10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌شی (22)
(1) : برا : که‌سانی وه‌ك براو باپیره‌و مامه‌و خاڵۆ و برا زاو ئامۆزا‌و خاڵۆزا هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به میراته‌وه هه‌یه
بینینیان له خه‌ودا به مانای هاوبه‌شی و یارمه‌تی له بواری پاره‌دا دێت ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه بینینیان ڕاستی خۆیان ده‌ربڕێت .
(2) : گوێچکه : له خه‌ودا پاره‌و ماڵ و موڵك و کوڕ‌و پله‌و پایه وزانست و ئه‌قڵ و ئایین و که‌س و کار‌و عه‌شره‌ته ، ئه‌و
که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببیینی گوێچکه‌ی کراوه‌ته‌وه‌و تیشکی لێ ده‌رئه چێت و له جاران باشتر بوه ، مانای ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره
هیدایه‌تی داوه‌و کاره‌کانیشی جێ ی ڕه‌زامه‌ندی یه ، ئه‌گه‌ر له خه‌ودا گۆیچکه بچوك بێت و بۆنیشی بێت مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه
له ڕێ ی ڕاست لای داوه ، بڕینه‌وه‌ی گوێچکه مانای گه‌نده‌ڵی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی گوێچکه‌ی وه‌ك گوێچکه‌ی ئاژه ڵ بێت له پله و
پایه‌ی ئێستای لا ئه‌بردرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ردوو په‌نجه‌ی بکاته ناو گویچکه‌ی ئه‌و که‌سه ئه‌مرێت ، یان له مزگه‌وت بانگ ئه‌دات ، گوێچکه له‌خه‌ودا هاوسه‌رو کچه چ که‌م و کورتییه‌ك له خه‌ودا له‌گوێچکه ڕوو بدات ئه‌و که‌م وکورتی یه له هاوسه‌رو
کچ دا ڕوو ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نیو گوێچکه‌ی هه‌یه هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ
گوێچکه‌ی بڕاوه‌ته‌وه یه‌کێك ژنه‌که‌ی یان کچه‌که‌ی هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا پیسی ناو گوێچکه‌ی ده‌رکات و
بیخوات ئه‌و که‌سه کارێکی ناڕه‌وا ئه‌کات و له‌گه‌ڵ کوڕ جووت ئه‌بێت به‌مانای (ببوورن هه‌تیو بازی ئه‌کات )، ئه‌و که‌سه‌ی
له‌خه‌ودا ببینێ له‌ناو گوێچکه ی دا چاو هه‌یه ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێت ، گوێچکه‌ی جوان ده‌رفه‌تی ده‌ست که‌وتنی قازانج و پاره‌یه
گوێچکه‌ی زۆریش له‌خه‌ودا زۆر باشه
(3) : گوێ زرینگانه‌وه : له‌خه‌ودا درۆ‌و دوو ڕووی و نیفاقه ، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا گوێ ی بزرنگێته‌وه کاربه‌ده‌ست
یان ده‌سه‌ڵات دارانی ووڵات حه‌زی لێ ناکه‌ن ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا گوێ بگرێت له قسه‌ی خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر بازرگان بێت
پرۆژه‌ی مۆرکردن و فرۆشتنی هه‌ندێ شت و مه‌ك و کاله‌ی لێ هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه ، ئه‌گه‌ر پله‌و پایه‌شی هه‌بێت لا ئه‌بردرێت
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا گوێ له قسه‌ی زۆر ئه‌گرێت و ته‌نها به‌دوای قسه خۆشه‌کان ئه‌چیت ئه‌و که‌سه مژده‌ی بۆ دێت ، ئه‌و
که‌سه‌ی گوێ ی له هه‌موو شتێك بێت و به‌درۆ بڵێ گوێم لێ نی یه ئه‌و که‌سه درۆ ئه‌کات و ڕادێت له‌سه‌ر درۆ کردن .
(4) : ئیفلاس بوون : له‌خه‌ودا به‌ڵگه‌ی که‌م و کورتی حاڵی ئه‌و که‌سه‌یه که له دونیا و ئاخره‌دا ئیفلاسی کردوه ، ئیفلاس له
ووشه‌ی فلسه‌وه وه‌رگیراوه و که‌م ترین به‌های هه‌یه له‌ناو پاره‌کان دا ، نه‌خۆش له خه‌ودا ئیفلاس بکات ئه‌مرێ یان له بواری
ئیش وکاردا به‌ره‌و خراپی ئه‌چێت .
(5) : بازرگان : له‌خه‌ودا پیاوێکی پڕ مه‌ترسی یه ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی چاکه‌ی زۆره‌و له‌باره‌ی کاروباری ئایین و دونیا ئامۆژگاری
خه‌ڵکی ئه‌کات بینینی بازرگان له خه‌ودا مانای ڕزق و پاره‌ی حه‌ڵاڵ و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، کوڕ‌و کچی گه‌نج ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ریان
نی یه له خه‌ودا بازرگان ببینن زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن .
