02-23-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەڵەبجە
شه‌وی شیعره و له هه‌ر لایێک نه‌وایێ
له هه‌ر سازێ دێ ئاواز و هه‌وایێ
ئه‌وانه‌ی به‌سته‌یان شیعری نه‌مانه
هه‌مووی هه‌ر شین و هاواری زه‌مانه؛
مناڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ی دڵبهخوێنن،
سروودی ماته‌م و دووری ده‌خوێنن
هه‌موویان پێپه‌تی و مات و په‌شێون
ده‌ڵێی هێشتاکوو ڕێگه‌ی کۆچ ئه‌پێون
که دێنێ ده‌نگی منداڵان هه‌واڵێ،
له‌گه‌ڵیا سازی ئاواره‌ش ده‌ناڵێ…
ئه‌گه‌ر جێژنه و ئه‌گه‌ر کۆڕی هونه‌ر، بۆ؛
وه‌ها غه‌مباره سۆزی سازه‌که‌ی تۆ؟!
له‌به‌رچی وا په‌شۆکاو و کشومات؟
هه‌ڵه‌بجه‌ی نیشتمانت، چی به‌سه‌ر هات؟
سرووده، یاکوو شیعری شین و زاری؟
له‌سه‌ر ته‌رمی به‌هاری کورده‌واری!
له کوردستان، ئه‌گه‌ر جێژنی هونه‌ر بێ،
ده‌بێ شینی گه‌لێکی ده‌ربه‌ده‌ر بێ!
که فرمێسکم له چاوان دێنه خوارێ،
ده‌شێوێ هێزی بینینم به جارێ!
وه‌کوو دونیا بڕووخێنی به سه‌رما،
مچوڕکی له‌ش، به وێنه‌ی سۆزی سه‌رما؛
ده‌ڵێی زستانه، هێشتا ماوه زریان!
هه‌ڵه‌بجه! تۆ چی و خاکی موکریان؟!
منیش هاتووم، خه‌مێکی دڵته‌زێنم؛
له‌نێو هه‌ڵبه‌ستی ئه‌مشه‌ودا بخوێنم
به‌ڵام چ بکه‌م؟ له سۆزی جه‌رگی بریان؛
به دڵما نایه شیعرێ غه‌یری گریان!
گه‌لێ گریاوه شارێ بۆ مه‌زارێ
ده‌بێ شینی چلۆن بێ، مه‌رگی شارێ؟!
كه‌سێ نه‌یدیوه تا ئه‌مڕۆ به‌هارێ
كه باران و ته‌می مردن ببارێ!
به‌هاری چی؟ وه‌كوو پاییزه ئه‌مڕۆ!
له شاری خه‌م، ژیانیش زیزه ئه‌مڕۆ!
به‌هاران كێ گه‌ڵاڕێزانی دیوه؟!
گوڵی باخی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوه‌ریوه!
نه هاوارێ، نه گریانێ، نه شینێ!
نه كه‌س مه‌رگی عه‌زیزی خۆی ده‌بینێ!
ئه‌وا منداڵ و گه‌وره‌ی خه‌ڵکی شارێ؛
هه‌موویان پێکه‌وه مردن به جارێ…
هه‌مووی سووتاو، به‌هارێکی ڕه‌شی ما
هه‌ڵه‌بجه‌ش بوو به شاری هیرۆشیما
ڕه‌شی پۆشیوه ئه‌مڕۆ باخه‌کانی
هه‌مووی فرمێسکه؛ ئاوی چاوی کانی
گه‌ڵای پاییزی شاری، کێ نه‌دیوه؟!
مناڵی زه‌ردی ڕه‌نگ و ڕوو په‌ڕیوه
ده مه‌گری دایه! دایکی نیشتمانم!
مه‌ڵێ بۆ زه‌رده ڕه‌نگی ڕۆڵه‌کانم!
ئه‌گه‌ر وا پێپه‌تی و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاون،
به‌سه‌ر مه‌یتی هه‌زارانا گه‌ڕاون!
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه تۆش له‌و شاره‌دا بای،
له‌نێو کۆڵانه‌کانیدا گه‌ڕابای،
به هه‌ر هه‌نگاوێ، تهرمێکت بدیبا؛
ده‌بوو ڕه‌نگت به وێنه‌ی وان پهڕێبا!
له هه‌ر کۆڵانێ، چه‌ن منداڵی چاوگه‌ش
یه‌کێ لاشه‌ی ئه‌وی دیی وا له باوه‌ش
له‌شی هه‌ریه‌ک، گوڵێکی لێک بڵاوه
هه‌موو مردوون، به چاوی ئاوه‌ڵاوه…
ئه‌وه‌ی هێشتاکوو چه‌ن گوێزی له‌ده‌سته،
که‌سێ پێی ناڵێ: ئیدی، ڕۆڵه! هه‌سته!
له‌به‌ر هه‌ر دهرکهیێ چه‌ن مه‌یتی سه‌ردن
له‌سه‌ر داوێنی سه‌ردی خاک و بهردن
مناڵی وردی ساوا ده‌نگی نایه
مه‌زاری بوو به سینه‌ی ساردی دایه
له‌نێو کۆڵانه‌کانی ماتی نێو شار
له‌به‌ر تیشکی هه‌تاوی سارد و خه‌مبار
له‌شی ئینسان و باڵنده و گه‌ڵای دار
ته‌واوی شاره‌که‌ی پۆشیوه! هاوار!
شنه‌ی با، خاک و خۆڵی شار ئه‌هێنێ،
به‌سه‌ر مه‌یتی ئه‌وانا دهیپژێنێ…
ده‌زانێ که‌س نه‌ماوه، تێده‌کۆشێ؛
به‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدان دابپۆشێ!
ده مه‌گری دایه! دایکی نیشتمانم!
مه‌ڵێ بۆ زه‌رده ڕه‌نگی ڕۆڵه‌کانم!
شەریف حسەین پەناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|