12-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ناوبانگترین (10) شوێنی جیهان بۆ خۆكوشتن
ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به هۆی خۆكوشتنه‌وه (الانتحار) ده‌مرن، وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه، هه‌روه‌ك هه‌زارانی تر له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ خۆكوشتن فه‌شه‌ل ده‌هێنن، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (تۆپتێنز ـ toptenz) له توێژینه‌وه‌یه‌كدا به‌ناوبانگترین 10 جێگای جیهانی دیاریكردووه كه ساڵانه زۆرترین كردار و هه‌وڵی خۆكوشتن له‌وێدا ڕووده‌دات، به‌پێی ئه‌م ڕیزبه‌ندیه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ پردی (گۆڵدن جیت)
ئه‌م پرده شه‌عیبیه‌تێكی زۆری هه‌یه بۆ خۆكوشتن، نه‌ك هه‌ر له ئه‌مریكا، به‌ڵكو له هه‌موو جیهانه‌وه ڕویتێده‌كه‌ن، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پرده هه‌ڵواسراوه‌كانی جیهان و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته (3000 مه‌تر) شاری (سانفرانسیسكۆ) به شاری (مارین) ده‌به‌ستێ.
پردی (گۆڵدن جیت) له ساڵی 1937 كرایه‌وه كه له‌و ڕۆژگاره‌دا درێژترین پردی جیهان بوو، نهێنی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و ژماره زۆره له خۆكوژه‌كان ڕویتێده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه به‌رزیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه ئه‌گاته (75 مه‌تر)، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌وێوه خۆی به‌رئه‌داته‌وه به (4 سانیه) واته به خێرای (138 كم/سه‌عات) ئه‌گاته خواره‌وه، گوڕی ئه‌م خێراییه و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ئه‌و كه‌سه به هۆی ساردی ئاوه‌كه‌وه ڕاسته‌وخۆ مردن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، ته‌نیا له ساڵی 2003دا (1200 كه‌س) له‌م پرده‌دا كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
دووه‌م/ دارستانه‌كانی (ئۆكیجاهارا)
ئه‌م دارستانه له زمانی یابانیه‌كاندا به‌مانای (ده‌ریای دره‌خته‌كان) ناسراوه، ئه‌كه‌وێته شاخی (فۆجی)، له ساڵی 1950 به‌دواوه بووه‌ته شوێنی خۆكوشتن، نهێنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێَنه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ڕۆمانه یابانیه‌كان به‌ناوی (دارستانی ڕه‌ش) كه (كیوری جوكای) نووسیویه‌تی، پاڵه‌وانی ئه‌م ڕۆمانه له‌م دارستانه‌دا خۆیده‌كوژێت، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له زیهنی یابانییه‌كاندا جێهێشتووه.
سێیه‌م/ كه‌نده‌ڵانی (سیدنی)
ئه‌كه‌وێته ویلایه‌تی (نیو ساوس ویلز) له شاری سیدنی، باشترین شوێنه بۆ خۆكوشتن لای ئوستراڵییه‌كان، سێیه‌م شوێنه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ساڵانه نزیكه‌ی 50 كه‌س لێره‌وه خۆیان فڕێئه‌ده‌نه ناو ده‌ریاكه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ڕێگری كراوه وه‌ك دانانی كامێرا و ته‌له‌فون بۆ په‌یوه‌ندیكردن به پۆلیسه‌وه.
چواره‌م/ (بیچی هید)
ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری (ساكس) له جوانترین شوێنه‌كانی به‌ریتانیایه، له‌گه‌ڵ دیمه‌نه سیحراویه جوانه‌كه‌یدا، مێژوویه‌كی ناخۆشی له‌گه‌ڵ خۆكوشتن هه‌یه له ساڵی 1600ه‌وه، (لاپاڵ)ێكی گه‌وره له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه ساڵانه زیاتر له بیست كه‌س سه‌رئه‌كه‌ونه سه‌ره‌وه‌ی لاپاڵه‌كه و له‌وێوه خۆیان هه‌ڵئه‌ده‌نه خواره‌وه، له به‌رزترین شوێنی لاپاڵه‌كه‌وه كه ئه‌گاته (162 مه‌تر).
پێنجه‌م/ شاری (سوفولز)
ئه‌كه‌وێته ویلایه‌تی (داكۆتای باشوور) له ئه‌مریكا، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین شاره‌كانی دنیا بۆ خۆكوشتن، له‌م شاره‌دا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له (120) هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕناكات ساڵانه (25) كه‌س خۆیان ده‌كوژن، كه زۆربه‌یان گه‌نج و تازه‌پێگه‌یشتوون.
شه‌شه‌م/ تاڤگه‌كانی (نیاگارا)
ئه‌كه‌وێته سنووری نێوده‌وڵه‌تی (كه‌نه‌دا ـ ئه‌مریكا)، له جوانترین تاڤگه‌كانی دنیان، ساڵانه ملیۆنان گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌كه‌ن بۆ چێژوه‌رگرتن له دیمه‌نه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی، هه‌روه‌ك له به‌ناوبانگترین شوێنه‌كانی دنیایه بۆ خۆكوشتن، له‌نێوان ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌ی سه‌ردانی ئه‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له وێوه له به‌رزی (52 مه‌تر)ه‌وه خۆیان به‌رئه‌ده‌نه‌وه.
له كۆندا ئه‌م خۆهه‌ڵدانه وه‌كو سه‌ركێشیه‌كی وه‌رزشی ئه‌كرا، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ خۆكوشتن، بۆیه بازدان له‌وێدا تاوانێكی نایاساییه، به‌ڵام ئه‌مه ناتوانێ ڕێ له‌وانه بگرێت كه ئاره‌زووی مردن ئه‌كه‌ن.
حه‌وته‌م/ شاری (لاس فیگاس)
ئه‌م شاره ئه‌كه‌وێته ویلایه‌تی (نیفادا)، گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌ته‌كه‌یه، ساڵانه (37 ملیۆن) گه‌شتیار ڕویتێئه‌كه‌ن بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و چێژوه‌رگرتن له (گازینۆ)كانی كه شاره‌كه‌ی پێناسراوه، (لاس فێگاس) پایته‌ختی خۆشی و چێژوه‌رگرتنه لای ئه‌مریكییه‌كان، هه‌روه‌ك پایته‌ختی خۆكوژه‌كانیشه، ڕێژه‌ی خۆكوشتن له نێوان گه‌شتیاران و دانیشتوانی شاره‌كه له (50%) زیاتره له هه‌ر شارێكی تری ئه‌مریكا، سیحری خۆكوشتن له (لاس فیگاس) زیاده‌ڕه‌ویكردنه له خواردنه‌وه كحولیه‌كان و به‌كارهێنانی ماده سڕكه‌ره‌كان و قوماركردن.
هه‌شته‌م/ (برید جند)
شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی نزیك (كاردیف)ی پایته‌ختی (ویڵزه)، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له (40 هه‌زار) كه‌س تێناپه‌ڕێت، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئه‌م شارۆچكه‌یه شه‌پۆلێك كرداری خۆكوژی به‌خۆوه بینی له‌نێوان ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان (15 ـ 30) ساڵه، ساڵانه (23) كه‌س له‌م شارۆچكه بچووكه خۆیان ده‌كوژن.
نۆیه‌م / پردی ( قه‌وس)
ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی (كالیفۆرنیا)، خاوه‌ن دیزاینێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشه له ساڵی 1963 دروستكراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆكوژه‌كان په‌نای بۆئه‌به‌ن، له به‌رزای (1214 پێ)وه خۆیان به‌رئه‌ده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك به‌ربه‌ست و ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر تاكو ڕێ له خۆكوژه‌كان بگرن.
ده‌یه‌م/ به‌رده‌ڵانی (ساند نبیكی)
(ساند نبیكی)، شارێكی یابانی بچووك و هێمنه و ده‌كه‌وێته پارێزگای (ئۆكایاما)، هیچ شتێك ئارامی ئه‌م شاره جوانه ناشێوێنێ تاكو ئه‌وكاته‌ی كه یابانییه‌ك له به‌رزترین شوێنی به‌رده‌ڵانه‌كه‌وه خۆی فڕێئه‌داته خواره‌وه بۆ كه‌ناره شه‌پۆلاویه‌كانی ده‌ریاكه، لێره‌دا لافیته‌یه‌ك هه‌یه كه نووسراوه (ساتێك چاوه‌ڕێبكه.... گوڵی مردوو... جارێكی تر ناگه‌شێته‌وه).
Xendan.Org
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|