به غه‌مزه چاوی مه‌خمووری سیاهی مه‌ستی مه‌ی كردم
به ماچی لێوی موسته‌غنی له ئه‌نواعی مه‌زه‌ی كردم
ترازابه‌ندی سوخمه‌ی ئاڵی گوڵ ناری به ئاهی من
كه‌چی ده‌ستی له‌سه‌ر دانا له سه‌یری باغی به‌ی كردم
به هه‌وری په‌رچه‌م و زوڵفی ڕووخ و ئه‌برۆی كه داپۆشی
له شه‌وقی ڕوئیه‌تی به‌در و هیلالی یه‌ك شه‌وه‌ی كردم
ئه‌گه‌ر چی كوشتمی خۆ قابیز ولئه‌رواحی موژگانی
به قانونی مه‌سیحایی به خه‌نده‌ی لێوی حه‌ی كردم
به عینوانی حه‌یا توغرا میسالی زوڵفه‌كه‌ی پۆشی
له كه‌سپی شێوه خه‌تت و توره‌یی شاهانه‌كه‌ی كردم
گوناهی من نه‌بوو زاهید كه مه‌یلم دا به بتخانه
هه‌موو تاوانی دڵ بوو عاشقی ته‌رسا په‌چه‌ی كردم
كه ناری ئاو كه‌نارم بوو قه‌دی سه‌رووی چنارم بوو
له سه‌ر چی بوو به ئاڵۆزی له سه‌یری نار و به‌ی كردم
شكاتی زه‌خمی دڵ ناری له تاهیربه‌گ ته‌مانناكه
بڵێ ئه‌مڕۆ گوڵ ئه‌ندامێ به تیری جه‌رگی په‌ی كردم
ناری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )