02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی
پێشه کی
سه‌رکرده‌ى مه‌زنى کورد‌و قاره‌مانی حه‌تین و رزگارکه‌رى قودس ناوى یوسف نه‌جمه‌دین ئه‌یوب-ه نازناو به پادشای رزگارکه‌رو ناسراو بهسهلاحهدینی ئه‌یوبی ساڵى (532)کۆچى و (1137) زاینى له‌خێزانێکی کورد و بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌ڕێزو خاوه‌ن پێگه‌ى مه‌زن له‌دایکبووه.
سه‌لاحه‌دین موسڵمانێکى سوننی مه‌زهه‌ب و سۆفی یه‌کى سه‌ر به‌رێبازی قادری و فه‌رمانده‌ى سه‌ربازی و دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبى یه‌و ئه‌شعه‌رى بووه.
خێزانه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر هۆزێکی کوردی به‌ناوى (روادى) ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (ايوب بن شازي) باوکی که له گوندێکدا ده‌ژیان به‌ناوى (دوين)هو له‌سنورى ئازه‌ربایجان له‌ناوچه‌ى هه‌زه‌بانیه که به گه‌وره‌ترین هۆزی کوردى دێته ئه‌ژمار، هه‌ندێ له‌مێژوونووسان خێزانه‌که‌ى سه‌لاحه‌دین ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر زنجیره‌ى باوانى که به (موزر) کۆتایی پێدێـت و ئه‌ویش سه‌ر به عه‌دنانی باپیره گه‌وره‌ى پێغه‌مبه‌ره (د.خ). هه‌ندێک له مێژوو نووسان بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر خه‌ڵکی (دوين)ى ئه‌رمینیا.
وه‌کو منداڵێکی میریى له خوێندنى سه‌رده‌می خۆى به‌هره‌مند بوو و سوودی له زانایانى ئه‌وکاته وه‌رگرت، سه‌ره‌تا له‌مزگه‌وته‌وه وانه ئاینییهکانى وه‌ک بیروباوه‌ڕو قورئان و فه‌رمووده‌و هتد .. دواتر زمان و لۆژیکیشى خوێندوه‌و قورئانی له‌به‌ر کردوه‌و حه‌زی له شیعریش کردوه‌و له فیقهیشدا ده‌ستى بالآی هه‌بوه.
ته‌مه‌نى منداڵی و لاوێتی له‌شارى به‌عله‌به‌ک و دیمه‌شق به‌سه‌ر بردووه، ساڵی (1164)ز له یه‌که‌م هێرشی شێرکۆى مامی دا بۆسه‌ر میسر به‌شدارى کردوه‌و پاش سێ ساڵ و له‌دووه‌م هێرشدا له‌وێ جێگیر ده‌بێ. پاش دووساڵی تر واته (1169)ز پاش مردنی شێرکۆى مامی ده‌بێـته وه‌زیرى میسریی. ساڵی (1171) کۆتایی دێنێت به‌ده‌وڵه‌تی فاتیمی و ده‌بێـته فه‌رمانره‌وایه‌کی ره‌ها له‌و ولآته‌دا، تا ئه‌وه‌ى خزمه‌تێکی که‌م وێنه‌ی بهولآت و گه‌له‌که‌ى پێشکه‌ش کرد، پاش دوو ساڵ و پاش مردنی (نورةدين زةنكي) ولآتی (شام)یشی ده‌خاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه. له‌وه به‌دواوه ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامیی فراوان داده‌مه‌زرێنی که هه‌ریه‌ک له میسر‌و شام و کوردستان و یه‌مه‌ن و سودان و ناوچه‌کانى باکورى ئه‌فریقا له‌خۆ ده‌گرێت و دیمهقیش ده‌کات به پایته‌خت و تێیدا کاربارى وولآتى رێکخست.
کاتێک ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی دامه‌زران هه‌ریه‌که له دورگه‌ى شام و نیوه‌دورگه‌ى عه‌ره‌بى و وو‌ڵاتى تورکیا‌و عێراق و هتد... ی له‌خۆگرتبوو.
ساڵی (1178) له‌شه‌ڕى (حةتين)دا پاش دووهێرشیاندا خاچ په‌رسته‌کان تێکده‌شکێنێت و شارى قودس و ناوچه داگیرکراوه‌کانى تر رزگار ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێهاتووییهشیدا به‌رده‌وام به‌به‌زه‌یى و لێبورده بووه‌و به‌رامبه‌ر دوژمنانی به هه‌ڵوێسته مه‌زنه‌کانی هه‌موانى سه‌رسام کرد بوو و بوو بوویه جێى سه‌رنج.
هۆکارى سه‌رکه‌وتنی سه‌لاحه‌دین له‌شه‌رو به‌ڕێوه‌بردنی ولآتدا له‌خواترسان و ره‌زامه‌ندی خوا‌و ئاماده‌سازی جه‌نگیی بوو بۆهێرش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ولآتى ده‌ویست و له‌به‌ر موسڵمانان و به‌رنامه‌ى ئیسلام دهیکۆشا.
به‌م دواییانه تورکیا به‌به‌شداری (50) وولآت کۆنگره‌یه‌کی له‌باره‌ى سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی یه‌وه به‌ست ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش ساڵی (1987) کۆنگره‌یه‌کی له‌باره‌وه به‌ست، زانکۆى تکریتیش ساڵی (2000) ئه‌و رۆژه‌ى ته‌رخان کرد بۆیادی ئه‌و کهڵهپیاوهو رۆڵه مه‌زنه‌ى .
شایانى باسه سه‌لاحه‌دین (5) کوڕی هه‌بووه..
سه‌ره‌نجام ساڵی (589)کۆچى و(1193)زاینى به نه‌خۆشی کۆچی دوایی ده‌کات و له مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له سوریا نێژرا ئێستاش گڵکۆکه‌ى هه‌ر له‌وێ یه.
مالپه ری سانا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|