سێ کورته شێعر
۱-
به‌دوای حه‌زی مناڵیمدا
بۆ بۆنی نانی گه‌رم و گه‌رمه‌شانی
سه‌رم به ڕۆچنه‌که‌دا گرته‌وه
بۆنی چه‌ت و په‌یامۆکی لێده‌هات
2-
ئه‌ی ئازادی
چاوه‌کانت په‌ڕه‌سێلکه‌ی
کام به‌هه‌شتن
وا له‌م به‌هاره بۆژۆیه‌دا ئۆقره ناگرن؟
3-
به‌فر
تا به‌هار و گوڵ
پردێکی سپی هه‌ڵده‌به‌ستێ
وه‌کوو پۆلیسێکی عاشق
په‌نجه‌کانی ڕوو به جوانی ڕاده‌گرێت و
تا هاتنی مامه نه‌ورۆز
له سه‌ر جێگه‌ی خۆی ده‌وه‌ستێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )