موضوع: پخشــان...
نمایش پست تنها
  #14  
قدیمی 04-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ژیان جوانه قه دری بزانه


هاورێ یه کی باش پێویستی ژیانه
بۆ خۆشه ویست و له به ر دڵان
دلسۆزی ژیانم
هاورێی ئازیز و زۆر میهره بانم
سڵاوی گه رم و پر له موحیبه ت و
خۆشه ویستی که له ده رونی منه وه
سه رچاوه ده گرێ و
به دڵێکی سافه وه ده گاته
به ر ده ر گا یی پر له ئاوات و ئارازوی تۆ
ئه م نامه له شه وێکی سارد و
به ڵام مانگه شه و دا ده نوسم
ئه ستێره کان له ئاسمانی پان و به رین دا
ده دره وشێنه وه و خه ریکی چاو داگرتنن
کات ژمێری سه ردیواره ی ژوره که م به ره و سێی نیوه شه و ده رواو
منیش هه ر وا له سه ر کورسیه که م دانیشتوم و
له په نجه ره که وه سه یری ئاسمان ده که م
له خه یاڵی تۆدام
وڵات کپ و بێ ده نگ و خامۆشه و ده نگێک نایه
ته نیا گوێم له لێدانی دڵی خۆمه که زۆر به توندی لێ ده دات
وه کوو هه موو شه وان خه وم نایه ده مهه وێ ئه م شه و له گه ڵ تۆ بدوێم
مه به ستم چه ند رونکردنه وه یه که ، له سه ر ژیانی هاورێ یه تیمان
تۆ چی ، دڵسۆزم ، هه رگیز بیرت له ژیانی هاورێ یه تی به ته واوی مانای وشه که کردوه ته وه
ژیان جوانه سه خت و گرانه قه دری بزانه
تۆ ده زانی ره وره وه یی رێره وی ژیان چه ند به سه ختی ده روا
چونکه ژیان لای من یانی بیر کردنه وه ، یانی غه م ، یانی گریان
چونکه ئه گه ر مرۆڤ به باشی بیر بکاته وه نه هه رگیز ده که وێ و
نه هه رگیز هه ڵه ش ده کات به ڵام سه د داخ ئێمه تا هه ڵه نه که ین تا نه که وین له ژیان
نازانین هه ستانه وه چه نده به زه حمه ت و سه خته
بۆیه ده بێ پێش هه ر کاریک و هه ر هه نگاوێک له ژیانمان دا به باشی بیر بکه ینه وه
ئه و کات هه نگاو بۆ جێ به جێ کردنی هه ڵ بگرین تا سه ر بکه وین و نه که وین له ژیانماندا
ره نگه بپرسی بۆ چی ، ژیان یانی غه م ، له راستی دا ژیان به غه مه وه جوانه
یان له بنه ره ت دا ژیان له سه ربنا غه ی غه م پێک هێنراوه
ئێمه هه موو کات غه م بۆ ژیانی رابردومان ده خۆێن ، بۆ ئه و ئا وات و ئا ره زوانه ی
که بۆ ئێمه به دی نه هاتوون ، بۆ رابردویه کی تاڵی نه خوازراو
هه ر وه ها بۆ داها تویه کی نادیار
ره نگی غه م به شێکی زۆری ژیانی ئێمه یی داگرتووه چونکه
هه ر هه مومان له ناو کۆ مه ڵێک غه م دا له دایک بووین
له گه ڵ کۆ مه لێک غه می تر دا گه وره بووین ئێستاش به غه مه وه ژیان به سه ر ده به ین و
هه ر به غه مباریش ده مرین واته ژیانێکی له غه م دروست کراو و
به غه م کۆتایی پێ هێنراومان هه یه
ده زانم ده پرسی بۆ چی ده بێ گریان ره نگێکی تر بێ له ژیانمان
ئه ی دڵسۆزم ، ئه گه ر ئێمه بۆ ژیان نه گرین مانایی ئه وه یه
که تامی تاڵیه کانی ژیان نازانین وهه ستی پێ ناکه ین که به زۆری زه مه ن
به سه ر مان دا سه پاوه هه رگیز ناتوانین بزانین ئازاری که وتنمان
له ژیان دا چه نده سه خت و گرانه بۆ یه بۆ ده ر برینی هه موو ئازارو
غه مه کانی ناو ده رونمان باشترین شت هه ر گریانه که به شی هه ره زۆری ئێمه یه له م ژیانه
ئاوانه یی که باسم کرد ته نیا دڵۆ پێکن له ده ریایه ک
جا ئه گه ر ته نیا بین ئه م ئا زارانه مان زۆر به سه ختی پشتمان کوورده کاته وه
به ڵام ئه گه ر هاورێ یه کی باش و ره فیقێکی دۆست و چاکمان هه بێ چی
ئه و کات وه ک ئه وه یی که گه نجینه یه کمان هه بێ وایه
له بیری من دا له لایی مرۆڤ هاورێی باش راست ئه و گه نجینه یه
که ده توانێ یارمه تی ده ری ژیانمان بێ له هه ڵس و که وت و قسه کردن دا
له ده ردی دڵ کردن و رێنوێنی کردن دا ، له ده ست گرتن و نه که وتن دا
هه روه ها له هه ڵسا نه وه دا
لێره دا هه ر چه ند له کۆ مه ڵ گه یی ئێمه تۆ زێک سه خته
به ڵام من پیم وایه ، کوره کان پێویستیان به هاورێ یه کی کچ هه یه و
کچه کانیش پێویستیان به هاورێ یه کی کور هه یه
