کۆنه‌ماڵێک
کۆنه‌ماڵێک ،
له ماڵی من وێرانه‌تر، به‌ش کراوتر
کوڕان وکچانی
له مناڵی من ده‌رکراوتر، به‌ش خوراوتر
ئاواره‌یی له‌به‌ریاندا و
خولیایه‌کیش له‌سه‌ریاندا
به ناچاری کاتێک له ئاو په‌ڕینه‌وه،
له کۆشی سه‌وزی ئه‌ندێشه و
له سێبه‌ری ئازادی‌دا وچانیان گرت و مانه‌وه
پاش ساڵانێک خه‌م به کۆڵی
به‌شاباڵی ئه‌قڵییه‌تی "سپینۆزا" و
به تیشکی ئه‌ندێشه‌ی "ئه‌نشتاین" و
به شانی کتێبه‌کانی "فرۆید"ه‌وه
ده‌ست به ئاڵای
وڵاتێکی کامه‌رانی گه‌ڕانه‌وه
***
منداڵی من ئاواره‌یی له سه‌ریاندا
به بێ خولیا به گه‌میه‌ی شکاوی نیشتمان و
به شاباڵی خوێناوڵی شه‌هیدان و
به باڵۆنی پڕ ئیدیعا
کاتێک له ئاو په‌ڕینه‌وه ،
هه‌ندێکی که‌م سه‌وز بوون و گه‌شانه‌وه
هه‌ندێکی زۆر له سێبه‌ری مه‌ستی باڕدا و
له کۆشی چاو سه‌وزی کچاندا و
له ئاهه‌نگی ره‌نگاوڕه‌نگی دیسکۆکاندا
وچانیان گرت و مانه‌وه...
پاش چه‌ند ساڵێک ،
هه‌ندێک ون و هه‌ندێکیتر
وه‌ک به‌سته‌نی ده‌می هاوین توانه‌وه
هه‌ندێکی کەم بێ پێناسه ،
به جانتای ره‌نگینی خاڵی و
به‌کلیپێکی بێ گیان و
به سه‌گێکی کوڵکنه‌وه گه‌ڕانه‌وه.
ڕه‌حیم لوقمانی