چه‌ند کورته شێعر
1- هه‌نارێکی مزر شاری جێهێشت
له‌و ڕۆژه‌وه
هه‌ناسه‌ی پیاوێکی عاشق
پڕبوو له خه‌ونی ئه‌رغه‌وانی
2- که له ڕۆحم هیلاک بووی پێم بڵێ
به بێ ڕۆحی له به‌ر ده‌مت
ده‌بمه په‌یکه‌ر
3- تاسه‌م به قورگی ئاسمانه‌وه
هه‌ور بێده‌نگ
با بێده‌نگ
هه‌تاو بێده‌نگ
کێ ده‌زانی چیمه له تۆ
4- بۆنازدارێ ده‌بمه په‌یکه‌ر
ئه‌وه‌ی بۆنی خاک و
هه‌ناسه‌ی نیشتیمان و
ڕه‌نگی چاوی مناڵان و
شه‌ونمی ئازادی له هه‌ناودا
5- له هیچ وڵاتێک‌دا
ئۆقره ناگرم
تا چاوی تۆ
نیشتمانمه
6- ئازادی له وڵاتی من
به غه‌ریبی سه‌ر هه‌ڵئه‌دا و
به نامۆییش
سه‌رهه‌ڵده‌گرێ
7- بارانێکی به خوڕهاتووم
هه‌رده‌بارێم
تاشه‌نگه‌ڕۆژت
تاق لێئه‌دا و
شێعری به‌ژنت
دێته سه‌ما
8- کاتێ ده‌چیه شه‌پۆله‌وه
ده‌ریا ده‌که‌ی به بووکی ساڵ
که له ڕۆحی منیش ده‌خزێی
ده‌بمه منداڵی ڕێی عه‌شق و
گڕوو ده‌گرم بۆ خه‌ت وخاڵ
9- شه‌و له‌هه‌وری هه‌ناسه‌م ده‌ئاڵێ و
به‌یان
شێعرێکی ته‌ر
له‌سه‌ر په‌لکی شعوورم
ده‌بێته ئاونگ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )