«برایانی زێ زێ» - عه‌لی شۆخ که‌مان zizi bros
عکس از کردپدیا - برایانی زی زی - عروسی بانه
حوسێن شۆخ که‌مان ناسراو به » زێ زێ« کوڕی میرزا شوکروڵلاَ و کافیه خانم ساڵی ۱۳۱۷ له شاری سه‌قز له دایک ده‌بێ، چوار برا و خوشکێک ئه‌بن که براکانی عه‌لی، حه‌سه‌ن و مه‌سعوود هه‌رسێکیان کۆچی دواییان کردووه و ته‌نیا کاک حوسێن “زێ زێ” و کوبرا خانمی خوشکی ماونه‌ته‌وه‌و ئێستاش له سه‌قز ده‌ژین. زێ زێ: ساڵی ۲۹-۱۳۲۸ له سه‌قز شاگرد قاوه‌چی ده‌بێ، که کاک عه‌لی برای کاری هونه‌ری ده‌کردو دیتی ده‌نگی خۆشه و زه‌ربی چاکیش لێده‌دا، هانی دا هه‌تا بچێته ناوکاری هونه‌ریه‌وه. ده‌ستی کرد به گۆرانی وتن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی نه‌جه‌فی که خه‌ڵکی سایین قه لاَ بوو، باڵابان و سوڕنای لێده دا و کاک حوسێنی والیدی نایه ژه ن و کاکه مینه ی سووزه نی(مینهی حه‌سه‌ن قه‌ره‌چ” و کاک ئه حمه دی ساڵحی و کاک عه لی شۆخ که‌مان. به هاتنی زێ زێ بۆ نێو ئه‌وکۆڕه گرووپێکی باش دامه‌زرا که به “برایانی زێ زێ ” له ناو خه‌ڵکدا ناوبانگیان ده‌رکرد :زێ زێ له ته‌مه‌نێکی کورت وکه‌می ۱۵ ساڵاندا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه که پێنج کچ و کوڕێکی هه‌یه . له پرسی ئه‌وه‌یدا بۆچی پێیان وتوون زێ زێ؟! هه‌مووجارێ کاک حسه‌ین له وڵامدا به بزه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێ : که به منداڵی زوانم گرتووه، وتوومه زازا، زازی، زێ زێ، ئه‌وه بوو که زێ زێ یان بڕی به‌سه‌رمدا و له دوایشدا وه‌ک نازناوێکی هونه‌ری لێهات بۆمان . ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ی کورد گه‌لێ گۆرانی له سه‌رده‌می خۆیدا تۆمار که‌رد هه‌رچه‌ند هه‌ربه ئامێری سه‌ره‌تایی وه‌ک زه‌رب ونایه یه به‌ڵام به پیت وبهرهکهتهو ده‌یان گۆرانی به‌ناوبانگ وه‌ک “شه‌مامه‌وخاڵخاڵه’ سویبه باڵابه‌رز”ئای بۆ هه‌لامه” و هه‌ندێ گۆرانی دیکه‌ی فولکلۆری به تایبه‌ت فولکلۆڕی ناوچه‌ی سه‌قز له فه‌وتان رزگار بکات که هه‌تا ئێستا سه‌رجه‌م ۶۴ گۆرانی بۆ رادیۆی سنه و ورمێ تۆمار کردووه و بۆ که ناڵی سێی تلویزیۆنی ئێران که ئه‌وده‌م ته‌نیا سه‌عاتێ له شه‌و دا به کوردی به‌رنامه‌ی بووه گۆرانی زۆری وتووه که ره‌نگ بێ له ئه‌رشیڤدا مابێته‌وه. جارێکیشیان له گه‌ڵ مامۆستا عه‌زیز شارۆخ و محه‌مه‌دی یاسینی چه‌ند گۆرانیان بۆ رادیۆی ورمێ تۆمار کردووه. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که کاتی خۆی له رادیودا ژه‌نیاری گۆرانی یه‌کانی زێ زێ بوون ته‌نیا دووکه‌سن به ناوه‌کانی تۆفێق تارژه ن و »موسه ی‌ب« شادابی که‌مانچه‌ژه‌ن که هه‌ردوویان ژه‌نیارانانی گه‌وره‌ی ئه‌وده‌م بوون وخه‌ڵکی شاری تیکابن . زێ زێ، له وڵاتی کانادا چه ن جارێک لێیان گێڕاوه‌ته‌وه‌و که یه ک دووجاریان له گۆرانییه کۆنه‌کانی خۆی پێشکه‌ش کردوه‌و . له م یه ک دووساڵه‌ی دواییشدا کۆنسێرتێکی گه‌وره‌ی پێش که‌ش کرد به هاوکاری ژه‌نیارانی سه‌قزی به‌ڕێزان ، فه ره یدوونی کۆهزادی، عه لی تاهیری، ساسانی ساڵحی و جه‌ماوه‌رێ تر ئه‌و کۆنسێرته‌یان رێ خست و له شاره‌کانی سه‌قز، سنه، چابه‌هار، کامیاران و دیوانده‌ره ش به‌رێوه چوو،. هونه‌رمه‌ند زێ زێ هه‌میشه له گه‌ڵ خه‌ڵکدا ژیاوه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشه‌ویستی خه‌ڵک ودۆستانی بوه له گه‌ڵ گۆرانیبێژانی سه‌رده‌می خۆی نێوانی خۆش بوه له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌کی هونه‌رمه‌ندیش گۆرانی له دیوه‌خانه‌کانی ئه‌وکاتی ماڵان‌دا له شاری سه‌قز پێش که‌ش کردوه وه‌ک خۆی باسی ده‌کا ته‌نانه‌ت وه‌ختایه‌ک ژنی خواستوه حه‌سه‌ن زیره‌ک که ئه‌وده‌م له ماڵی عه‌به خڕه‌دا له گه‌ڵ زبێده‌خانمی هاوسه‌ری کرێنشین بوو …وه‌ک برازا‌و قۆلی خێزانی زێ زێ ی گرتوه‌و له ماڵی بابی به گۆرانی هاته‌ده‌ر بابێته ده‌ر هێناویه‌ته ده‌ر. که ئێسته‌یش زێ زێ هه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه‌و له نێوشارو گه‌ڕه‌ک وبازاڕ زێ زێ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی میللی یادگاری سه‌رده‌مانی زووی سه‌قز چاوی لێده‌که‌ن و جێی رێزی هه‌موو دانیشتوانی سهقزو ناوچه‌کانیه‌تی
sharnews.com
عکس از کردپدیا - برایانی زی زی - عروسی بانه
-----------
مشابه :
زندگي نامه عطا خان سعيد منصور + دانلود آهنگهاي كردي عەتاخانی باشماق