نمایش پست تنها
  #55  
قدیمی 07-04-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



چۆارینه‌کانی خه‌ییام به‌ لاتین

( 55)


گۆیا لە جەھەندەمن ئەڤیدار و مەست
بەم واتەیە پێکەنیم و گۆستی خۆم گەست
جێی چەند کەری کوڵکنە ئەگەر وابێ بەھەشت
یان چۆل و بیابان و کپە وەک لەپی دەست

goya le jehendemin evídar u mest
bem wateye pékením u gostí xom gest
jéyí cend kerí kwillkine eger wabé behesht
íyan col u bíyaban u kpe wek lepí dest



تیرێژ کە بە ڕۆژ و پێل بە دەریا دریا
لەو ڕۆژەوە گوڵ پێکەنی، بولبول گریا
خوا نووسی لە چارەی ڕەشی ئێمەش بەشمان
ژینێکی ھەژاری پڕ لە خۆزیا و بریا

tíréjh ke be rojh u pél be deríya diríya
lew rojhewe gwill pékení, bulbul giríya
xwa núsí le carey reshí émesh beshman
jhínékí hejharí pirr le xozíya u biríya



دەستم کە برۆییبایە خودا ئاسایی
گەردوونی ترم دەخسته ڕوو سانایی
بەد بەختی بەشی نەزان و نامەردان با
دڵخۆشیم دەدا بەرامبە ری زانایی

destim ke biroyíbaye xuda asayí
gerdúní tirm dexiste rú sanayí
bed bextí beshí nezan u namerdan ba
dillxoshím deda berambe rí zanayí



نەیخۆی و نەپۆشی ، ئەدی بۆ چیت کۆشی ؟
سەرقاڵی ! شەو و ڕۆژ دەکڕیو دەفرۆشی
لێو تەڕکە بە مەی ، لێوی کچۆڵێک بمژه
ژێر گڵه هەر دەبی ، پەرۆشی یان دڵخۆشی

neyxoy u neposhí , edí bo cít koshí ?
serqallí ! shew u rojh dekirríu defir oshí
léw terrke be mey , léwí kcollék bmjhh
jhér glle her debí , peroshí yan dillxoshí


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید