به زۆر شته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات موحه‌ممه‌د سه‌لیمی-دیوانده‌ره دوو :
با هه‌موو شتێک له‌دوو وه ده‌ست پێ بکات . دوو دار چنار به‌رام به‌ر یه‌ک ، دوو که‌و له دوو شاخی کێوێک ، دوو دیوار که ده‌بنه کۆڵانێک ، دوو که‌س له نێو ئه‌و کوڵانه ، یه‌کێکیان تۆ ، یه‌کێ دیکه‌یش یان تۆ ، تۆ کورێکی له‌ڕ و باڵابه‌رز ، تۆ کچێکی شه‌رمن و قژکاڵ ، تۆ جانتایکی ره‌ش و شه‌لوارێکی جین ، تۆیش مانتوشه‌لوارێکی سورمه‌یی، تو له سه‌ره‌و بو خواری کۆڵانه‌که ده‌ڕۆێت و تۆیش له ژێردا بو بان ، تۆ گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی داره‌کان ده‌ژمێریت ، تۆێش ئاخری کۆڵانه‌که ده‌بینیت و دوایش قوتابخانه ، تۆ بۆنێکی عه‌ترێکێ ژنانه ده‌بیسی و تۆیش خشه‌ی پای کۆرێک که له گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی داره‌کان ده‌که‌وێت . تۆ مانتوشه‌لوارێکی سورمه‌یی ده‌بینی و تۆێش جانتایکی ره‌ش و شه‌لوارێکی جین ، هه‌ردوکتان پێکه‌وه یه‌ک ده‌بینن ، تۆ جۆتێ چاوی شین و قژێکی کاڵ ، تۆێش جوتێ چاوی ره‌ش و برۆێکی په‌یوه‌ست....
ئیستا ئێوه له به‌رانبه‌ر یکدان...
یه‌ک:
هه‌موو شتێک له یه‌که‌وه ده‌ستی پێ کرد ، یه‌کۆم نگای چاوه‌کانت ، یه‌کم هه‌ستی نامۆی من و یه‌کۆم دڵه‌خورپێ جه‌سته‌ی من ، بو هه‌وڵ جار که تۆم له کۆڵانێکی ته‌سکی لای ماڵتان بینی ، کچێکم دی شه‌رمن و به ناز که قژی له راسته‌وه بو چاوی چه‌پی خۆیان راکێشابون و سه‌یری چاوتیان ده‌کرد.
شه‌ش :
ئه‌مرۆ شه‌ش ساله له زه‌ماوه‌ندی دایک و بابم تێ ئه‌په‌رێت. ئه‌مرۆ من به حوکمی نۆشته‌ی سه‌ی و دوکته‌ر و ده‌رزی و بابم و دایکم، له دایک بوم . باوکم که چاوی به ناو پام ده‌که‌وێت ، بزێ که‌نین ده‌که‌وێته سه‌ر لێوی و ناوته‌وێڵم ماچ ده‌کات ، من هه‌وه‌ڵین منداڵیانم دوای شش ساڵ زه‌ماوه‌ند . ممکی دایکم که له زار ده‌نێم ، چاوم به دوو چاوی ره‌ش و دوو ئه‌برۆی په‌یوه‌ست ده‌که‌وێت بزێ که‌نین ده‌که‌وێته سه‌ر لێوی دایکم . ددانه سپی و جوانه‌کانی ده‌بینم ، دایکم زور جوانه بۆیه‌باوکم شش سال سه‌بری کرد و ته‌ڵاقی نه‌دا ، هه‌موو خزمه‌کان ده‌که‌ونه جوڵه جوڵ بۆ ئه‌وه ناوم بۆ په‌یدا بکه‌ن . یه‌کێکیان ده‌ڵێ ئه‌حمه‌د و یه‌کێ دیکه‌یش هیوا و کچێکی ئاموزام که قوتابیه ده‌ڵێ کامران و باوکم ده‌ڵێ کانیار ، ده‌ڵێ ئه‌م کوره ، شانسی زۆره ، من هه‌رله ئیستاوه ده‌ی بینم ، له ژیاندا شانس و به‌ختی به‌رز ده‌بێت .
شه‌ش . به‌ڵێ شه‌ش ، دوای شه‌ش رۆژ باوکم له کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبیل دا تیا ده‌چێت ، دایکم غه‌ش ده‌کات ، ماڵ ده‌بێته واویلا و من ده‌قیژنێم ، دایکم به زۆری به‌یاخێک وه هۆش دێرنه‌وه، من به زۆری پوره ئامین _ که پوری بابمه _ ده‌منێرنه باوشی دایکم و دایکم به‌زۆرممکی له زارم ده‌نێت ، منیش ده‌مه‌وێت به زۆر شیر بخۆم ، به‌ڵام ناکریت.
من ده‌گریم ، باوکم بو سه‌ر قه‌بران ده‌به‌ن ، دایکم من وێڵ ده‌کات و ره‌نگ ئه‌رنێت ، من ده‌قیژنێم و پوره ئامین له جه‌ماوه‌رێک که هاتنه باوکم له خاک بنێژن دوورم ده‌کاته‌وه ده‌مبا بو سه‌ر قه‌برێک که ژنێک له گه‌ڵ کۆرپه‌که‌ی دا شووه کۆچ کردوه‌که‌ی ده‌لاونێته‌وه ، پوره ئامین ئه‌م داته باوشی ژنه‌که‌و ئه‌ویش ممکی له زارم ده‌نێت و بۆم ده‌که‌نێت ، منیشبۆی ده‌که‌نێم ، بۆ ئه‌و ژنه چاو شینه‌ی قژ کاڵه ، ژنه‌که ده‌ڵێ نێوی چیه ؟ پوره ئامین که کۆرپه‌ی ژنه‌که‌ی گرتووه لێم ده‌روانێ ، لێ ده‌روانم و ده‌ڵێم بڵێ کانیار ، پوره ئامین ئاخێک هه‌ڵ ده‌کێشێت و ده‌ڵێ... سه‌رخۆر
پێنج:
پێنج قامێک که ده‌بنه په‌نجه‌ی ده‌ستێک تا گوڵێکیسوور له جانتایکی ره‌شه‌وه ده‌ربێنن وپێشکه‌شی په‌نجۆڵه‌یکی سپی و نه‌رم و گه‌رم بکات ، پێنج چرکه‌ی پێ ده‌چێتتا تۆ چاو له‌و گوڵه هه‌ڵ بگریت‌و له چاوه‌ره‌شه‌کانی بڕوانیت ، تۆێش پێ ده‌که‌نی و ده‌ڵیت سووره وه‌ک لێوه‌کانت و تۆ شه‌رمنانه سه‌ر داده‌خه‌ی و سه‌ر گۆنات سوور ده‌بێت، تۆێش ده‌ڵی هه‌روا وه‌کسه‌ر گۆنات، تو هه‌ناسێک هه‌ڵ ده‌بریت و ده‌ڵی زوو نه‌بوو؟ تویش ده‌ڵی زوو؟ بۆ چی؟ بۆ گۆڵه‌که ؟ تۆ ده‌ڵی نا ، بۆهاتنمان بۆ پارک،تۆێش ده‌ڵی عه‌یبی چیه ؟ تۆ ده‌ڵی ته‌نیا پێنج روژه یه‌کمان دیوه و تۆێش ده‌ست ده‌خه‌یته سه‌رشانی و ده‌ڵیت ، هه‌موو شتێک له ئه‌مروه ده‌ست پێ ده‌کات ، له پێنجه‌وه ، تو بۆی ده‌روانی وتوێش ماوه‌ی ناده‌ی و سه‌ر گۆنای ماچ ده‌که‌ی ، تو سارد ده‌بی وه‌ک سه‌هۆڵ ،توێش گڕ ده‌گری وه‌ک ئاگر .
حه‌وت :
له زک دایکم حه‌وت مانگ زیادتر ده‌وامم نه‌هێناو و هاتمه‌ده‌ر، باوکیشم دوای ئه‌وه‌ی خه‌به‌ریان دا پێ حه‌وتمین منداڵیشت هه‌ر کچه ئه‌وه‌نده‌ی کفر کرد تا ته‌راکتوره‌که عاسی بوو، خۆی دا به عه‌رز دا و باوکمی کۆشت ، دایکم ده‌ڵێت هه‌رگیز نه‌م دیوه تو بگریت ، ته‌نانت ئه‌و کاته‌ی له زکم هێناتیانه ده‌شت ، پێم وا بوو مردویت به‌ڵام پێنجۆڵه‌کانت توند توند قوچاندوبوی ویاریت ده‌کرد، قه‌د بو شیری دایکیشم ناگریام ، ته‌نانه‌ت ئه‌وکاتانه‌ی که پیره‌ژنه‌که ده‌هات وممکی دایکمی ئه‌برد بۆ کۆرپه‌که‌ی ،ته‌نیا له چاوه شینه‌کانی دایکمم ده‌روانی و ئه‌ویش تێ ده‌گه‌ی و ده‌ی گۆت : ئه‌ویش وه‌کوو تۆ هه‌تیوه، مه‌ترسه بۆ تۆێش ده‌مێنێت. قه‌د ناگریام ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی که مامه‌کانم ده‌هاتن و له دایکم خوازمه‌نیان ده‌کرد و خۆشکه‌کانم ده‌یان کرد به ماوڕوو . دایکم ده‌ی گووت له حه‌وته‌ی باوکت ده‌هاتینه‌وه که باوه گه‌وره‌ت _ باوکی خۆی _ له باوشتی گرت و بۆت که‌نی و تۆێش وه‌ک کچێکی عازه‌و نگات له نگای دزی و سه‌ر گۆنات سوور بو باوه گه‌وره‌ت ووتی : الله واکبر... ناوتم نیا شه‌رمین .
چووار...سێ... یان نازانم .... هه‌شت.... یان....یازده
به زۆر شته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، وه‌ک دوو ، شه‌ش ، پێنج و حه‌وت ، به‌ڵام به یه‌ک شته‌وه ته‌واو ده‌بێت ،ئه‌ویش خۆه‌یه‌تی، یه‌ک.
تو و دایکت ، توێش له گه‌ڵ دایکت . چه‌ن ریش سپی بۆ شاهید و ماموستاێک بۆ ماره‌بڕین. ماموستا شتانێک به کوردی و عه‌ره‌بی ده‌ڵێت و له ئاخردا ده‌ڵێت : شه‌رمین خانم وه‌کێڵم تۆ بۆ ئاغه کانیار ماره ببڕم؟ تو بزێ که‌نین ده‌نیشێته سه‌ر لێوت و له شه‌رمین ده‌ڕوانیت و تۆێش نگات له نگای کانیار ده‌دزیت و بۆ چاوه‌کانی خۆت له نێو ئاوێنه‌که ده‌ڕوانی...
.... ئه‌وه چی ده‌که‌ی ماموستا؟؟؟
تۆ و تۆێش سه‌ر هه‌ڵ ده‌بڕن، پیره‌ژنێک ده‌بینن گۆچان به‌ده‌ست ، قژ سوور ، دێته نێو ژووره‌که، تۆ بۆ دایکت ئه‌ڕوانیت و ئه‌ویش لێوی ئه‌گزێت.
... ووتمئه‌وه چی ده‌که‌ی ماموستا ؟؟؟
... ماموستا به هێمنی ده‌ڵێ ماره‌ی ئه‌و کچه ده‌بڕم بۆ ئه‌و کۆره .بۆ مه‌گه‌ر تویان ده‌عوه‌ت نه‌کردووه؟
... کاری وا هه‌ر نه‌که‌ی ماموستا.
دایکت ده‌ڵێ پۆره‌ئامین گیان گوتم ده‌که‌ویته زه‌حمه‌ت ، ئه‌گینا ده‌عوه‌تم ده‌کرد.
دایکی توێش ده‌ڵێ سڵاو پۆره ئامین وه‌ڵاهی نه‌تمناسی .چه‌ن ساڵه‌نه‌تم دیوه ، فه‌رموو.. فه‌رمووبروه سه‌ره‌و .
