اشعار.... فاتح شێخ
فاتح شێخ
بووکی کۆست که‌وتوو
سروه‌ی به‌ربه‌یان
کاتێک خه‌ڵکی دێ
تاقه تاقه‌یێ
له خه‌و هه‌ڵئه‌سان
ته‌ماشایان کرد دارێ ڕواوه
دارێ به‌رز و وڕ
بێ خونچه و گه‌ڵا
بێ هه‌ژگ و هه‌ڵا
به ناموباره‌ک
به‌ری هێناوه
له‌شێک سارد و سڕ
«» «» «» «»
لێی کۆبوونه‌وه
یه‌ک یه‌ک و دوو دوو
زیز و بێ ده‌ماخ
سینگی له ترسی دوژمن دامردوو
جماوجم له ئاخ
چاوی نه‌خه‌وتوو
لێوان له فرمێسک
فرمێسکی خاوێن
ـ که ورشه‌ی نێزه‌ی سه‌ربازی به‌د ئێسک
ڕێی پێ نه‌ئه‌دا
بڕژێته داوێن ـ
دڵی خه‌مگرتوو
پڕ له شه‌رت و سوێند
له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی سروه‌ی به‌ربه‌یان
سروودیان ئه‌خوێند
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 11-21-2009 در ساعت 11:16 PM
دلیل: نبود (( الف ))
|