غه‌زه‌لێکی مه‌له‌کوششوعه‌رای به‌هار
وه‌رگێڕ : ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
شه‌معین ، دڵ پڕئاگری پڕتین و ئیتر هیچ
ڕۆژ و شه‌وان ڕوندک وناڵین وئیتر هیچ
ئه‌فسانه بوو واده‌ی دیدارێکی که دایان
پشت په‌رده له سۆزێکی نه‌نگین وئیترهیچ
ویستووته بزانی ، سڕ وڕازی مه‌زن بوون
جوامێری یه و پێبه‌ند به ئه‌وین وئیتر هیچ
چت ویستووه له‌و خه‌ڵکه که وه‌ستای به‌زه‌بریان
بێشکه بکه‌ن چێ و کفن دوورین و ئیتر هیچ
له‌م مه‌کته‌به داوا مه‌که زانست که لێره
ته‌خته ڕه‌شه و که‌سی بێ زانین و ئیتر هیچ
تاقه شتێکی که به‌هار وێڵه به دڵ بۆی
دیداره له گه‌ڵ شۆخی شیرین و ئیتر هیچ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )