09-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
بهقهدبهڕهی خۆت پێ ڕابكێشه!
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاوماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
بهردیتێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
پیاو به خزم و دۆست ده‌بێ كۆڵه‌وار
ناقه‌ڵشێ،هۆره له خۆی نه‌بێ دار
له‌گه‌ڵ ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه چۆنی؟
دهڵێنچێشتی خۆش دیاره به بۆنی!
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
ههتاكولێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد وكێیتر ما له وه‌جاخا
كه‌سێ خۆی له‌لا گه‌وره و گرانه
نه‌چێته پێستی خه‌ڵكه‌وه جوانه
هه‌موو كه‌س نه‌كا به‌م په‌نده بڕوا
ههچیبا هێنای، هه‌ر به با ئه‌ڕوا
مه‌یهاوێ سه‌ر من ههرچیخهتایه
ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی لێنایه
خهیاڵخهزێنهی به كه‌س نه‌داوه
زێڕ بۆ دینه‌وه، خه‌یاڵپڵاوه
كهریدێز ده‌كا حه‌ز به تۆپینێ
تاكو خاوه‌نی زه‌ره‌ر ببینێ
نهسیحهتناچێ به مێشكی كه‌ردا
كێ دیویه بزمار بڕوا به به‌رددا؟
بهسمانبهسهردا لێده گیزو فیز!
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
ئهمهشنهقڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه!
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
خۆشیمنهدیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
دهستیتهماحت هێنده پان مه‌كه!
خاوه‌نی كه‌ره‌م په‌شێمان مه‌كه!
كهچهڵدهرمانكهر بوایه بێگومان
له پێشا سه‌ری خۆی ده‌كرد ده‌رمان
ئهگهرلێگهڕێ شۆفاری به‌دفه‌ڕ
ئاو ده‌خواته‌وه گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ
ئهمهشفهرمودهی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
دووڕووههروایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
قهدیمیدهڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
ڕه‌نگه ده‌رنه‌چی له ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم!
عهیبهكانیخۆت بێته به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به كه‌س به‌دناوی
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان
ههرخوویهك مرۆ گرتی به شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری
براگیان هێشتا ئه‌سپ نه‌كڕاوه
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه
گۆشتخۆرنههموو ده‌عبای ئه‌م ناوه
كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه
بۆمرۆڤی بێ هێواش ، زه‌وی به قه‌را خۆی ته‌سکه.
ئه‌گه‌ر مزگێنیهکتبۆ که‌سێک پێیه ، په‌له بکه له گوتنی.
باشترین به‌رنامه داڕشتنبۆ داهاتوو ، سوود وه‌رگرتنی دروست له‌کاته.
مرۆڤی کامل و تهواوکهسێکه که ژیانی خۆی به ده‌ستی خۆی دروست بکات .
ئازادیبیرکردنهوه و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته هۆی ئاوه‌دانی ولات.
وتوویژیخۆت براده‌رانه ده‌ست پی بکه.
جوانترین شعر له سه‌رانسه‌ری جیهانلایه لایه‌ی دایکانه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|