02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی حطین
یه‌كه‌م : یه‌كێك له ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه كوژرانی گه‌وره فه‌رمانده‌كانی صه‌لیبی یه‌كان بوو ،سه‌رباری له ده‌ست دانی به‌شێكی هه‌ره گه‌وره‌ی سوپای هه‌رسێ میرنشینه صه‌لیبی یه‌كان .
دووه‌م :سه‌ركه‌وتنه‌كانی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی له شه‌ڕی حطین بوو به‌ده‌رگا كردنه‌وه له‌به‌رده‌می دا به‌وه‌ی كه بتوانێت زۆربه‌ی شاره كه‌نار ییه‌كانی (لوبنان وفەلستین) ی ئێستا ڕزگا ربكات .
سێیه‌م : وه به دیهێنانی یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره كی یه‌كانی كه خۆی ده‌بینی یه‌وه له ڕزگار كردنی شاری قودس قیبله‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان .
چواره‌م : له‌دوای ئه‌م شه‌ڕه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی پایه‌ی ئاینی و كۆمهلاَیهتی سوڵتان صهلاَحه دینی ئه‌یوبی له نێو جیهانی ئیسلام دا به‌رز ببێته‌وه.
پێنجه‌م : دوای ئه‌م شه‌ڕه دهسهلاَتی ئه‌یوبی یه‌كان به‌ته‌واوی چه‌سپا ،هه‌روه‌ها كاریگه‌ری شه‌ڕی حطین و ئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وروپا گه‌شته ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی پاپا گریگۆری هه‌شته‌م بانگه‌واز بكات بۆ سێ له‌گه‌وره ئیمپراتۆری ئه‌و سه‌رده‌مه (ئه‌ڵمانیا ، فه‌ره‌نسا و بەریتانیا) بكات بۆ هێرش كردنه سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژههلاَت كه ده‌ناسرێت له مێژووی شه‌ڕی صه‌لیبی یه‌كان به شالاَوی سێیه‌می خاچی پەرستان.
شه‌شه‌م : سه‌ركه‌وتنی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی له‌م شه‌ڕه‌دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وروپا به‌گشتی و مه‌سیحی یه‌كان به‌تایبه‌تی دروست كرد ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی میرنشینه خاچی یه‌كان له ناوچه‌كانی ڕۆژههلاَت دهسهلاَتیان سنوردار بكرێت و وه په‌یوه‌ندیشیان به‌ناوچه‌كانی ئه‌وروپاوه پچڕاند،وه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازی یه‌كانی ئه‌یوبی پێ یان وابوو كه سوڵتان صهلاَحه دینی ئه‌یوبی دوای ئه‌م جه‌نگه به‌ره‌و ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌ڕوات كه بریتی یه له‌ڕزگار كردنی (قودس)،بهلاَم به پێچه‌وانه‌وه سوڵتان صهلاَحه دین به‌ره‌و ناوچه كه‌نارییه‌كان كه‌وته‌ڕێ كه‌خۆی ده‌بینیه‌وه له‌شاره‌كانی (عككا ، بیروت ،یافا ،حیفا ،غه‌ززه و صور) وتوانی له پلانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت جگه له گرتنی شاری صور نه‌بێت ،ئه‌ویش به‌هۆی گرتنی ناوچه‌كه‌و شورای شار و بوونی ئاو له‌ده‌ورووبه‌ری شاری صور .
ڕزگاركرنی چه‌ند قهلاَو شارێك:
موسڵمانه‌كان خۆش حاڵ بوون به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ،صهلاَحه دین ئه‌و ڕۆژه مایه‌وه له سه‌ر بازگه‌كه‌ی بۆ ڕۆژی دوای كه‌جه‌نگ كۆتایی هات ڕۆشت بۆ قهلاَی ته‌به‌رییه هاوسه‌ره‌كه‌ی ریمۆند داوای له صهلاَحه دین كرد كه‌وا په‌یمانی پێ بدات كه‌وا هیچی لێ نه‌كات ،ئه‌ویش په‌یمانی پێ دا‌و خۆی و كوڕه‌كانی هاتنه ده‌ره‌وه وه ئه‌وانیش ڕێزیان لێگرتن ،پاشان صهلاَحه دینی ئه‌یوبی زۆر به خێرای ڕووی كرده شار‌و شارۆچكه‌كانی تر ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پاك یان بكاته‌وه ،كه بگه‌شتایه‌ته هه‌ر جێگایه‌ك ئازادی ده‌كرد به به‌رگرییه‌كی كه‌م .
صهلاَحه دینی ئه‌یوبی یه‌كسه‌ر كه‌زانی صه‌لیبی یه‌كان ئه‌م هه‌موو سوپایان كۆكردۆته‌وه و ناوچه‌ی عه‌ككا چۆڵ بووه خێرا مینای عه‌ككای گرته ده‌ست و به‌ره‌و عه‌ككا ڕۆشت وله جه‌مادی یه‌كه‌می ٥٨٣کۆچی= ١١٨٧ ز به‌ڕێككه‌وتنێك صهلاَحه دین ده‌ستی گرت به‌سه‌ر عه‌ككا دا كه ٤ هه‌زار دیلی موسڵمانی تێدا بوو له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانێكی زۆر، ه صه‌لیبی یه‌كان هه‌موویان ڕایان كرده‌وه ناوچه‌كانی صور ،صور یه كێك بوو له شاره گه‌وره‌كان ، وهنوێژی هه‌ینی یان كرد له مزگه‌وتێكدا كه فره‌نسییه‌كان كردبوو یانه كلێسا ،خێرا كه‌وتنه ڕێكخستنی شاره‌كه ،وه صهلاَحهدینی ئه‌یوبی فه‌رمانی به مەلیك عادلی برای كرد كه له میسره‌وه هێرش به‌رێت بۆ سه‌ر صه‌لیبی یكان ،ئه‌وه بوو ملیك عادل یش هێرشی كردوو توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌ندێ شوێندا له‌وانه (یافا) وه خه‌ڵكێكی زۆری به دیل گرت ،هه‌روه‌ها صهلاَحه دین له كاتی مانه‌وه‌ی له عه‌ككا دا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك دا له‌وانه (صفوریه ،صه‌یدا ، نابلوس ،بیروت و جبیل) .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|