12-05-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌واری خاڵی
-------------------
- شینی هێمن -
-------------------
ئه‌ی هه‌تاوی بزڕكاوی ئه‌و هه‌واره!
ئه‌ی خێڵه‌كه‌ی به‌ره‌و ژووری ئه‌و به‌هاره!
ئه‌وڕۆ ئاسۆ چاوه كانییه‌ک بوو مه‌یی.
ئه‌وڕۆ ده‌ریا چاو له رێی رووبارێک بوو هه‌ر نه‌گه‌یی.
ئه‌وڕۆ ژوانگه‌ی دڵسووتاو
سارد و كپه،
نه ترپه‌ی پێیان
نه خورپه‌ی دڵان،
نابیسرێ سرته و چپه.
به‌هارێكی ویشكهساڵ،
به ههنیسكان
ئه‌سرینی خه‌م
بۆ هه‌واری "شیلاناوێ"
ده‌كاته ته‌م.
"تاقه‌دار"ی سوێراوچێژ
په‌لكی به‌هاری وه‌ری
كۆچی گراویی نه‌دی:
"تاقه‌داری كزی پیری عه‌وداڵ
دیمه‌نی "هێمن"ی هێنامه خه‌یاڵ
وه‌كوو ئه‌و تاک و ته‌ریک له‌م لێژا
غه‌یری سوێراوی گڕاو نه‌یچێژا".(1)
په‌ری ئازادی له كوێی؟!
هه‌ڵوه‌دا "هێمن"ه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌رت
تا ده‌می ئاویلـكهدان،
گه‌لێ جار بۆ كوڕی گه‌ل ناردییه سه‌رت.
ئه‌ی سواره "هێمن"ه‌كه‌ی ئه‌و بواره!
گه‌لێ تاوان
گه‌لێ تانه
گه‌لێ بوختان،
بوونه مژ و
بوونه ته‌می ئه‌و رێگایه.
تو سوارێكی شاره‌زا بووی
تهمڕهوێن بووی
تۆ هه‌تاو بووی و ئاوا بووی.
تۆ هه‌تاوی و به‌یانییان
گزینگت له به‌ژنی كه‌ژان ده‌هاڵێنی و
ههڵدێیهوه،
تۆ كۆچ ناكه‌ی
هه‌ر دێیه‌وه.
په‌ری خان و مانی شێعر!
ئه‌ی به هه‌وای ئه‌و كوێستانه ڕاهاتوو،
ئه‌ی به به‌فر و باران و كڕێوه دا هاتوو!
ده‌سگیرانی "هێمن"ت
بارگه‌ی بۆ هه‌وارێكی نامۆ تێكنا ...
ئێستاش خوێنی له ده‌ماره‌كانی تۆ دا
هه‌ر له گه‌ڕ دا.
ئه‌تۆش نه‌مری و چاو لێكنانێی
ئه‌تۆ دارێكی ریشاژۆی و
قه‌ت پیر نابی و
له‌و خاكه بارگه‌ت تێكنانێی.
ئه‌رێ شوانه!
هانێ شمشاڵ و
ئه‌وشۆ شینی ئه‌و شه‌وه برینداره و
شینی شاعیرێ دڵ به سۆ بگێڕه،
له گوێن ماڵاوایی و
ژانی ئاواره‌یی دا
به گه‌رمه سۆزێ تێیتووڕێنه،
به چریكه‌ی لاوكێ
په‌چه‌ی ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه دادڕێنه.
ئه‌وشۆكه
هه‌سته و ئۆقره ناگرێ ...
ئه‌وشۆ دڵه و
به‌رگه‌ی ئه‌و ژان و بركه ناگرێ ...
ئه‌وشۆكه ئه‌ستێره و مانگ
له‌و شه‌وه سڕه راساون،
ئه‌وشۆكه بزه و شادی
دوو سازی ژێ پساون.
ئای "ئایشێ خان"! (2)
ئێستا چاوه‌كانی كوردستان
وه‌ک چاوانی تۆ ته‌ڕن،
ئێستا كه‌ژ و نواڵه
ته‌لان و به‌نده‌ن
سوێسن و به‌یبوون و گوڵاڵه
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ چاوه‌ڕوانی
زه‌رده‌په‌ڕن.
ئاخ ... "ئایشێ خان"!
ئه‌وشۆكه "هێمن" نایه‌ته ژوان
نایه‌ته ژوان!
ئێستاكه هه‌وار مه‌كۆی خه‌مه
ئێستاكه كوێستان تارای ته‌مه.
ئای شه‌نگه‌بێری ئه‌و هه‌واره!
هاوار كه "فاته ڕه‌شێ"(3 )
با بێ و به سۆزی ده‌نگی گه‌رمی
له‌و شینگایه خه‌مان دابهشێ:
"هه‌ی مه‌كه، رۆڵه مه‌كه، بابانوێرانم مه‌كه،
خه‌ڵكی به تاڵانی ده‌چۆوه، مه‌ڕه، به‌رانه، به‌خته‌یه، شهكه،
ئه‌منی مل به كوێن به تاڵانم ده‌چۆوه، گه‌ردنی زه‌رد و
به‌ژنی باریک و ڕووی به خاڵ و دوو چاوی ده به‌ڵه‌كه".(4 )
ئێستاكه هه‌وار مه‌كۆی خه‌مه
ئێستاكه كوێستان تارای ته‌مه.
هێدی
به‌هاری 1986
1. به‌شێكه له شێعرێكی فاتیحی شێخولئیسلامی(چاوه)، به نێوی "بۆ مه‌هاباد"، كه ساڵی 1345(1966) نووسیویه.
2. ژنی مامۆستا هێمن.
3. "فاته ڕه‌شی لاچینی" ئافره‌تێكی ده‌نگخۆش بووه كه به ده‌نگی پڕ سۆزی له شینگایان شینی گێڕاوه.
4. له فۆلكلـۆر وه‌رگیراوه.
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|