پۆره ئامین ده‌ڵێ : ئه‌زانی ئه‌و کۆره کێیه کچه‌که‌تی پێ ئه‌ده‌ی؟
دایکت ده‌ڵێ :ئاغه کانیاره کۆرێکی باشه..
پۆره ئامین ده‌ڵێت : نه‌خێر ئه‌وه... سه‌رخۆره...سه‌رخۆر
تو قینێکی ره‌ش دات ده‌گرێت و دایکه‌ت ئاره‌قێکی سارد . هێشتا نازاننمه‌به‌ستی چیه؟
توێش بۆ دایکت ده‌روانی ، دایکت ئه‌ژنۆی شل ده‌بێت و غه‌ش ده‌کات .
سفر :
سفر یانێ هیچ ، به هیچه‌وه نه‌شتێک ده‌ست پێ ده‌کات و نه‌شتێک ته‌واو ده‌بێت .منم کانیار ئه‌و که‌سایه‌تیه که تو خوڵقاندت و له‌م چیرۆکه دات نیا ، ئێستاسه‌ر تاپام نه‌فره‌ته ، نه‌فره‌ت له تو... من شه‌رمینم، ئه‌و کچه قژ کاڵه که هه‌رگیز نه‌گریا،بمبینه، جوان بۆم بڕوانه ، ئێستا چون ده‌گریم ، بمبینه‌و بزانه من به کۆڵ ده‌گریم یان ئاسمانی پائییز ،من به کۆڵ ده‌گریم یان کانیاوه‌کانی به‌هار...
ئه‌مه ئێمه‌ین . کانیار و شه‌رمین که تو خودا‌و خاڵقی ئێمه زڵمان لێ کردی، بۆچ ئه‌بێ ئێمه وا بین ؟ بۆچ ئێمه‌ت له نێۆ کۆڵانێکی ته‌سک به‌رانبه‌ر یه‌ک دات نیا ؟ بۆچ باوکی کانیارێت کۆشت؟ بۆچ دایکی شه‌رمینت بۆ سه‌ر قه‌بران هاورد ؟ ئێستا ئێمه چی بکه‌ێن؟
ئێمه له نێو دونیاییئه‌م لاپه‌ره سپیانه قۆڕی کێۆ بێپێ وین؟ ئه‌م چیرۆکه چیرۆکی باش نیه ، تو خودایکی باش نیت، تو زاڵم بوێت ئێمه‌ت خوڵقاند ، بۆچی وات کرد ؟ ها... بۆچی...ڕاوێسته... بۆ... ها....
*******************************
لاپه‌ره‌ی کاغه‌زه‌کانم به‌ستو چیرۆکه‌کم له جانتاکه‌م خست،ئیدی سه‌دای هاوارو قیژه و گریانی شه‌رمین و کانیار نا بیسم ، ئێستا حه‌ز ده‌که‌م قلیانێک بێکێشم وسه‌رێکی لای ره‌فێقه‌کانم بدم و هه‌واڵی لێژنه‌ی ئه‌ده‌بی شاریان لێ بپرسم ، به‌ره‌و کۆڵانی مزگه‌وت ده‌که‌ومه ڕێ ، کڵۆ ، کڵۆ به‌رف ئه‌بارێ چاوم بریوه‌ته نێۆ به‌رفه‌کانی سه‌ر عه‌رز ...چه‌ن سپی و جوانن...بۆنی عه‌ترێک ده‌بیسم ، عه‌ترێکی ژنانه ، سه‌ر به‌رز ده‌که‌مه‌وه ، مل پێچێکیچه‌رمو که به سه‌ر مانتۆشه‌لوارێکی زه‌یتونی دا شوڕ ببوه‌سه‌و ده‌بینم،سه‌ر به‌رزتر ده‌که‌مه‌وه ،ئێستا کچێکی زور جوان ده‌بینم ، کچێکی قژ کاڵ و چاوشین ، هه‌ستێکی نامۆ ته‌واوو جه‌سته‌م له ئامێز ده‌گرێت...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-30-2015 در ساعت 09:33 PM
|