نامه‌یه‌ک بۆ نیوه‌که‌ی روحم.
بێ تۆ دڵم
مه‌لێکی یه‌ک باڵه ، گوڵم
ڕۆژی دووریت
ته‌واوی یه‌ک ساڵه ، گوڵم
بێ تۆ ئاسۆم هه‌ور پۆشه
پیاڵه‌ی خه‌یاڵیشم بۆشه
کاتێ له‌باوه‌شت ئه‌گرم
ئاسمانی چاوشینی ژینم
سایه‌قه‌ی ساماڵه ، گوڵم
هه‌ر گوڵیت و
هه‌ر گوڵیشت لێوه ئه‌زێ
ئه‌ی گوڵه مێ
چی له‌نێره باڕه‌شی پاییزانهکهم
که‌هه‌ر گڤه‌ی توڕه‌بوون و
خۆڵی جه‌هلی لێ ئه‌وه‌رێ
چی له‌نێره دڕکی غه‌دری زه‌مانه‌که‌م
که‌هه‌ر خوێنی قامکی عیشقی
لێوه ئه‌تکێ
هه‌شتی مارست لێ پێرۆز بێ
ئه‌ی گوڵه مێ.
ئاهێک له سه‌روه‌ختی مه‌ستیدا.
خه‌ڵوه‌تی نادری روحم
لێ مه‌شێوێنه ئه‌ی ده‌روێش
دڵم هه‌نجیری دڕکاوی بیابانه‌و
له‌شم پێده‌شتێکه پڕ ئێش
گورزه بای ناوه‌ختی عومریش
ڕوو لهشیوو که‌نده‌ڵانه
عه‌جه‌ب یاران ، کوله‌که‌ی ناخ
ده‌ڵێی بێشکه‌ی مناڵانه
تهماسێکم له‌پرچی خۆر
وه‌لێ شه‌وگارم یه‌ڵدایه
شه‌راره‌ی مه‌شخه‌ڵی زامی سهرمهدیم و
کڕێوه‌ی ترسی ئایینده‌م دوایی نایه
وه‌کو قومری ده‌ناڵێنم
وه‌کو بولبول غه‌زه‌ل خوانم
که‌چی له‌گوێی کپی ده‌هرا
نه‌شازترین ژێی که‌مانم
نیگارێکم بێ ڕه‌نگ و بۆن
هه‌وارێکم بێ ناونیشان
خه‌مێکم هه‌ر خۆمک ئه‌خۆم و
لهشێکم بێ سهرابی گیان
ڕێژنه بارانێکی شێتم
له‌وه‌رزێکی که‌ڕو کوێ‌را
سه‌دای نوزه‌ی غهزالێکم
له‌ئه‌شکه‌وتی قوڕگی شێرا
به‌حوکمی به‌ژن و باڵابێ
ده‌نکه موورویه‌کی ووردم
نیشتیمانم سه‌ده‌فێکی بن درهیایهو
شه‌پۆل ووردوخاشی کردم
له‌و ڕۆژه‌وه ، وێڵم به‌شوێن
پارچه گچکه‌کانی خۆما
له‌هێلانه شێواوه‌که‌ی
روحی قاشقاشی نغرۆما.
ده‌نگ.
ئه‌مجاره‌یان
ده‌نگ به‌ن به‌حه‌ق
ده‌نگ به‌ن به‌وه‌ی
له‌شه‌وی تۆف‌و زریانا
کۆڵه وشکهداری پێ یه
بۆ کورهتان
باوه‌جو خۆ ، کانه‌کانی
زێڕی سیا
هه‌ر به‌شی تونه‌که‌ی بابای
حووچهکهی بن فه‌له‌ک ئه‌کا.
ئه‌مجاره‌یان
ده‌نگ به‌ن به‌حه‌ق
ده‌نگ به‌ن به‌وه‌ی
له‌وه‌رزی ووشکهساڵیا
بهدهنوکی
کۆتره شینکه‌کانی ئه‌وین
گوڵهوهچنهی
ده‌شته کاکی بهکاکیهکان
ده‌خاته‌سه‌ر
بیابانی ده‌فری خوانتان
باوه‌جو خۆ عه‌مباره‌کان
هه‌ر به‌شی ده‌ستاڕی وورگی
نه‌هه‌نگه مه‌زنه‌کان ئه‌کا.
ئه‌مجاره‌یان
ده‌نگ به‌ن به‌حه‌ق
ده‌نگ به‌ن به‌وه‌ی
له‌جیاتی با
نوزه‌و ناڵه‌ی بێدارانی
شه‌وی یه‌ڵدا
بۆ هه‌موو په‌نایه‌ک ئه‌با
باوه‌جو خۆ هه‌وای په‌نگی
ئه‌م هه‌واری ئازادیه
هه‌ر به‌شی نه‌عره‌ته‌ی به‌رزی
شێره تێر نهخۆرهکانی
ئه‌م جه‌نگه‌ڵستانه ئه‌کا.
ئه‌مجاره‌یان
حه‌ق هه‌ر حه‌قه‌و نابێ به‌دوو
ئه‌مجاره‌یان
ئه‌بێ له‌سه‌ر سکی تێر بێ
ده‌ستی ماندوو
ئه‌گه‌ر نا ، حه‌ق وایه هه‌موو
جارێکی تر
ده‌نگ به‌ین به کا
ده‌نگ به‌ین به‌پوش
ده‌نگ به‌ین به‌موو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )