وەرن ياران مەكەن لۆمەم، كه من مەجزووبي چاوێكم
به جارێ شێت و سەرگەردان به دوای ناز و سڵاوێکم
وەفریادم بگەن شۆخێ، که دین و هۆشی لێ بردم
جەرگ ئەنجن به ئەجن بوو . . . چ عاشق دڵ براوێکم !!
له کوچەی ئەرمەنیان ون بوو، نیشانیم بۆ نەدیتراوه
که پێشدا کەوتمه داوی ئەو ئەگەر هێستا له ڕاوێکم
ئەلەو جێگایه کێشکچیم که یێکەم جار به وێ داهات
له سۆی دیداری دوبارەی . . . چ پر ئاگر هەناوێکم !!
له نێو سەرتاسەری کۆڵان خشێک بێ تێدەگەم کێ بوو
له هەر لا ، داوه دامناوه . . . خودایه بیخه داوێکم !!
روخی پەیدا دەبێ ئاخر . . . دەزانم ، ناهومێد نابم
شەو و رۆژ وا به سۆی دیتنی رەفیقی مانگ و تاوێکم
بەژن باریک و چاوکاڵه . . . زرینگه، گەر چی منداڵه !!
له سەر گۆنەی چەپی خاڵه ، که مەستی زولفه خاوێکم
دەخۆم سوێندێ به روی جوانی مەلائیک بون به حەیرانی
دەسووتیم وا له هیجرانی . . . موحیب موحتاجی ئاوێکم
نیگای وی ئاو و فێنکایی . . . دەبا ناخم بۆ ئاسایی !!
به هاتنی رووح دەکا شایی ، تەلیسمی خەم شکاوێکم . . .
«موحیب مەهابادی»
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )