بوێ
گرنگ ته‌نیا وه‌ڵامێکه
جه‌ری ئازادی بۆ کێیه
ئه‌گه‌ر خوێن مه‌رجه هه‌ر بڕژێ
ده‌با بۆ ئاودانی گوڵی باخچه‌یه‌ک بێ
به‌بێ دڕک و به‌بێ په‌رژین
ئه‌گه‌ر گیان هه‌ر مه‌رجه بدرێ
ده‌با بۆ ڕایه‌ڵی پرد بێ
بۆ به‌سه‌ردا په‌ڕینه‌وه‌ی
که‌ژاوه‌ی ئاواتی مرۆڤ
به‌ره‌و فیرده‌وسی ئه‌به‌دیی
میهرو ئه‌وین
به‌ڵی قورسه باری شان و
سه‌خته هه‌وراز
به‌ڵێ لاوازه گه‌ردن و
گه‌لێک تیژه ده‌می ته‌وراز
به‌ڵێ ڕه‌نگه هه‌ڵبکوڕمێ
ووره‌ی ڕێبوارێکی ماندوو
که‌هه‌گبه‌که‌ی پڕ ئومێد‌و
نانی که‌م بێ
به‌ڵێ ڕه‌نگه ئه‌وپه‌ڕی ڕێ
چاوخه‌واڵوی
خه‌وی نێو باوه‌شی ته‌م بێ
وه‌لێ کامیان پیرۆز تر
گه‌ڕانه‌وه له‌که‌مه‌ری هه‌ورازه‌وه
به‌ره‌و سفری ده‌سپێکردن
یان هه‌ڵکشان
به‌ره‌و لوتکه‌ی به‌رزی ئاوات
وه‌لێ کامیان پیرۆز تره
پاڕانه‌وه له‌ده‌می ته‌ورێکی بێ گیان
یان بڕینی ده‌ست و په‌نجه‌ی
ئه‌وه‌ی فرمان به‌ته‌ور ئه‌دات
له‌که‌مه‌ری پڕی که‌سه‌ری ئه‌م کێوه‌دا
کێ متمانه به‌خه‌و ئه‌کات
باپه‌نجه‌ره‌ی ژووره‌کانیش ئاوه‌ڵابن
ده‌مه‌و به‌یان .. که‌خۆر هه‌ڵات.
ئاواتی ڕوون.
عه‌یامێکی دوور‌و درێژ
په‌نجه‌ی گومان
گرێکوێره‌ی
له‌پریاسکه‌ی هه‌ستمان ئه‌داو
له‌ژێر په‌چه‌ی نه‌ریته‌وه
سه‌یری به‌ژنی عیشقمان ئه‌کرد
چاره‌نووسیش
ده‌فته‌رێکی ڕه‌شکراوه‌ی
ده‌ستی خوا بوو
عه‌یامێکی دوور‌و درێژ
چرپه ، نامه‌ی
پڕ نهێنی بۆ ئه‌هێناین
ماری شه‌رمیش
به‌پێڵوی گشتمانیه‌وه دابوو
تیری نیگای پڕ ته‌وسو نه‌وس
سه‌ر به‌ره‌و خوار
خۆڵی به‌ر پێی خۆی پێکا بوو
عه‌یامێکی دوور‌و درێژ
کوڵم و لێوی حه‌بیبه‌کان
سێوی ئه‌فسانه‌ی به‌هه‌شت بوون
کێ ئه‌یوێرا
سروه ماچێکی نه‌رمیان لێ بفڕێنێ
ئه‌وه‌ی کردی
ده‌ردی به‌ده‌ردی ئاده‌می
ته‌ک حه‌وا چوو
ئای به‌سه‌زمان ، پیره مێژوو
چۆن زه‌مانت پڕ خورافه‌و
درۆی شاخداری وه‌ها بوو
بالێره‌وه ئیتر به‌س بێ
خۆشه‌ویستی ، وه‌ک نان و ئاو
وه‌ک نه‌رمه‌بارانی به‌هار
وه‌کو نیگای گه‌رمی هه‌تاو
ئاواتی ڕوون و ئاشکرای
هه‌موو که‌س بێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|