(6) :تیمساح : له‌خه‌ودا پۆلیسه و لای دۆست و دوژمن جێ ی باوه‌ڕ نی یه ، هه‌روه‌ها تیمساح دزێکی خاینه ، ووتراوه له‌خه‌ودا
بازرگانێکی زاڵم و خاینه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ تیمساحێك ڕای کێشایه ناو ئاو وکوشتی ئه‌و که‌سه ئه‌که‌وێته ده‌ست
پۆلیسێك و ئه‌و پۆلیسه پاره‌که‌ی ئه‌بات و ئه‌شی کوژێت ، هه‌روه‌ها بینینی تیمساح له خه‌ودا به مانای پاره‌و ترس ودزو چه‌ته و
هه‌موو شتێکی حه‌رام دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ تیمساحێك رای کێشایه ناو ئاو یه‌کێك له ماڵه‌که‌ی شتێك ئه‌بات و
ئه‌ویش زۆر پێ ی ناخۆش ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی بتوانێ تیمساحێك له‌ناو ئاو ڕاکێشێته سه‌ر زه‌وی ئه‌و که‌سه به‌سه‌ر دوژمنی
زاڵ ئه‌بێت و پاره‌ی لێ وه‌ر ئه‌گرێت ، هه‌رچه‌ند له گۆشت وپێستی تیمساحه‌که‌ی ده‌سکه‌وێت هه‌ر ئه‌وه‌نده پاره له‌دوژمنه‌که‌ی
وه‌ر ئه‌گرێت .
(7) : هه‌ڕه‌شه : ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هه‌ڕه‌شه له یه‌کێکی تر بکات ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی لێ ئه‌کرێت زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌ڕه‌شه‌که‌ی کردوه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بکرێت نابێ بترسێ چونکه هه‌ر خۆی سه‌رده‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێکی
نه‌ناسراو هه‌ڕه‌شه‌ت لێ بکات ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تایبه‌تن به نوێژ‌و ڕۆژو و قورئان خوێندن ئه‌و که‌سه شه‌یتانه ، جاری واش هه‌یه
هه‌ڕه‌شه له خه‌ودا به مانای خۆشه‌ویستی دێت .
(8) : گۆزه : له‌خه‌ودا نۆکه‌ر و به‌کرێ گیراوێکی دوو ڕوو و مونافیقه و باوه‌ڕیشی پێ ئه‌کرێت ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی گۆزه
پاره‌ی حه‌ڵاڵ و ژیانێکی خۆش و ئاسوده‌و کامه‌رانی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی نیوه‌ی ئاوی ناو گۆزه‌که بخواته‌وه مانای ئه‌وه‌یه نیوه‌ی
ته‌مه‌نی ڕۆیشتوه‌و نیوه‌ی ماوه ، ئه‌گه‌ر که‌متر یان زیاتر بخواته‌وه ئه‌ویش ڕاده‌ی به‌سه‌ر چوو پاشماوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌رئه‌بڕێ ،
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاوی ناو گۆزه‌که بخواته‌وه ئه‌وه مانای کۆتایی ته‌مه‌ن یه‌تی ، گۆزه به مانای ئافره‌ت وخزمه‌ت کاریش دێت ،
ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ماڵه‌وه ئافره‌تێکی دوو گیانی هه‌بێت و له‌خه‌ودا ببینێ گۆزه‌که که‌وت و شکاو ئاوه‌که‌شی مایه‌وه ئه‌و ئافره‌ته
دوو گیانه له کاتی منداڵ بوونی دا خۆی ئه‌مرێت و منداڵه‌که‌شی ئه‌مێنێت ، گۆزه‌ی پڕ له ڕۆن یان هه‌نگوین یان شیروماست
به مانای عه‌مبار یان کۆگای کاله‌و شت و مه‌ك دێت ، گۆزه‌ی پڕ مه‌ی یان عه‌ره‌ق ئافره‌تی بێ نوێژه ، بینینی شه‌ربه‌و کوپه
له‌خه‌ودا هه‌روه‌ك گۆزه شی ئه‌کرێته‌وه چونکه هه‌مان مانا ئه‌دات .
(9) : برسیه‌تی : له‌خه‌ودا ترس و کفر و پاره‌خه‌رج کردن وبایه‌خ دانه به‌ژیان و پیشه و دونیا ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا برسی
بێت خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، له‌خه‌ودا برسیت بێت له‌وه باشتره تێر بیت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ماوه‌یه‌کی زۆر برسی بێت له
پاش هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت وئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ی برسی بونه‌که‌ی له‌خه‌ودا پاره‌ی بۆ دێت ، هه‌روه‌ها وتراوه
برسی یه‌تی به‌مانای به‌ڕۆژوبوون و گرانی و ده‌ست کورتی وستایش دێت .
(10) : ئامێز یان باوه‌ش : ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا باوه‌ش به‌که‌سێکی زیندو بکات ئه‌وه‌نده‌ی به‌رده‌وام بونی باوه‌شه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌و
که‌سه‌دا براده‌ری و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر باوه‌شیکی ئاسیی به مردوێك بکات ئه‌و که‌سه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،
ئه‌و که‌سه‌ی باوه‌ش به ئافره‌تێك دا بکات مانای ئه‌وه‌یه باوه‌شی به دونیا کردوه ، مردو باوه‌ش بکات به‌زیندو زیندوه‌که ئه‌مرێ
، یه‌کێك باوه‌ش بکات به‌دوژمنه‌که‌ی له‌گه‌ڵی ئاشت ئه‌بێته‌وه ، باوه‌ش کردن به پیاو مانای داواکردنی یارمه‌تی یه ، هه‌ره‌ها
وتراوه باوه‌ش کردن قسه‌ی خۆش وخۆشه‌ویستی و سه‌فه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکی دوور‌و نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|