که نه هێڵن بکه ون و هاورێ یه تی یان بکه ن و رێنوێنی ژیانیانی لێ وه ر بگرن
دیاره له وه تی ره وتی ژیان هه یه ژیان هه رگیز به بێ خۆشه ویستی نابێ و
جوانی ژیانیش به خۆشه ویستی یه وه دروست بووه که له له
هه ڵسه نگاندنی من دا ،خۆشه ویستی به سێ به ش دابه ش ده که م و
بۆ چونی من له سه ر خۆ شه ‌یستی وایه
یه که م
خۆشه ویستی بنه ماڵه
هه مومان له سه ره تایی ژیانه وه پێویستمان به خۆ شه ویستی بنه ماڵه هه یه
بۆ ئه ویی که له نێو ی دا بژین و گه وره ببین و گه وره یی گه وره بوونی
ژیانمانی تێدا به دی بکه ین و فێری ژیان و موحیبه ت و هه ڵسو که وتی
کۆ مه ڵایه تی و ره فتار و خۆ شه ویستی و هه موو ره نگه کانی ژیان ببین و
تا هه موو ره نگێک و هه موو که سێک وه ک خۆیی ببینین و بیناسین
دو هه م
خۆشه ویستی خۆشه ویستی یه
پێویستمان به خۆشه ویستی خۆشه ویست هه یه بۆ ئه وه یی که ژیانی داها توومانی
تێدا بدوزینه وه و ژیانی دڵداری هه وێنی به ختیاری هه ر وه ها
پێوه ندی خۆشه ویستی و ئاوات و ئاره زووه کانمانی تێدا به دی بکه ین و
رێگه یی ژیانی هاوبه ش و پێکه وه ژیانی تێدا فێر بین و ته جره به یی جوانیمانی
له هه ست وسۆزو خۆشه ویستی و گه رمی توانا و جه سته مان له و خۆشه ویستی یه دا
تاقی بکه ینه وه و بیسه لمێنین
سێ هه م
خۆ شه ویستی هاورێ
ئه مه یان زۆر گرینگه و پێویستی ژیانی هه موو که سێکه و تا ئێستاش زۆر که س
گرینگی پێ ناده ن
چونکه زۆر پێویسته هه مومان به دوایی ها ورێ یه کی باش و دڵسۆز دا بگه رێین
هاورێ یه کی باش که بتوانێ له ده رد و گیر و گرفتی ژیانی پرله ژانی رۆژانه مان دا
یارمه تیمان بدات و ده ستمان بگری تا نه که وین و شه خسیه تمان بپارێزێ و
گۆ چانی ده ستمان بی
بۆ وه ڵامی ئه م پر سیا رانه پێویسته له پێش دا به خۆمان دا بچینه وه و
هه ل سه نگا ندنمان هه بێ له به رانبه ر هه ڵس و که وت و ژیانی خۆمان دا و
هه نگاوی باشتر بۆ باشتر بوونی خۆمان هه ڵ بگرین
داخوا ده توانین یان نا ، ئه وه ش به سراوه ته وه به خۆمان
داخوا بیر ده که ینه وه که ئێمه کێین و وه کوو هه موو خه ڵکانی تر
ئێمه ش یه کێکین له وان به بێ جیاوازی
داخوا ئه و هاورێ یه ی که خۆشمان ده وێ و دۆستمانه و
گۆچانی ده ستمانه بۆ رێگه یی پر چه رمه سه ری و تاریکی ژیان
به کارمان دێ و شه خسیه تمان ده پارێزێ
داخوا هاو کاری مان ده کات یان هاو فیکر و هاو بیرمان ده بێ
بۆ چاره سه ری کێشه کانمان
داخوا نهینی یه کانی ژیانمان ده پارێزێ و لای که س نایی درکێنی و باسی ناکات
داخوا ها و غه ممان ده بێ و له کاتی پێ که نین دا له گه ڵمان پێ ده که نێ و
له کاتێک که غه م ده رگایی پێ گرتین له گه ڵمان ده گریی
ئه رێ گیانه دڵسۆزه که م
باش بزانه هاورێ یه کی باش ئه و که سه یه پێویستی ژیانمان بی
به پێ ژیانی خۆمان و ئه وگرینگی یه ی که هاورێ ی راسته قینه هه یه تی
جا ئه و هاوری یه کچ بێ یان کور فه رق ناکا گرینگ ئه وه یه که له هه موو کاتی ژیان دا
هه موو که س به بێ جیاوازی پێویستی به هاورێ یه کی باش هه یه
بۆ یه ده بێ هه موو که س له ژیانی دا له گرتنی هاورێ یه کی باش دا په له نه کات و
ئه گه ر هاورێ یه کی باشی ده ست که وت به ئاسانی له ده ستی نه دات
یان به قسه یی خه ڵکانی تر خۆیی ماڵ وێران نه کات
چونکه هاورێ گرتن زۆر زه حمه ته و له ده ست دانی زۆر ئاسانه
زۆرن ئه و که سانه ش که ئازاری خه ڵک ده ده ن و هاورێ یه تی ده شێوێنن
بۆ یه پێوسته هاورێ یه کی زۆر باش هه ڵ بژێرین
تا ببێته چرا بۆ روناک کر دنه وه ی رێگه یی تاریکی ژیانمان
ده بێ هه موو کات هه وڵ بده ین ئه و هاورێ و ره فیقه باشه بدۆزینه وه و
به باشی بی پارێزین و له ده ستی نه ده ین به ئاسانی تا مردن
سمکو بي که س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید